یەکەم یۆحەنا2
مه‌سیح بۆمان ده‌پاڕێته‌وه
1كوڕه‌كانم، من ئه‌مه‌تان بۆ ده‌نووسم تا گوناه نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گوناهیكرد، ئه‌وا عیسای مه‌سیحی بێ‌تاوان بۆمان ده‌پاڕێته‌وه لای باوكی ئاسمانی.2ئه‌و كه‌فاره‌تی تاوانهكانمانه، نه‌ك تاوانه‌كانی ئێمه به ته‌نها، به‌ڵكو تاوانه‌كانی هه‌موو جیهان.3به‌م شێوه‌یه ئێمه بێگومان ده‌یناسین گه‌ر كار بهڕاسپاردهكانی بكه‌ین.4گه‌ر یه‌كێك بڵێ: (من ده‌یناسم) به‌ڵام كار بهڕاسپاردهكانی نه‌كات، ئه‌وا درۆ دهكاتو ڕاستی تیادا نییه،5به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك كار بهووشهكهی بكات، ئه‌وا به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی خودا له‌و كه‌سه‌دا ته‌واوه.6ئه‌وه‌ی بڵێت من له‌و چه‌سپاوم، پێویسته به‌هه‌مان ڕێگای عیسا بڕوات.خۆشه‌ویستی ڕاست‌و دروست
7خۆشه‌ویسیتان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، كه له‌سه‌ره‌تاوه پێی ئاشنا بوون. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و ووته‌یه‌یه كه گوێتان لێ‌بوو.8له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌وه‌ی لهمهسیحو له‌ئێوه‌دا ڕاستیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه تاریكی به‌سه‌ر چوو و ڕووناكی ڕاسته‌قینه ئێستا پڕشنگ ده‌داته‌وه.9ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی خۆی بێته‌وه‌و بڵێت من لهڕووناكیم، ئه‌وه تا ئێستا لهتاریكیدایه.10ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش بوێت له‌و ڕووناكییه ده‌چه‌سپێت‌و ئه‌و كه‌سه هیچ شتێكی تیادا نییه بیكهوێنێ.11به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌برای خۆی بێته‌وه لهتاریكیدایهو بهتاریكیدا ده‌ڕوات، نازانێت به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه.12بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه بچووكه‌كان،چونكه له‌پێناوی ئه‌و گوناههكانتانبهخشران.13بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان،چونكه ئێوه ئه‌وتان ناسیووه كه‌له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه.بۆ ئێوه ده‌نووسم لاوه‌كان،چونكه ئێوه به‌سه‌ر خراپه‌كاردا [شه‌یتان]سه‌ركه‌وتوون.بۆ ئێوه ده‌نووسم ڕۆڵه بچووكه‌كان،چونكه باوكی ئاسمانیتان ناسیووه.14بۆ ئێوه‌م نووسی باوكه‌كان،چونكه ئێوه ئه‌وه‌تان ناسیووه كه‌له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه،بۆ ئێوه‌م نووسی لاوه‌كان،چونكه به‌هێزن، ووشه‌ی خوداتانتیادا چهسپاوهوبهسهر خراپه‌كاردا سه‌ركه‌وتن.15نهجیهانتان خۆشبوێت، نه ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، چونكه گه‌ر یه‌كێك جیهانی خۆشبوێت، ئه‌وا خۆشه‌ویستی باوكی ئاسمانی تیادا نییه.16چونكه ئه‌وه‌ی له‌جیهاندایه، ئاره‌زووی لهشو چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیان لهجیهانهوهیه نه‌ك له‌باوك.17جیهانو ئاره‌زووه پیسه‌كانی به‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ویستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه ده‌چه‌سپێت.مه‌سیحه فێڵبازه‌كان
18ڕۆڵه بچووكه‌كان ئه‌مه دوا كاژێرهو وه‌ك بیستووتانه دژه‌مه‌سیح دێت، ئێستاش لێره مه‌سیحی درۆزن زۆرن‌و دژایه‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ن، به‌مه ده‌زانین ئه‌مه دوا كاژێره.19چه‌ند كه‌سانێك له‌ناو ئێمه ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌وانه له‌ئێمه نه‌بوون، چونكه گه‌ر ئه‌وانه له‌ئێمه بوونایه، ئه‌وا وه‌ك ئێمه باوه‌ڕی خۆیان دهپاراستو به‌رده‌وام ده‌بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئه‌وانه له‌ئێمه نین، له‌ناومان ده‌رچوون.20به‌ڵام ئێوه له‌لایه‌ن پیرۆزه‌وه ده‌ست نیشانكراون ]به‌ڕۆحی پیرۆز[، هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌زانن.21من بۆ ئێوه نانووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستی نازانن، به‌ڵكو دهیناسنو ده‌زانن هیچ درۆیه‌ك له‌ڕاستیه‌وه نایه‌ت.22كێ درۆزنه، ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه عیسا مه‌سیح بێت؟ ئه‌وه دژهمهسیحه باوكی ئاسمانی‌و ڕۆڵه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه.23ئه‌وه‌ی ڕۆڵه ڕه‌تبكاته‌وه باوكی ئاسمانی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ڕۆڵه بنێت باوكی ئاسمانی ده‌بێت.24با ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێبووه تیاتاندا بچه‌سپێت. گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‌بوو تیاتاندا بچه‌سپێت، ئه‌وا لهڕۆڵهو باوكی ئاسمانی ده‌چه‌سپێن.25ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی ئه‌و، واته ژیانی هه‌تاهه‌تایی.26له‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گومڕاتان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌م بۆ نووسیون،27به‌ڵام ئێوه كه دهستنیشانكردنتان وه‌رگرتووه. ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه تیاتاندا ده‌چه‌سپێ، پێویستتان به‌كه‌س نییه فێرتان بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه هه‌موو شتێكتان فێر ده‌كات، ئه‌مه ڕاسته‌و درۆ نییه هه‌روه‌ك فێریكردوون تیایدا ده‌چه‌سپێن.28ئێستا ڕۆڵه بچووكه‌كان، تیایدا بچه‌سپێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ كه ده‌ركه‌وت باوه‌ڕمان به‌خۆمان بێت‌و له‌هاتنه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بین.29گه‌ر بزانن ئه‌و ڕاستودروسته، ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك ڕاستودروستی بكات له‌ئه‌و بووه.Biblica, Inc.