ڕۆما8
ئازادبوون له‌مردن
1بۆیه له‌مه‌ولا ئه‌وانه‌ی له‌عیسای مه‌سیحن تاوانبار ناكرین،2چونكه به‌هۆی عیسای مه‌سیح یاسای ڕۆحی ژیان، ئازادم ده‌كات له‌یاسای گوناهو مردن.3چونكه ئه‌وه‌ی له‌توانای شه‌ریعه‌ت نه‌بوو، له‌ش لاوازی كردبوو، خودا هێنایه‌دی كاتێ ڕۆڵه‌كه‌ی نارد لــهشێوهی له‌شێك له له‌شی گوناهباری ئێمه ده‌كات، ئه‌وسا ئه‌و له‌به‌ر گوناه، حوكمیدا به‌سه‌ر ئه‌و گوناهه‌ی له له‌شدایه،4تا ڕاستودروستی شه‌ریعه‌ت له‌ئێمه‌دا بێته‌دی، كه به‌پێی ڕۆح ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ك به‌پێی له‌ش.5جا ئه‌وانه‌ی به‌پێی له‌ش ده‌ژین كاروباری له‌ش مێشكی پڕكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌پێی ڕۆح ده‌ژین كاروباری ڕۆح مێشكی پڕكردوون.6چونكه بایه‌خدان به‌له‌ش مردنه، به‌ڵام بایه‌خدان به‌ڕۆح ژیان‌و ئاشتییه،7بۆیه بایه‌خدان بهلــهش دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ خودا، چونكه مـلكهچ ناكات بۆ شه‌ریعه‌تی خودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ.8جا ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌شدان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.9گه‌ر ڕۆحی خودا لهناوهڕۆكتان بێ، ئه‌وا ئێوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ش نین، به‌ڵكو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحدان. ئیتر هه‌ر یه‌كێك ڕۆحی مه‌سیحی نه‌بێ، ئه‌وا سه‌ر به‌مه‌سیح نییه.10گه‌ر مه‌سیح له‌ئێوه‌دا بێ، هه‌رچه‌نده له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕۆحتان زیندووه به‌هۆی ڕاستودروستی.11گه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌تان تێدا بژی كه عیسای له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه، ئاواش ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه له‌شی له‌ناوچووتان زیندوو ده‌كاته‌وه به‌هۆی ڕۆحیه‌وه كه تیاتان نیشته‌جێیه.12كه‌واته ئه‌ی برایان ئێمه قه‌رزارین، به‌ڵام قه‌رزاری له‌ش نین، تا به‌پێی له‌ش بژین.13گه‌ر ئێوه به‌پێی له‌ش بژین ده‌مرن، به‌ڵام گه‌ر به‌ڕۆح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وسا ده‌ژین.14چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆحی خودا ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كات، ڕۆڵه‌ی خودان.15ئێوه ڕۆحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه، تاوه‌كو بترسن، به‌ڵكو ڕۆحی ڕۆڵهییتان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: (بابه! باوكه!)16ئه‌و ڕۆحه خۆی شایه‌تی ده‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆحمان ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین.17جا گه‌ر ڕۆڵه بین، میراتگریشین، به‌واتای میراتگری خودا‌و به‌شداری میراتی مه‌سیح، گه‌ر ئێستا به‌شداری ئه‌و بكه‌ین لهئازاركێشان، بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداری لهشكۆمهندیهكهشی بكه‌ین.
