یەکەم پەترۆس3
گوێڕایه‌ڵی ناو ماڵ
1هه‌روه‌ها ئێوه‌ش ئه‌ی ژنه‌كان گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانتان بن، گه‌ر هاتوو هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی ووشه‌ی خودا نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كانیان ده‌توانن بیانهێنن بۆ باوه‌ڕ ته‌نها بهڕهوشتیانو به‌بێ ووشه،2كاتێ ئه‌وان ترس‌و ڕێز‌و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن.3هه‌روه‌ها جوانیتان باجوانی ده‌ره‌كی نه‌بێت وه‌ك ئه‌گریجه‌ی قژو زێڕ بهخۆوهكردنو جلی باش له‌به‌ركردن،4به‌ڵكو با جوانیتان له‌ناو دڵتان شاراوه بێ، گه‌وهه‌رێكی له‌ناونه‌چوو، ڕۆحێكی نیان‌و ئارام، ئه‌وه‌ی لای خودا زۆر گرانبه‌هایه.5به‌م شێوه‌یه ژنه پیرۆزه‌كان لهكۆنا خۆیان به‌وه جوان ده‌كرد، پشتیان به‌خودا به‌ستبوو، گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان بوون،6وه‌ك چۆن ساره گوێڕایه‌ڵی ئیبراهیم بوو، به‌گه‌وره بانگیدهكرد. ئێوه‌ش ئێستا كچی ئه‌ون گه‌ر كرده‌وه‌تان باش بێت‌و هیچ شتێك نهتانترسێنێ.7ئێوه‌ش ئه‌ی مێرده‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بژین هه‌ستی ژنه‌كانتان له‌به‌رچاو بگرن، ڕێزیان بگرن، وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی لاوازتر به‌شداریتان ده‌كه‌ن له‌میراتی به‌ره‌كه‌تی ژیان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت.به‌رگه‌گرتنی ئازار له پێناوی ڕاستی
8له‌كۆتاییدا، با هه‌مووتان یه‌ك بیروڕاتان هه‌بێ، یه‌ك ههستو خۆشه‌ویستی برایانه‌تان هه‌بێ، بهزهییدارو ڕۆح سووك بن.9وه‌ڵامی خراپه به‌خراپه مه‌ده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها جنێو به‌جنێو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه داوای پیرۆزی بكهنو بزانن ئێوه بۆ ئه‌مه بانگ كراون، تاكو ببن به‌میراتگری پیرۆزی.10چونكه [[ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆشه‌ویستی ژیان‌و ڕۆژانی باش ببینێ، با زمانی له‌خراپه‌و لێوه‌كانی لهفێڵبازی بپارێزێ،11با واز له‌خراپه بهێنێتو چاكه بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگهڕێو هه‌وڵی بۆ بدات.12چونكه چاوه‌كانی خوداوه‌ند له‌سه‌ر ڕاستودروستانهو گوێی بۆ نوێژه‌كانیان ڕاگرتووه. به‌ڵام ڕووی خۆی وه‌رگێڕاوه لهبهدكاران.]]13كه‌واته كێ ئازارتان ده‌دات گه‌ر ئێوه دڵگه‌رم بوون بۆ چاكه؟14به‌ڵام گه‌ر ئازارتان چێژت له‌پێناوی ڕاستودروستی، ئه‌وا خۆزگه‌تان پێدهخوازرێ. [[له‌وه‌ش مه‌ترسن كه ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌تۆقن.]]15به‌ڵكو مه‌سیح پیرۆز بكه‌ن لهدڵتانو وه‌ك خوداوه‌ند ڕێزی لێ‌بگرن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك بپرسێ سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ئێوه دایه، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن با بهرۆحسووكیو ڕێز بێت.16هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه، تا كاتێ جنێوتان پێدراو ئه‌وانه‌ی به‌خراپه باسی ڕه‌وشته باشه‌كانتان ده‌كه‌ن كه له‌مه‌سیح دایه، شه‌رمه‌زار بن.17بۆیه باشتره له‌به‌ر كرده‌وه‌ی باش ئازار بدرێن، گه‌ر خواستی خودای له‌گه‌ڵ بێ، نه‌ك كرده‌وه‌ی خراپ.18چونكه مه‌سیح له‌پێناوی گوناه جارێك بۆ هه‌مووان مرد، واته بێ‌تاوان بۆ تاوانباران مرد، تا لهخودامان نزیكبكاته‌وه، مردوو بهلهشو زیندوو به‌ڕۆح،19ئه‌وه‌ی ڕۆیشت‌و مزگێنی بهڕۆحه بهندكراوهكاندا،20ئه‌وانه‌ی لهكۆنا یاخیبوون، كاتێ خودا به له‌خۆبووردوویی چاوه‌ڕوان بوو له‌ڕۆژانی نوح، له‌كاتی دروستكردنی كه‌شتیه‌كه، ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م، واته ته‌نها هه‌شت كه‌س تیایدا ڕزگار بوون له‌ناو ئاو.21ئه‌مه‌ش هێمای لهئاوههڵكێشانه، كه ئێستا ئێوه ڕزگار ده‌كات، نه‌ك به‌سڕینه‌وه‌ی پیسی له‌ش، به‌ڵكو به په‌یمانی ویژدانێكی پاك له‌گه‌ڵ خودا، به‌هۆی هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان،22ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت‌و له‌ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت، فریشته‌كان‌و دهسهڵاتدارهكانو به‌هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.Biblica, Inc.