یۆحەنا5
چاكردنه‌وه له‌رۆژی شه‌ممه
1دوای ئه‌وه له‌كاتی جه‌ژنێكی جووله‌كه عیسا چوو بۆ قودس،2له‌نزیك ده‌روازه‌ی مه‌ڕ حه‌وزێك هه‌بوو به‌عیبری پێیان ده‌ووت به‌یتی حه‌سدا، له‌ده‌ورو پشتی پێنج هۆڵی لـێ‌بوو.3له‌وێدا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش كه‌وتبوون لهكوێرو شهلو گۆج، [چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئاوی حه‌وزه‌كه بشڵه‌قێ،4چونكه فریشته‌یه‌ك جار جاره ده‌هات بۆ حه‌وزه‌كه‌و ئاوه‌كه‌ی ده‌شڵه‌قاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبایه ناو حه‌وزه‌كه، چاك ده‌بووه‌وه جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بووایه.]5كابرایه‌ك له‌وێ بوو ماوه‌ی سیوهه‌شت ساڵ بوو نه‌خۆش بوو.6كاتێ عیسا كابرای بینی له‌وێدا پاڵكه‌وتووه، زانی ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی به‌م جۆره به‌سه‌ربردووه، لێیپرسی: (ده‌ته‌وێ چاكببیتهوه؟)7كابرای نه‌خۆش وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌وره‌م، كه‌سم نییه یارمهتیمبداتو بمخاته ناو حه‌وزه‌كه كاتێ ئاوه‌كه ده‌شڵه‌قێ. كاتێ هه‌وڵده‌ده‌م بچمه ناویه‌وه یه‌كێكیتر پێشم ده‌كه‌وێ‌و ده‌چێته ناو ئاوه‌كه.)8ئه‌وسا عیسا پێی ووت: (هه‌سته! نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ!)9ده‌ستبه‌جێ كابرا چاك بووه‌وه‌و نوێنه‌كه‌ی ههڵگرتو ڕۆیشت. ئه‌و ڕۆژه‌ش شه‌ممه‌بوو.10بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه به‌كابرای چاكبوویان ووت: (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یه. ناشێ نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگری!)11كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ئه‌وه‌ی چاكی كردمه‌وه پێی‌ووتم: (نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ!))12ئه‌وانیش لێیان پرسی: (كێ پێی ووتی: نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ؟)13به‌ڵام كابرای كه چاكبووه‌وه نه‌یده‌زانی ئه‌و كێیه، چونكه عیسا بێ‌ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ‌بكرێ خۆی كێشایه‌وه له‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی لـێ‌بوو.14دوایئه‌وه عیسا كابرای له‌په‌رستگادا بینی پێی ووت: (ئا ئه‌وه‌تا چاكبوویته‌وه. جارێكیكه مه‌گه‌رێره‌وه بۆ گوناه تاوه‌كو شتی خراپترت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت!)15ئینجا كابرا ڕۆیشت‌و به‌جووله‌كه‌كانی ووت كه عیسا چاكی كردۆته‌وه.16ئیتر جووله‌كه‌كان ده‌ستیانكرد به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی عیسا، چونكه ئه‌و كارانه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌كرد.باوك‌و ڕۆڵه
17به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (تاوه‌كو ئێستاش باوكم هه‌ر كارده‌كات، منیش هه‌روه‌ها كارده‌كه‌م!)18جا له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵدانی جووله‌كه‌كان په‌ره‌یسه‌ند بۆ كوشتنی، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه نا كه به‌رپێچی ڕۆژی شه‌ممه‌ی كرد بوو، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ووتی خودا باوكیه‌تی، به‌مه‌ش خۆی یه‌كسان ده‌كرد له‌گه‌ڵ خودا.19عیسا پێی ووتن: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ڕۆڵه ناتوانێ به‌ته‌نها له‌خۆیه‌وه هیچ بكات، به‌ڵكو ده‌بینێ باوكی چی ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه ده‌كات. هه‌موو شتێ كه باوك ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات.20چونكه باوك ڕۆڵه‌ی خۆی خۆشده‌وێ، هه‌رچیه‌ك ده‌كات نیشانیده‌دات، هه‌روه‌ها له‌م كاره‌ش گه‌وره‌تری نیشانده‌دات، ئه‌وسا سه‌رسام ده‌بن.21هه‌روه‌ك چۆن باوك مردووان هه‌ڵده‌سێنێته‌وه‌و زیندوویان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ش هه‌ركه‌سێكی بوێ زیندووی ده‌كاته‌وه.22باوك حوكم به‌سه‌ر كه‌س نادات، به‌ڵكو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانی داوه به ڕۆڵه،23جا با هه‌موو ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ك چۆن ڕێزی باوك ده‌گرن. هه‌ر كه‌سێكیش ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ ڕێزی ئه‌و باوكه ناگرێ كه ناردوویه‌تی.له‌مردنه‌وه به‌ره‌و ژیان
24ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له‌ووشه‌كه‌م بگرێ‌و باوه‌ڕبهێنێ به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ، له‌ڕۆژی دواییدا حوكم نادرێ به‌سه‌ری، چونكه ئه‌و له مردنه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ژیان.25ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌و كاته دێ‌و ئه‌وه‌تا ئێستا هاتووه، كه‌وا مردووان گوێیان له ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بێ، ئینجا ئه‌وانه‌ی گوێیان لێیدهبێ زیندووده‌بنه‌وه.26چونكه هه‌روه‌ك باوك سه‌رچاوه‌ی ژیانه، به‌م جۆره‌ش به‌ڕۆڵه‌ی داوه سه‌رچاوه‌ی ژیان بێ،27ده‌سه‌ڵاتی حوكم به‌سه‌ردانی داوه‌تێ چونكه ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه.28سه‌رتان له‌مه سوڕنه‌مێنێ: كاتێك دێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕدان گوێیان له‌ده‌نگی ده‌بێ‌و29دێنه ده‌ره‌وه، جا ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ژیان ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كرداری خراپیان كردووه به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ی حوكم به‌سه‌ردان.30من ناتوانم له‌خۆمه‌وه هیچ بكه‌م، به‌ڵكو حوكمدهدهم به‌پێی ئه‌وه‌ی گوێم لـێ‌ده‌بێ، حوكم بهسهردانهكهشم دادپه‌روه‌رانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ناده‌م خواستی خۆم بهێنمه‌دی، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی كه ناردوومی.
