یەکەم پەترۆس2
به‌ردی زیندوو
1كه‌واته خۆتان له‌هه‌موو ڕقوكینهو فێڵبازی‌و دووڕوویی‌و چاوپیسی‌و بوختانێك دوور بكه‌نه‌وه.2هه‌روه‌ك منداڵی ساوای تازه له‌دایك بوو حه‌زتان له‌شیری ڕۆحی پاك‌و بێگه‌رد بێ، چونكه به‌مه گه‌وره ده‌بن به‌ره‌و ڕزگاری.3چونكه تامی چاكی خوداوه‌ندتان چێژتووه.4ئه‌وه‌ی بۆ لای دێن، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵك ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا ههڵبژێرراوهو گرانبه‌هایه،5هه‌روه‌ها ئێوه‌ش وه‌ك به‌ردی زیندووی بنیادنراون له‌خانوویه‌كی ڕۆحی، تا ببن بهكاهینی پیرۆز، بۆ پێشكه‌ش كردنی قوربانی ڕۆحی كه جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه.6چونكه له‌كتێبی پیرۆز هاتووه: [[ئه‌وا له‌شاری داود به‌ردێك داده‌نێم، ئه‌وه‌ش به‌ردی بناغه‌یه‌و ههڵبژێرراوهو گرانبه‌هایه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێبهێنێ شه‌رمه‌زار نابێ.]]7بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، [[ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان كرده‌وه بوو به‌به‌ردی بناغه،]]8هه‌روه‌ها: [[ئه‌و به‌رده‌ی ده‌بێته كۆسپ بۆ خه‌ڵكی‌و ده‌بێته مایه‌ی كه‌وتنیان.]] ئه‌وانه ساتمه ده‌كه‌ن، چونكه ملكه‌چی ووشه‌ی خودا نین، هه‌ر بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ن.9به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی هه‌ڵبژێرراون، كاهینی پادشاهانهن، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پیرۆزن، گه‌لی تایبه‌تی خودان، تا كرده‌وه سه‌یره‌كانی ڕابگه‌ێنن ئه‌وه‌ی بانگی كردوون له تاریكیه‌وه بۆ ڕووناكیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی.10ئێوه له‌پێشا گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا گه‌لی خودان، ئێوه له‌پێشا به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرت بوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت.11خۆشه‌ویستان داواتان لێده‌كه‌م وه‌ك نامۆ و بێگانه‌یه‌ك له‌ئاره‌زووه‌كانی له‌ش دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ی دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێ.12با ڕه‌وشتتان باش بێت له‌نێو بێباوه‌ڕان، تاكو ئه‌وانه‌ی بوختانتان پێدهكهنو وه‌ك به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، باستایشی خودا بكه‌ن كاتێ كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن له‌ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه.ملكه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
13هه‌روه‌ها ملكه‌چی گشت ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه بن له‌پێناوی خوداوه‌ند، بۆ پادشا وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵات،14هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاره‌كان وه‌ك نیرراوی پادشا، ئه‌وانه‌ی سزای به‌دكاران دهدهنو ستایشی چاكه‌كان ده‌كه‌ن.15چونكه ئه‌وه‌یه خواستی خودا، تا به‌كرده‌وه باشه‌كانتان نه‌زانی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.16وه‌ك مرۆڤی سه‌ربه‌ست بژین، به‌ڵام سه‌ربه‌ستی نه‌كه‌ن به‌په‌رده بۆ به‌دكاری، به‌ڵكو وه‌ك به‌نده‌ی خودا بژین.17ڕێز له‌خه‌ڵكی بگرن، برایانتان خۆش بووێ، له‌خودا بترسن، ڕێز له‌پادشا بگرن.نموونه‌ی ئازاره‌كانی مه‌سیح
18ئه‌ی كۆیله‌كان، ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌هه‌موو ڕێزه‌وه، نه‌ك ته‌نها بۆ ڕۆحسووكو باشه‌كان، به‌ڵكو بۆ توندوتیژه‌كانیش،19چونكه گه‌ر كه‌سێك خودا بكات به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ژیانی خۆی‌و به‌رگه‌ی ئازاری زۆرداری بگرێ، ئه‌مه به‌ره‌كه‌ته.20كه‌واته گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد‌و لێتان دراو دانتان به‌خۆتان گرت، ئه‌مه چ شانازییه‌كه؟ به‌ڵام گه‌ر كرداری چاك بكهنو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئازار بچێژنو دان به‌خۆتان بگرن، ئه‌مه به‌ره‌كه‌ته له‌لای خوداوه21چونكه بۆ ئه‌مه بانگ كراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحیش ئازاری چێژت له‌پێناوی ئێوه‌و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتن، تا به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ون.22[[ئه‌و هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فڕوفێڵ لهلێوهكانی نه‌هاتبوونه ده‌ره‌وه.]]23كاتێ جنێوی پێده‌درا، به‌جنێو وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، یاخود ئازار ده‌درا، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌یدایه ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه.24ئه‌و گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین له له‌شی خۆی له‌سه‌ر دار، تا ئێمه بمرین سه‌باره‌ت به‌گوناهو بۆ ڕاستودروستی بژین. به‌هۆی برینه‌كانی ئه‌و چاكبوونه‌وه.25چونكه ئێوه وونببوون وه‌ك مه‌ڕ، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه لای شوان‌و شوانیش چاودێری گیانتان ده‌كات.Biblica, Inc.