تیتۆس1

1له‌‏پۆڵسه‌وه‌، به‌نده‌ی خوداو نێرراوی عیسای مه‌سیح، له‌پێناوی باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردون، هه‌روه‌ها بۆ ناسینی ڕاستی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و خواترسی ده‌ڕوات،2له‌سه‌ر بناغه‌ی هیوای ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی خودای ڕاستگۆ له‌ زووه‌وه‌ به‌ڵێنی پێ‌داوه‌،3هه‌روه‌ها له‌كاتی پێویست ووشه‌كه‌ی ده‌رخست به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕاسپارده‌ی خودای ڕزگاركه‌رمان دراوه‌ته‌ ده‌ستی من.
‏
4بۆ تیتۆس ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌ باوه‌ڕی هاوبه‌شمان، با به‌ره‌كه‌ت‎و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان له‌گه‌ڵت بێ.

راسپارده‌ی دانانی پیران

5له‌‏دوورگه‌ی كریت به‌جێم‏هێشتی تا ئه‌و شتانه‌ی كه‌م‎وكوڕی هه‌یه‌ ته‌واوی بكه‌یت‏و پیران دابنێت له‌‏هه‌موو شارێك به‌و شێوه‌ی ڕامسپاردووی.6ده‌بێ‌ ئه‌و پیاوه‌ بێ‌ كه‌م‏وكوڕی بێت، یه‌ك ژنی هه‌بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن كه‌س به‌ به‌ڕه‌ڵلاو یاخیبوو ناویان نه‌بات.7چونكه‌ چاودێر نوێنه‌ری خودایه‌ پێویسته‌ بێ‌‏كه‌م‏وكوڕی بێت، لووت‏به‌رزو تووڕه‌و سه‌رخۆش‏و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چاوبرسی نه‌بێت بۆ ماڵی حه‌رام،8به‌ڵكو میوانداری نامۆ بكات‏و حه‌ز له‌‏چاكه‌ بكات، سه‌نگین‏و ژیر بێت، ڕاست‏ودروست‏و پاك‏وپیرۆزو خۆڕاگر بێت.9ده‌ست‏بگرێ‌ به‌و ووشه‌ ڕاستانه‌ی به‌گوێره‌ی فێركردنه‌، تا بتوانێ‌ خه‌ڵكی هانبدات به‌فێركردنێكی ڕاست، هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ بكات كه‌ به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن.

دژایه‌تی مامۆستا درۆزنه‌كان

10چونكه‌ زۆر كه‌س هه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون، یاخیبوون‏و خه‌ڵكی به‌قسه‌ی هیچ‏وپووچ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن،11ئه‌وانه‌ ده‌بێ‌ ده‌میان دابخرێت، چونكه‌ چه‌نده‌ها خێزانیان به‌‏ته‌واوی هه‌ڵگێڕاوه‌ به‌فێركردنێكی ناڕاست له‌پێناوی قازانجی حه‌رام.12یه‌كێك له‌ناویان پێغه‌مبه‌رێكی تایبه‌ت بوو به‌خۆیان، ووتویه‌تی: (دانیشتوانی كریت هه‌میشه‌ درۆزنن، ئاژه‌ڵی به‌دكارن، ته‌مبه‌ڵ‏و زۆرخۆرن.)13ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاسته‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه‌ین، تا له‌‏باوه‌ڕ ڕاست بن.14گوێ‌نه‌گرن بۆ ئه‌فسانه‌كانی جووله‌كه‌و ڕاسپارده‌ی ئه‌و‏انه‌ی له‌ڕاستی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه‌.15بۆ پاكه‌كان هه‌موو شتێك پاكه‌، به‌ڵام بۆ پیسه‌كان‎و بێ‌‏باوه‌ڕه‌كان هیچ شتێك پاك نییه‌، چونكه‌ بیرو ویژدانیان پیسه‌.16به‌ده‌م وا ده‌ریده‌خه‌ن خودا ده‌ناسن‏، به‌ڵام به‌‏كرده‌وه‌یان نكۆڵی لێ‌ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ خۆشه‌ویست نین‏و یاخین، به‌كه‌ڵكی هیچ كردارێكی چاك نایه‌ن.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9