شایه‌تی باوك بۆ ڕۆڵه‌ی خۆی
31ئه‌گه‌ر خۆم شایه‌تی بۆخۆم بده‌م شایه‌تیه‌كه‌م ڕاست نییه،32به‌ڵام یه‌كێكیكه شایه‌تیم بۆ ده‌دات، منیش ده‌زانم ئه‌و شایه‌تیه‌ی بۆ منی ده‌دات ڕاسته.33ئێوه نێرراوتان نارده لای یه‌حیا ئه‌ویش شایه‌تی بۆ ڕاستیدا.34من ئه‌مه ده‌ڵێم له‌به‌رئه‌وه نییه من پشت به‌شایه‌تی مرۆڤ ده‌به‌ستم، به‌ڵكو له‌پێناو ڕزگاربوونتانه.35یه‌حیا چرایه‌كی ڕووناكی هه‌ڵكراو بوو، حه‌زتان ده‌كرد ماوه‌یه‌ك چێژ لهڕووناكیهكهی وه‌رگرن.36به‌ڵام من شایه‌تیه‌كی مه‌زنترم هه‌یه له‌وه‌ی یه‌حیا، ئه‌ویش شایه‌تی ئه‌و كارانه‌یه كه باوكم داوای لـێ‌كردووم ته‌واوی بكه‌م. جا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م به‌ئاشكرا شایه‌تی بۆ من ده‌دا كه باوك منی ناردووه،37ئه‌و باوكه‌ی منی ناردووه خۆشی شایه‌تی بۆ من ده‌دا.ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌رگیز ده‌نگیتان نه‌بیستووه، هه‌روه‌ها ڕواڵه‌تیتان نه‌بینیووه.38ئه‌وه‌ی ووشه‌كه‌ی له‌دڵتاندا نیشته‌جێ نه‌بوو، چونكه ئه‌وه‌تا ئێوه باوه‌ڕناكه‌ن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی.39ئێوه كتێب ده‌پشكنن چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌ره‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان ده‌بات. ئه‌و په‌رتووكانه‌ش شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن.40به‌ڵام ئێوه ناتانه‌وێ بێن بۆ لای من تاكو ژیانتان هه‌بێ.41من شكۆمه‌ندی له‌خه‌ڵك وه‌رناگرم.42به‌ڵام من دهتانناسم، هه‌روه‌ها ده‌زانم خۆشه‌ویستی خودا له ناوه‌رۆكتاندا نییه.43جا ئه‌وه‌تا من به‌ناوی باوكمه‌وه هاتووم پێم ڕازی نین، به‌ڵام پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ناوی خۆیه‌وه دێت.44ئه‌گه‌ر ئێوه شكۆمه‌ندی له‌یه‌كتری وهربگرنو ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی له‌تاكه خوداوه‌یه داوانه‌كه‌ن، ئیتر چۆن ده‌توانن باوه‌ڕبهێنن؟45له‌و باوه‌ڕه‌دا مه‌بن من شكاتتان لـێ‌بكه‌م لای باوك، له‌وێ یه‌كێكیكه هه‌یه شكاتتان لـێ‌بكات، ئه‌ویش موسایه كه هیواتان پێیه‌تی.46ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌موسا بكردایه، ئه‌وسا باوه‌ڕتان به‌منیش ده‌كرد، چونكه ئه‌و له‌باره‌ی منه‌وه نووسیویه‌تی.47كه‌واته گه‌ر ئێوه باوه‌ڕنه‌كه‌ن به‌وه‌ی مو‌سا نووسیویه‌تی، ئیتر چۆن باوه‌ڕ به قسه‌كانی من ده‌كه‌ن؟(
Biblica, Inc.