تیتۆس2
راسپارده بۆ باوه‌ڕداران
1به‌ڵام تۆ به‌شێوه‌یه‌ك فێر بكه، بگونجێت له‌گه‌ڵ فێركردنی ڕاست.2پیاوانی پیر ڕاسپێره ووریاو به‌رێزو ژیربن، له‌باوه‌ڕو خۆشهویستیو دانبه‌خۆگرتن ڕێك‌و ڕاستبن.3هه‌روه‌ها پیرێژنه‌كان ڕاسپێره به‌پیرۆزی بژین، له‌پاشه‌مله قسهنهكهن، سهرخۆشنهبن، به‌ڵكو شتی چاك فێری خه‌ڵكی بكه‌ن.4ژنانی گه‌نج فێری خۆشه‌ویستی مێرد‌و منداڵه‌كانیان بكه‌ن،5ژیر‌و پاكبن بهڕێكو پێكی مالێان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، باشبن، گوێڕایه‌ڵی مێردهكانیانبن، هه‌تا كه‌س به‌خراپه باسی ووشه‌ی خودا نه‌كات.
6هه‌روه‌ها ئامۆژگاری گه‌نجه‌كان بكه خۆڕاگربن.7خۆت له‌هه‌موو شتێك ببه به‌نموونه بۆیان له‌كاری چاكه، به‌ڕێزو پاك‌و دڵسۆزبه لهفێركردنت.8باووته‌كانت ڕاستبنو قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ، تا ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت كاتێ هیچ خراپه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بیڵێت له‌دژتان.9كۆیله‌كان ڕاسپێره ملكه‌چی گهورهكانیانبن، له‌هه‌موو شتێك شوێنی ڕهزامهندییانبن، به‌رپێچیان نه‌كه‌ن،10هیچیان لـێ‌نه‌دزن، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك چاكه‌و دڵسۆزی خۆیان ده‌رخه‌ن، هه‌تا ئه‌وان فێركردنی خودای ڕزگاركه‌رمان بڕازێننه‌وه له‌هه‌موو شتێك.11چونكه به‌ره‌كه‌تی خودا ڕزگاریه، بۆ هه‌موو مرۆڤێك ده‌ركه‌وت،12ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات خـۆمـان دووربخه‌ینه‌وه له‌هه‌موو خراپه‌و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌م جیهانه، تا له‌م ژیانه‌ی ئێستا بهژیریو ڕاستودروستیو له‌خواترسی بژین،13له‌چاوه‌ڕوانی هیوای پیرۆز، ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی شكۆمه‌ندی خودای مهزنو عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان.14ئه‌وه‌ی به‌خوێنی خۆی ئێمه‌ی كڕیه‌وه، تاببێته قوربانی بۆ هه‌موو گوناهێكو پاكمان بكاته‌وه‌و بمانكات به‌گه‌لـی تایبه‌تی خۆی كه دڵگه‌رمه بۆ كاری چاكه.
15ئاوها قسه بكه‌و ووتار بده‌و سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵكی بكه به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك. ڕێگا مه‌ده كه‌س گاڵته‌ت پێ‌بكات.
Biblica, Inc.