لۆقا11
فێركردن ده‌رباره‌ی نوێژ
1عیسا له‌شوێنێكی دیاریكراو نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوبوو یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م نوێژكردنمان فێربكه هه‌روه‌ك یه‌حیا قوتابیه‌كانی فێركرد.)2ئه‌ویش پێی ووتن: كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن بڵێن: (ئه‌ی باوكمان له‌ئاسمان با ناوت پیرۆز بێت، با پادشاهێتیهكهت بێت،3نانی ڕۆژانه‌مان هه‌موو ڕۆژێك بده‌رێ.4له‌گوناهمان خۆش به، چونكه ئێمه‌ش له گوناهی ئه‌وانه خۆش ده‌بین، كه هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. مه‌مانخه‌ره تاقیكردنه‌وه.)5ئینجا پێی ووتن: (گه‌ر یه‌كێ له‌ئێوه هاوڕێیه‌كی هه‌بێت له‌نیوه شه‌ودا بڕوا بۆ لای‌و پێی بڵێ هاوڕێم، سێ نانم به‌قه‌رز بده‌رێ،6هاوڕێیه‌كم له‌دووره‌وه هاتووه بۆ لام، هیچم نییه بیده‌مێ،7به‌ڵام هاوڕێیه‌كه‌ی له‌دیوی ژووره‌وه وه‌ڵامی بداته‌وه: (هه‌راسانم مـه‌كـه ده‌رگام داخستووه، ئه‌وه‌تا خۆم‌و منداڵم له‌ناو جێگاداین ناتوانم ههستمو بتده‌مێ.)8من پێتان ده‌ڵێم: (گه‌ر بێت‌و ئه‌و كه‌سه هه‌ڵنه‌ستێ بیداتێ له‌به‌ر هاوڕێیه‌تی، له‌پاشان هه‌ر ههڵدهستێو به‌پێی پێویست ده‌یداتێ، له‌به‌ر سووربوونی كابرا له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی.(9له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم، داواكه‌ن، پێتان ده‌درێ، بگه‌ڕێن ده‌دۆزنه‌وه، له‌ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه.10هه‌ركه‌سێك داواكات ده‌یدرێتێ، ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێ ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگا ده‌دات لێیدهكرێتهوه.11چ باوكێك له‌ئێوه گه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوای ماسی لـێ‌بكات له‌باتی ماسی ماری ده‌داتێ؟12یان داوای هێلكه‌ی لـێ‌بكات دووپشكی ده‌داتێ؟13گه‌ر بێت‌و ئێوه‌ی به‌دكار، بزانن ئاوها به منداڵه‌كانتان شتی باش بده‌ن، كه‌واته ده‌بێ باوكی ئاسمانی چه‌ند باشترتان پێ بدات؟ كه ڕۆحی پیرۆزه ده‌یدات به‌وانه‌ی داوای لـێدهكهن.)
عیسا‌و سه‌رۆكی شه‌یتان
14عیسا ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد له‌كابرایه‌ك كه لاڵ بوو بوو پێی، كاتێ ڕۆحه پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد پیاوه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن، هه‌موو سه‌رسام بوون،15هه‌ندێكیان نه‌بێ ووتیان: (ئه‌و ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات به بهعلهزبولـی سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان.)16ئینجا داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان لـێكرد بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه.17به‌ڵام عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه، پێی ووتن: (هه‌ر ووڵاتێك دوو به‌ره‌كی تێبكه‌وێ وێران ده‌بێت، هه‌ر ماڵێكیش ببێ به دوو به‌شه‌وه خۆی ڕاناگرێو تێكده‌چێ.18گه‌ر بێت‌و شه‌یتان ئاوها بووبێ به‌دوو به‌شه‌وه، ئیتر پادشاهێتیهكهی چۆن خۆی ڕاده‌گرێ؟ ئێوه ووتتان من به به‌عله‌زبول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م،19گه‌ر من به‌و ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئایا ده‌بێ نه‌وه‌كانتان به‌كێ ده‌ریان بكه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكمتان به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.20به‌ڵام گه‌ر من به‌په‌نجه‌ی خودا ڕۆحی پیس ده‌ركه‌م، ئه‌وا پادشاهێتی خوداتان به‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ.21كاتێ مرۆڤی به‌هێزو به‌توانا به هه‌موو چه‌كێكه‌وه پارێزگاری له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ناو ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه.22به‌ڵام گه‌ر یه‌كێكی له‌خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ریداو ئه‌و چه‌كانه‌ی پشتی پێ به‌ستووه لێیدهسێنێ، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات.23ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه، بڵاوی ده‌كاته‌وه.گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی پیس بۆ له‌ش
24كاتێ ڕۆحێكی پیس له‌یه‌كێك دێته ده‌ره‌وه، به‌شوێنه بێئاوهكان ده‌گه‌ڕێ به‌دوای حه‌سانه‌وه‌و ده‌ستی ناكه‌وێ، ئینجا ده‌ڵێ با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌جێمهێشت.25كاتێ دێته‌وه، ده‌بینێت گسكدراوهو ڕازاوه‌یه.26ئه‌وسا ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ خۆی حه‌وت ڕۆحی پیسی تر ده‌هێنێ كه خراپترن له‌خۆی، ده‌چنه ئه‌و مرۆڤه‌وه‌و تیایدا جێگیرده‌بن، ئینجا باری ئه‌و مرۆڤه له‌جاران خراپتر ده‌بێ.)27كاتێ عیسا ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌نگی بــهرزكـردهوهو ووتی: (خۆزگهدهخوازرێ به‌و دایكه‌ی لێی بووی‌و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێداوی.)28به‌ڵام ئه‌و ووتی: (با خۆزگه به‌وانه بخوازرێ، كه گوێ له‌ووشه‌ی خودا دهگرنو كاری پێ ده‌كه‌ن.)
داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی
29كاتێ خه‌ڵكێكی زۆر لێیكۆبوونهوه، ووتی: (ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی به‌دكاره، داوای نیشانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێ‌نادرێت ته‌نها نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت.30چۆن یونس نیشانه بوو بۆ دانیشتوانی نه‌ینه‌وا، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نیشانه‌یه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه.31شاژنی باشوور له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه ڕادهوهستێتو تاوانباری ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه هات بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌دانایی سلێمان بگرێ. ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌سلێمان لێره‌یه.32هه‌روه‌ها دانیشتوانی نه‌ینه‌وا له‌ڕۆژی لێپپرسینهوهدا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕادهوهستنو تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه تۆبهیانكرد كاتێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یونسیان بیست، جا ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌یونس لێره‌یه.چاو چرای له‌شه
33(كه‌س چرا ههڵناكاو له‌جێیه‌كی شاراوه‌دا دایبنێ، یاخود له‌ژێر ته‌شتێك، به‌ڵكو ده‌یخاته سه‌ر شوێنێكی به‌رز، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكیه‌كه ببینن.34چاو چرای له‌شه، گه‌ر چاوت باش بێت له‌شت هه‌مووی ڕووناكییه، به‌ڵام گه‌ر چاوت تروسكایی تیا نه‌بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی تاریكیه.35كه‌واته ئاگاداربه ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه نه‌بێت به‌تاریكی.36گه‌ر بێت‌و له‌شت هه‌مووی ڕووناكی بێت‌و هیچ تاریكی تێدا نه‌بێ، ئه‌وا هه‌مووی وه‌ك چرایه‌ك كه ڕووناكی ده‌دات، ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ڕووناكه.)سه‌رزه‌نشتكردنی فه‌ریسیه‌كان
37كاتێ عیسا قسه‌ی ده‌كرد، فهریسیهك داوای لـێكرد نانی نیوه‌ڕۆ لای ئه‌و بخوا. ئه‌ویش چووه ماڵه‌كه‌ی‌و له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر خوان دانیشت.38به‌ڵام فهریسیهكه سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی عیسا پێش نان ده‌ست ناشوات.39خوداوه‌ند پێی ووت: (ئێوه‌ی فه‌ریسی ده‌ره‌وه‌ی پیاڵه‌و قاپتان پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه لهچهتهییو پیسی.40ئه‌ی بێمێشكینه، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروست كردووه ناوه‌وه‌شی دروست نه‌كردووه؟41جا ئه‌وه‌ی له‌ناو قاپ‌و قاچاختاندایه بهههژارانی ببه‌خشن، تاكو هه‌موو شتێكتان پاك بێته‌وه.42جا قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان ئێوه ده‌یه‌كی نهعناعو ڕازیانهو سه‌وزه‌واتی تر ده‌ده‌ن، به‌ڵام دادپهروهریو خۆشه‌ویستی خودا پشت گوێ ده‌خه‌ن، پێویسته ئه‌مانه بهجێبهێننو ئه‌وانه‌ی تریش لهیادنهكهن.43قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان، چونكه ئێوه حه‌ز له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌و كۆڕه‌كان دهكهنو ده‌تانه‌وێ له‌شوێنه گشتیه‌كان سڵاوتان به‌گه‌رمی لـێ‌بكرێ.44قوڕ به‌سه‌رتان، ئێوه له‌و گۆڕه وونبووانه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن.)
45لێره یه‌كێك له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێی ووت: (ئه‌ی مامۆستا، ئه‌م قسانه‌ت ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه.(46ئینجا عیسا ووتی: (قوڕ به‌سه‌ر ئێوه‌ش زانایانی شه‌ریعه‌ت، ئێوه باری قورس‌و گران ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆتان سه‌ری په‌نجه‌یه‌كی لێناده‌ن بۆ یارمه‌تیدانیان.47قوڕ به‌سه‌رتان، چونكه ئێوه گۆڕ بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه هه‌ڵده‌به‌ستن، كه باوباپیرتان كوشتوویانن.48كه‌واته ئێوه شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر باوباپیرانتانو ڕازین به كرده‌وه‌كانیان، ئه‌وان پێغه‌مبه‌رانیان كوشت‌و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.49هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه خودا دهفهرمووێو ده‌ڵێ: [[من پێغه‌مبه‌رو نێرراویان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام ئه‌وان دهیانكوژنو ده‌یان چه‌وسێننه‌وه.]]50تاكو خوێنی ڕژاوی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی جیهانه‌وه بچێته ملی ئه‌م نه‌وه‌یه،51هه‌ر له‌خوێنی هابیله‌وه تا خوێنی زه‌كه‌ریا كه له‌نێوان قوربانگاو په‌رستگادا كوژرا. به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم: (ئه‌وانه هه‌مووی له‌م نه‌وه‌یه داوادهكرێ.)52قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی زانایانی شه‌ریعه‌ت، چونكه ئێوه كلیلی زانیاریتان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام نه‌خۆتان ده‌چنه ژووره‌وه نه ڕێده‌ده‌ن خه‌ڵكی تر بچێته ژووره‌وه.)53كاتێ عیسا به‌م شێوه‌یه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان به‌ته‌واوی ڕقیان لـێههڵگرت، زۆر بابه‌تی تریان هێنایه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێی بدوێ،54تا به ووشه‌یه‌ك بیگرن‌و تووشی بكه‌ن.
Biblica, Inc.