لۆقا10
عیسا حه‌فتا كه‌سیتر ده‌نێرێ
1پـاش ئه‌مه خوداوه‌ند حه‌فتا كهسیكهی ده‌ستنیشانكرد، دوو دوو ناردنی، تاكو پێش ئه‌و بڕۆن بۆ هه‌موو شار‌و جێگایه‌ك كه خه‌ریك بوو بۆی ده‌ڕۆیشت.2جا پێی ووتن: (دروێنه زۆره به‌ڵام كرێكار كه‌مه، داوا له‌گه‌وره‌ی دروێنه بكه‌ن تا كرێكار بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێ.3بڕۆن ئه‌وا من ده‌تاننێرم وه‌ك به‌رخ بۆ ناو گورگ.4نه‌كیسه‌ی پاره له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن نه‌تووره‌كه نه‌پێڵاو، له‌ڕێگا سڵاو له‌كه‌س مه‌كه‌ن.5چوونه هه‌ر ماڵێكیش، یه‌كه‌مجار سڵاو بكهنو بڵێن: با ئاشتی له‌م ماڵه بێت،6گه‌ر له‌ماڵه‌كه‌دا ئاشتیخوازی تیابێت، ئه‌وا شایانی ئه‌و ئاشتیه‌ن. گه‌ر نه‌شبێت ئه‌وا سڵاوه‌كه بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.7له‌و ماڵه بمێننه‌وه‌و له‌وه‌ی هه‌یانه بخۆن‌و بخۆنه‌وه، چونكه كرێكار شایانی ئه‌وه‌یه كرێی خۆی وه‌رگرێ. ئه‌وه‌نده ماڵه‌و ماڵیش مه‌كه‌ن.8چوونه هه‌ر شارێك، كه دانیشتوانی پێشوازی لـێ‌كردن، ئه‌وه‌ی ده‌تانده‌نێ بیخۆن.9ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تیایه‌تی چاكی بكه‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه،10له‌هه‌ر شارێكیش خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یانویستن بڕۆنه سه‌ر شه‌قامه‌كانیو بڵێن: (11وا ئێمه ته‌نانه‌ت تۆزی شاره‌كه‌تان كه بهپێمانهوهیه ده‌یته‌كێنینه‌وه به‌سه‌رتان، به‌ڵام ئه‌وه بزانن: پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه.)،12من پێتان ده‌ڵێم: (شاری سه‌دوم* له‌ڕۆژی دواییدا ناخۆشی‌و ئازاری كه‌متره له‌و شارانه‌ی كه ئێوه‌ی لێ ده‌رده‌كرێن.(13خاك به‌سه‌رت ئه‌ی كوره‌زین! خـاك بــه‌سـه‌رت ئه‌ی به‌یتسه‌یدا! گه‌ر له سورو سه‌یدا ئه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه بكرایه كه له‌لای ئـێـوه كرا، خـه‌ڵـكه‌كه‌ی هـه‌ر له‌زووه‌وه تـۆبه‌یان ده‌كردو خۆیان لـه‌خــۆڵـه‌مـێش وه‌رده‌داو جـلی مـاتــه‌مـداریان له‌به‌رده‌كرد.14به‌ڵام له‌ڕۆژی لـێپرسـیـنه‌وه‌دا چـاره‌نـووسـی ســورو سـه‌یدا لهئـێـوه باشتر ده‌بێ.15تـۆش ئه‌ی كـه‌فـه‌رناحوم، ده‌تـه‌وێ بـڵند بـیـتـه‌وه تا ئـاسـمان؟ نه‌خـیـَر، تـۆ ده‌كـه‌ویـتـه قـووڵایی دۆزه‌خـه‌وه.
(16ئــه‌وه‌ی گــوێتـان بۆ ڕاده‌گـرێ، گـوێ بـۆ مـن ڕاده‌گـرێ، ئه‌وه‌ی ڕهتـتـاندهكـاتهوه ئه‌وا من ڕهتدهكـاتهوه، ئـه‌وه‌ش من ڕهتدهكـاتهوه، ئــه‌وه ڕهتدهكـاتهوه كه مـنی نـاردووه.)
گه‌ڕانه‌وه‌ی نێرراوان
17دوای ئه‌مه هه‌ر حه‌فتا كه‌سه‌كه‌ی ناردبوونی به‌شادیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌و ووتیان: (گه‌وره‌م، ته‌نانه‌ت ڕۆحه پیسه‌كانیش به‌ناوی تۆوه ملكه‌چمانن.)18ئه‌ویش پێی ووتن: (شه‌یتانم دی وه‌ك بروسكه له‌ئاسمانه‌وه هه‌ڵدێرا بۆ خواره‌وه.19ئه‌وه‌تا من ده‌سه‌ڵاتم داونه‌تێ پێ‌بنێن به‌مارو دووپشكو هێزی دوژمن، هیچ شتێكیش ئازارتان نه‌دات.20به‌ڵام دڵخۆش مه‌بن به‌وه‌ی ڕۆحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆش بن به‌وه‌ی ناوتان له ئاسماندا نووسراوه.)ده‌رخستنی نهێنی بۆ هه‌ژاران
21له‌وكاته‌دا عیسا به‌ڕۆحی پیرۆز زۆر شادومانبوو، ووتی: (سوپاستدهكهم ئه‌ی باوك، خوداوه‌ندی ئاسمان‌و زه‌وی، چونكه ئه‌م كارانه‌ت لهداناو زانایان شاردۆته‌وه بۆ منداڵانت ئاشكراكردووه. به‌ڵێ ئه‌ی باوك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لاته‌وه واباشتره!22(هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن باوكمه‌وه دراوه پێم، كه‌س نازانێ ڕۆڵه كێیه باوك نه‌بێ، كه‌سیش نییه بزانێ باوك كێیه ته‌نها ڕۆڵه‌و ئه‌وه نه‌بێ، كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات.)23ئینجا ئاوڕی له‌قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌و به‌ته‌نها به‌وانی ووت: (خۆزگهدهخوازرێ به چاوتان، به‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینن.24من پێتان ده‌ڵێم، زۆر لهپێغهمبهرانو پادشایان، ئاواته‌خوازی بینینی ئه‌وه بوون كه ئێوه ئێستا ده‌یبینن، به‌ڵام نه‌یان بینی، هه‌روه‌ها ببیستن ئه‌وه‌ی ئێوه ئێستا ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست.)
