یەکەم یۆحەنا3
ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین
1ته‌ماشا بكه‌ن باوكی ئاسمانی چ خۆشه‌ویستیه‌كی پێداوین، تا پێمان ده‌ووترێت ڕۆڵه‌كانی خودا. ئێمه‌ش ئه‌مه‌ین! له‌به‌ر ئه‌مه جیهان نامانناسێ، چونكه جیهان خودا ناناسێ.2خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه ئێمه ده‌بین به‌چی، به‌ڵام ده‌زانین كاتێك ئه‌و ده‌ركه‌وێ ئێمه وه‌ك ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ك خۆی ده‌یبینین.3هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ئه‌م هیوایه‌ی هه‌بێ، خۆی پاك ده‌كاته‌وه وه‌ك چۆن ئه‌و پاكه.4ئه‌وه‌ی گوناه بكات ده‌ستدرێژی ده‌كات، چونكه گوناه ده‌ستدرێژیه.5ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تا گوناهه‌كانمان له‌سه‌ر لاببات، خۆی گوناهی تیادا نییه.6ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ودا بچه‌سپێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه كردن، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گوناه كردن نهبینیویهتیو نهناسیویهتی.7ڕۆڵه بچووكه‌كان، باكه‌س گومڕاتان نه‌كات، ئه‌وه‌ی ڕاستودروستی بكات ڕاستودروسته، وه‌ك چۆن ئه‌و ڕاستودروسته.8ئه‌وه‌ی گوناه بكات ئه‌وه له‌شه‌یتانه، چونكه شه‌یتان له‌سه‌ره‌تاوه گوناهی كرد، ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵه‌ی خودا‌ش بۆ تێكدانی كرداری شه‌یتانه.9ئه‌وه‌ی له‌خوداوه بووبێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه كردن، چونكه تۆوی خودا تیایدا ده‌چه‌سپێت‌و ناتوانێت به‌رده‌وامبێت لهگوناهكردن، چونكه له‌خوداوه بووه.10به‌مه ڕۆڵه‌كانی خودا له‌ڕۆڵه‌كانی شه‌یتان جیاده‌كرێنه‌وه: ئه‌وه‌ی ڕاستودروستی نهكاتو برای خۆی خۆش نه‌وێت له‌خودا نییه.خۆشه‌ویستی یه‌كتری
11چونكه ئه‌مه ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێبووه، پێویسته هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌وی تری خۆش بوێت،12به‌پێچه‌وانه‌ی قابیل كه‌سه‌ر به خراپه‌كار ]شه‌یتان[ بوو، براكه‌ی خۆی كوشت. باشه بۆ كوشتی؟ چونكه كاره‌كانی ئه‌و خراپ بوون‌و كاره‌كانی براكه‌ی ڕاستودروست بوون.13براكانم لاتان سه‌یر نه‌بێ گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه.14ئێمه ده‌زانین له‌مردنه‌وه به‌ره‌و ژیان گواستراینه‌وه، چونكه براكانمان خۆش ده‌وێت. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش نه‌وێت له‌مردن ده‌مێنێته‌وه.15ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی بێته‌وه بكوژه، ده‌زانن ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌هیچ بكوژێك جێگیر نابێت.16به‌مه خۆشه‌ویستی فێر بووین، عیسای مه‌سیح ژیانی خۆی له‌پێناوی ئێمه به‌خشی، پێویسته ئێمه‌ش ژیانی خۆمان له‌پێناوی برایان ببه‌خشین.17به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای پێدرابێتو براكه‌ی خۆی به‌نه‌داری بینی‌و دڵی خۆی ڕهقكرد، ئایا چۆن خۆشه‌ویستی خودای تیادا جێگیر ده‌بێت؟18ڕۆڵه بچووكه‌كانم، ته‌نها به‌ووشه‌و زمان خۆشه‌ویستی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌كرده‌وه‌و به‌ڕاستی.19ئیتر به‌م شێوه‌یه ده‌زانین چۆن ئێمه سه‌ر بهڕاستین، هه‌روه‌ها چۆن دڵمان له‌ئاماده‌بوونی ئه‌و ئاسووده ده‌بێ.20چونكه گه‌ر دڵمان تاوانبارمان بكات، ئه‌وا خودا له‌دڵمان گه‌وره‌تره‌و هه‌موو شتێك ده‌زانێت.21خۆشه‌ویستان، گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا باوه‌ڕمان به‌خۆمان ده‌بێت،22هه‌رچیه‌كی لێ داوا بكه‌ین بۆمان جێبه‌جێ ده‌كات، چونكه كار به ڕاسپارده‌كانی ده‌كه‌ین‌و ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین كه بهدڵیهتیو په‌سه‌ندی ده‌كات.23ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی، باوه‌ڕمان به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی ههبێتو یه‌كتریمان خۆشبوێت، هه‌روه‌ك ڕایسپاردووین.24ئه‌وه‌ی كار بهڕاسپاردهكانی خودا بكات، ئه‌وا له‌خودا ده‌چه‌سپێت‌و خودا‌ش له‌و ده‌چه‌سپێت، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ئێمه چه‌سپاوه، به‌و ڕۆحه‌ی پێی‌داوین.Biblica, Inc.