شكۆ‌و مه‌زنی داهاتوو
18من دڵنیام ئازاری ئێستا هیچ نییه گه‌ر به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆمهندیهی له‌داهاتوو پێمان ڕاده‌گه‌ینرێ.19له‌به‌رئه‌وه دروستكراو به‌په‌رۆشه‌وه چـاوه‌رێی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات كه خودا ڕۆڵه‌كانی ده‌ستنیشان بكات.20ملكه‌چی دروستكراو بۆ شتی هیچوپووچ به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌خواستی ئه‌وه بوو كه ملی پێكهچ كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی21دروستكراو لهكۆیلهیهتی گه‌نده‌ڵی ئازاد بێ به‌ره‌و ئه‌و سه‌ربه‌ستییه شكۆداره‌ی بۆ ڕۆڵه‌كانی خودایه.22ئێمه ده‌زانین هه‌موو دروستكراو تاوه‌كو ئێستا ده‌ناڵێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ژانیان گرتبێ.23ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه پێشهبهرهی ڕۆحی پیرۆزمان هه‌یه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌كه‌ین خودا ئێمه به‌منداڵی خۆی دابنێ، لهشمــان به‌خوێن بكڕێته‌وه.24ئێمه به‌ئاواته‌وه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام ئاواتی بینراو ئاوات نییه، جا چۆن ئاوات به‌شتێك ده‌خوازرێ لــهبهردهستدایه؟25به‌ڵام گــه‌ر ئێمه ئاواتی شــتێك بخــوازین كــه له‌به‌رده‌ستمان نییه، ئه‌وسا به‌دان بهخۆگرتنهوه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.26هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش یارمه‌تی بێ هێزیمان ده‌دات. چونكه ئێمـه نـازانین به‌چ شێوه‌یه‌ك پێویسته نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بۆمان ده‌پاڕێته‌وه لای خودا به‌شێوه‌یه‌ك به‌ده‌م باس ناكرێ.27جا خودا ئه‌وه‌ی دڵ دهپشـكنێ، ده‌زانێ بیركردنه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز چـییه، ئه‌و خــۆی ده‌پاڕێته‌وه بۆ برا پیرۆزهكــان، به‌پێی خواستی خودا.28ئێمه ده‌زانین هه‌موو شتێك كه خودا ده‌یكات له‌پێناوی خێر‌و چاكه‌ی ئه‌وانه‌یه كه خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانه‌ی به‌پێی مه‌به‌ستی خۆی بانگی كردوون.29ئه‌وانه‌ی له‌پێشا ناسیانی، له‌پێشا دیاریكردن، تا وه‌ك وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێبێت، تا عیسا ببێ به نۆبه‌ره له‌نێو خوشك‌و برایانی زۆر.30ئه‌وانه‌ی له‌پێشا دیاریكردن، بانگیكردن، ئه‌وانه‌ی بانگیكردن بێتاوانیكردن، ئه‌وانه‌ی بێتاوانی كردن، شكۆداری كردن.31دوای ئه‌مه، ئیتر چی بڵێین؟ گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت، ئیتر كێ دژمانه؟32ئه‌وه‌ی ده‌ستی بهڕۆڵهكهی خۆی نه‌گرت، به‌ڵكو له‌پێناوی هه‌مووان پێشكه‌شی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مـوو شتێكمان ناداتێ؟33جا كێ ده‌توانێ تاوان بخاته پاڵ ههڵبژێرراوانی خودا؟ ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات خودایه.34هه‌روه‌ها كێ ده‌توانێ تاوانباریان بكات؟ عیسای مه‌سیح نییه ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌واندا مرد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و بوو له‌ناو مــردووان هــهستایهوهو له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت، هه‌ر ئه‌ویش نییه نوێنه‌ری ئێمه‌یه‌و بۆمــان ده‌پاڕێته‌وه؟35ئیتر كێ ده‌توانێ له‌خۆشه‌ویستی مه‌سیح جیامان بكاته‌وه؟ ناخۆشی‌و ته‌نگانه یاخود چه‌وسانه‌وه‌و برسێتی‌و ڕووتیو ترس‌و شمشێر؟36هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[وه‌ك مه‌ڕێك بیانه‌وێ سه‌ری ببڕن، به‌هۆی تۆوه هه‌موو ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی كوشتن ده‌بینه‌وه!]]37به‌ڵام ئێمه له‌هه‌موو ئه‌م شتانه لهسهركهوتووان مه‌زنترین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ.38من دڵنیام نهمردنو نه‌ژیان، نهفریشتهكانو نهسهرۆكهكانی ڕۆحه به‌دكاره‌كان، نهشتهكانی ئێستا‌و نهشتهكانی داهاتوو، نههێزهكان،39نهبهرزیو نزمی، نه‌هیچ شتێك له‌هه‌موو دروستكراوان، ناتوانێ جیامان بكاته‌وه له‌خۆشه‌ویستی خودا، ئه‌وه‌ی له‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه.
Biblica, Inc.