ڕۆما9
ئایا ووشه‌ی خودا نایه‌ته‌دی؟
1من له‌مه‌سیح ڕاستی دهڵێمو درۆ ناكه‌م، ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ویژدانـمه،2كه زۆر دڵتهنگمو لــهدڵم ئازارێكــی بێبڕانه‌وه هه‌یه،3چونكه هـیوام دهخـواسـت خـۆم نه‌فره‌تم لێ بكرایه‌و لهمهسـیح بێبه‌ش بوومــایه له‌پێناوی خوشك‌و برایانم، ئه‌وانه‌ی له‌ڕه‌گه‌زی منن به‌پێی له‌ش.4ئه‌وانه ئیسرائیلیهكانن، ڕۆڵهیهتیو شكۆمهندیو پهیمانهكانو وه‌رگرتنی شهریعهتو خـواپهرستیو به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وانه،5هه‌روه‌ها باوباپیران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وان، مه‌سیحیش به‌پێی له‌ش له‌وان په‌یدا بووه، خودایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، پیرۆزه تاهه‌تایه! ئامین.6مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ووشه‌ی خودا نایه‌ته‌دی. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلن، ئیسرائیلی نین،7هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیمن ڕۆڵه‌ی نین، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[به‌هۆی ئیسحاق نه‌وه‌كه‌ت ناوده‌برێ.]]8مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌ی له‌شن ڕۆڵه‌ی خودا نین، به‌ڵكو ته‌نها ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم داده‌نرێن.9ده‌قی به‌ڵێنه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: [[له‌كاتی دیاریكراو ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ساراش كوڕێكی ده‌بێ.]]10به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ڕفقهش له‌یه‌كێك سكی بوو كه ئیسحاقی باوكمانه،11هێشتا دوو كوڕه‌كه له‌دایك نه‌بوو بوون‌و چاكه‌و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تا مه‌به‌ستی خودا له‌هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی بانگكردن،12له‌لایه‌ن خوداوه پێی ووترا: [[كوڕی گه‌وره خزمه‌تی كوڕی بچووك ده‌كات]]،13هه‌روه‌ك نووسراوه: [[یاقوبم خۆش‌ویست، به‌ڵام ڕقم لهعیسو بوو.]]به‌زه‌یی خودا
14كه‌واته، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆرداره؟ نه‌خێر!15چونكه خودا به‌موسای ووت: [[به‌زه‌ییم دێته‌وه به‌وه‌ی ده‌مه‌وێ به‌زه‌ییم پێیبێتهوه، دڵنه‌وایی ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌مه‌وێ دڵنه‌وایی بكه‌م.]]16كه‌واته، شته‌كه پشت به‌ئاره‌زوو و هه‌وڵدانی مرۆڤ نابه‌ستێ، به‌ڵكو ته‌نها پشت به به‌زه‌یی خودا ده‌به‌ستێ.17جا كتێبی پیرۆز به فیرعه‌ون ده‌ڵێ: [[تۆم به‌رزكرده‌وه تاوه‌كو توانای خۆم له‌تۆدا دهرخهمو ناوم له‌هه‌موو زه‌وی بڵاوبێته‌وه.]]18كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌و كه‌سه دێته‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێ، دلی ئه‌و كه‌سه ڕه‌ق ده‌كات كه خۆی ده‌یه‌وێ.19یه‌كێكتان پێم ده‌ڵێ: (ئیتر بۆچی خودا سه‌رزه‌نشتمان ده‌كات؟ چونكه كێ ده‌توانێ دژی خواستی ڕاوه‌ستێ؟)20تۆ كێیت ئه‌ی مرۆڤ هه‌تا وه‌ڵامی خودا بده‌یته‌وه؟ ئایا شتێكی دروستكراو بهدروستكهرهكهی ده‌ڵێ: بۆچی وا دروستت كردووم؟21ئایا گۆزهدروستكهر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕ نییه تا له‌هه‌مان قوڕ گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ڕێز‌و گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سووك دروست بكات؟22كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێ تووڕه‌یی ده‌ربخاو توانای خۆی ئاشكرا بكا، به‌هه‌موو دان بهخۆداگرتنێكهوه به‌رگه‌ی جامی تووڕه‌ی خۆی كه ئاماده‌یه بۆ له‌ناوبردن بگرێ؟23ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كرد تا ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی ئاشكرا بكات له جامی به‌زه‌یی خۆیدا كه له‌پێشه‌وه ئاماده‌ی كرد بوو بۆ شكۆمه‌ندی،24ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بانگكراوین بۆی، نه‌ك ته‌نها لهجوولهكهكان به‌ڵكو لهمیللهتانیش؟25هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی هۆشه‌عی پێغه‌مبه‌ری خۆی ده‌ڵێ: [[ده‌مه‌وێ ئه‌و گه‌له بانگ بكه‌م وه‌ك گه‌لی خۆم كه گه‌لی من نین، هه‌روه‌ها ئه‌وه بكه‌م به خۆشه‌ویستی خۆم كه خۆشه‌ویست نییه.]]26جا له‌كوێ به‌وان ووترا: [[ئێوه گه‌لی من نین، ئه‌وسا ئه‌وان له‌وێ به‌ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو ناوده‌برێن.]]27به‌ڵام ئه‌شعیا هاوار دهكاتو ده‌رباره‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێ: [[گه‌ر ژماره‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل به‌قه‌ده‌ر لمی ده‌ریا بێ، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ڕزگاریان ده‌بێ،28چونكه خوداوه‌ند حوكمی خۆی بهدادپهروهریو به‌خێرایی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێ.]]29ئیتر چۆن ئه‌شعیا له‌پێشا ووتویه‌تی: [[گه‌ر خوداوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه، وه‌ك سهدومو عهمورهمان لێده‌هات.]]30كه‌واته كورته‌ی ئه‌م قسانه چییه؟ ئه‌و میلله‌تانه‌ی به‌دوای ڕاستودروستی نه‌گه‌ڕان، ڕاستودروستیان به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی باوه‌ڕ.31كه‌چی ئیسرائیلیه‌كان، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌و ڕاستودروستییه كه‌وتبوون ئه‌وه‌ی لهشهریعهتهوه بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن.32بۆچی؟ چونكه ههوڵدانهكهیان له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار بوو. ئه‌وسا به‌به‌ردی كۆسپ پێیان هه‌ڵكه‌وت،33هه‌روه‌ك چۆن كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌تا من له‌شاری داود* به‌ردی كۆسپ‌و به‌ردی كه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێده‌هێنێ شه‌رمه‌زار نابێ.]]Biblica, Inc.