دووەم تیمۆساوس4
ووشه‌ی خودا ڕابگه‌ێنه
1له‌به‌رده‌م خودا‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند، ئه‌وه‌ی حوكم به‌سه‌ر زیندووانو مردووان ده‌دات، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پادشاهێتیهكهی، داوات لـێده‌كه‌م:2ووشه‌ی خودا ڕابگه‌ێنه، خۆتی بۆ ته‌رخان بكه له‌كاتی باش‌و خراپ، خه‌ڵكی ڕاسته‌ڕێ بكه، سه‌رزه‌نشت بكه، ووره‌یان به‌رزبكه‌وه بهئارامگرتنو فێركردن.3چونكه كاتێك دێت خه‌ڵكی نایانه‌وێ هیچ ده‌رباره‌ی فێركردنی ڕاست بزانن، به‌ڵكو به‌پێی ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆیان مامۆستایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن كه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان بدوێ ئه‌وان حه‌ز بكه‌ن گوێی لـێ بگرن.4ئه‌وانه نایانه‌وێ ڕاستی ببیستن، چه‌واشه ده‌بن به‌ئه‌فسانه‌و شتی هیچو پووچ.5به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك ووریابه، له‌ئازاردا دانبگره، به‌كاری مزگێنیده‌ر هه‌سته، به‌كاری خۆت هه‌سته به‌ته‌واوی.6له‌باره‌ی من، كاتی ئه‌وه هاتووه ژیانم بكه‌م به قوربانی، كاتی كۆچكردنم نزیكبووه‌ته‌وه.7تێكۆشانیكی باش تێكۆشاوم، قوناغی خۆم بڕیوه، پارێزگاری باوه‌ڕم كردووه.8ئێستا تاجی ڕاستودروستی چاوه‌ڕێم ده‌كات، ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند كه دادوه‌ری ڕاستودروسته له‌و ڕۆژه ده‌مداتێ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه به‌دڵ ئاره‌زووی هاتنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.دوا ڕاسپارده
9هه‌وڵ بده به‌خێرایی بۆ لام بێیت،10چونكه دیماس له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌م جیهانه منی بهجێهێشتو بۆ شاری تهسالۆنیكی ڕۆیشت، كریسكیسیش بۆ ناوچه‌ی غه‌ڵاتیه ڕۆیشت‌و تیتۆسیش بۆ دلماتیه.11له لۆقا زیاتر كه‌سی ترم لا نییه. بڕۆ بۆ لای مهرقۆسو له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه، چونكه زۆر سوودی لـێوهردهگرم له‌خزمه‌تكردن.12تیخیكۆسم ناردووه بۆ ئه‌فه‌سۆس.13كاتێ هاتی له‌گه‌ڵ خۆت عه‌باكه‌م بۆ بهێنه، ئه‌وه‌ی له‌شاری ترواس لای كارپۆس به‌جێم هێشتووه، هه‌روه‌ها پهرتووكهكانم به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ستخه‌تانه‌ی له‌سه‌ر چه‌رم نووسراون.14ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی به‌رامبه‌ر كردم، خوداوه‌ند تۆڵه‌ی لـێدهكاتهوه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی.15تۆش خۆت لێی بپارێزه، چونكه زۆر به‌توندی به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد.
16كاتێ یه‌كه‌مجار به‌رگریم له‌خۆم كرد كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موویان به‌جێیانهێشتم، خودا له‌سه‌ر ئه‌مه بیانبه‌خشێت.17به‌ڵام خوداوه‌ند له‌گه‌ڵم بوو به‌هێزی كردم، به‌مه‌ش توانیم مزگێنی ڕابگه‌ێنم تا هه‌موو گه‌لان ببیستن، ئه‌وه بوو ڕزگاری كردم له ده‌می شێر،18هه‌ر خوداوه‌ندیش ڕزگارم ده‌كات له هه‌موو خراپهیهكو ده‌مپارێزێت بۆ پادشاهێتی ئاسمانی خۆی. بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه! ئامین.19سڵاو له پریسكلاو ئهكیلاو خێزانی ئۆنیسیفورس بكه.20ئه‌راستۆس لهكۆرنسۆس مایه‌وه، به‌ڵام تروفیمۆس به‌نه‌خۆشی له‌شاری میلیتس به‌جێمهێشت.21خێرابه له‌هاتن پێش ئه‌وه‌ی زستان بێت. ئوپولۆسو پودیسو لینۆسو كلودیاو هه‌موو خوشك‌و برایانی ئێره سڵاوت لـێدهكهن.22خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحت بێت‌و به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
Biblica, Inc.