سامریه دڵ پڕ له‌به‌زه‌ییه‌كه
25یه‌كێ له‌زانایانی شه‌ریعه‌ت لێی هاته‌پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكاته‌وه، ووتی: (مامۆستا چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)26ئه‌ویش پێی ووت: (چی نووسراوه له‌ته‌ورات، چۆن ده‌یخوێنیته‌وه؟)27وه‌ڵامی دایه‌وه: ({خوداوه‌ند خودات خۆشبوێ به‌هه‌موو دڵ‌و هه‌موو گیان‌و هه‌موو توانا‌و هه‌موو بیرته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت خۆشت بوێ.})28عیسا پێی ووت: (وه‌ڵامه‌كه‌ت ڕاسته. گه‌ر هاتوو كارت پێكرد ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست ده‌هێنی.) 29بـه‌ڵام پیــاوه‌كـه ویستی خۆی به كابرایه‌كی ڕاستودروست ده‌رخات، دیسان له‌عیسای پرسی: (باشه كێیه ئه‌وه‌ی لێم نزیكه؟)30عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی: (مرۆڤێك له‌قودسه‌وه بۆ ئه‌ریحا ده‌چوو، كه‌وته ده‌ست چه‌ند دزێكه‌وه، پاره‌و جله‌كانیان لـێ‌سه‌ندو ئازاریان دا‌و برینداریان كرد، ئینجا به نیوه مردوویی بهجێیانهێشتو ڕۆیشتن.31وا ڕێكه‌وت كاهینێك له‌هه‌مان ڕێگه‌وه بڕوات، كاتێ ئه‌وی بینی، چووه ئه‌وبه‌ری ڕێگاكه دوور لهبریندارهكهو به‌جێیهێشت.32هه‌روه‌ها كابرایه‌كی لاویش، له‌وێوه تێپه‌ڕی، كاتێ گه‌یشته ئه‌و شوێنه، سه‌یری كرد، ئه‌ویش چووه ئه‌وبه‌ری ڕێگاكه‌و به‌جێیهێشت.33به‌ڵام كابرایه‌كی سامری كه له‌وێوه ده‌ڕۆیی، هاته‌سه‌ری، كاتێ بینی به‌زه‌یی پیاهاته‌وه،34چووه پێشه‌وه لێی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆن‌و شه‌رابی به‌سه‌ر برینه‌كانیكردو تیماریكرد، سواری ووڵاخه‌كه‌ی خۆیكردو گه‌یاندیه میوانخانهیهكو له‌وێ چاودێریكرد.35ڕۆژی دووه‌م كاتێ میوانخانه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێشت، دوو دیناری ده‌ركردو دای به‌خاوه‌ن میوانخانه‌كه‌و پێی ووت: (چاودێری بكه چه‌ندی تریشی پێویست بوو، كه گه‌ڕامه‌وه ده‌یده‌م.)36كامیان له‌م سیانه به‌نزیك ده‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ست دزه‌كان؟)37وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌وه‌ی به‌به‌زه‌ییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كرد‌و یارمه‌تیدا.) ئینجا عیسا پێی ووت: (تۆش بڕۆ هه‌مان شت بكه.)38كاتێ به‌ڕێگاوه بوون چوونه دێیه‌ك، ژنێك ناوی مه‌رسا بوو، پێشوازی لـێكردو بردییه ماڵه‌كه‌ی خۆی.39خوشكی ئه‌م ژنه ناوی مریه‌م بوو، له‌به‌رپێی دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌ووته‌كانی بگرێت،40به‌ڵام مه‌رسا سهرقاڵیشت ئاماده‌كردن بوو، هاتو ووتی: (گه‌وره‌م سه‌یر ناكه‌یت خوشكم به‌جێیهێشتووم كاره‌كان به‌ته‌نها بكه‌م؟ پێی بڵێ با بێت یارمه‌تیم بدات.)41به‌ڵام عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (مه‌رسا، مه‌رسا، تۆ سهرقاڵو شێواوی ده‌رباره‌ی زۆر شت.42به‌ڵام ته‌نها یه‌ك شت پێویسته، مریه‌م شته باشه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وه‌ی لێی ناسه‌نرێته‌وه.(
Biblica, Inc.