ڕۆما10

1ئه‌ی برایان، ئاواتی دڵم‏و نوێژه‌كانم بۆ خودا له‌پێناوی ڕزگاربوونی ئه‌وانه‌.2‏شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌م ئه‌وان دڵگه‌رمن بۆ خودا‏، به‌ڵام به‌زانینه‌وه‌ نا.3جا چونكه‌ ڕاست‏ودروستی خودایان نه‌ده‌زانی، ئیتر هه‌وڵی ڕاست‏ودروستی خۆیان‏دا به‌ڕێگای تایبه‌تی خۆیان، ئه‌وسا ملكه‌چ نه‌بوون بۆ ڕاست‏ودروستی خودا.4چونكه‌ شه‌ریعه‌ت به‌‏مه‌سیح ته‌واو بوو بۆ ڕاست‏ودروستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن.

ڕزگاری بۆ هه‌مووان‏

5موسا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ته‌ نووسیویه‌تی: [[هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ بكات، پێی ده‌ژی.]]6به‌ڵام ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ی له‌‏باوه‌ڕه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێ‌، له‌‏دڵتدا مه‌ڵێ‌: [[كێ‌ سه‌رده‌كه‌وێ‌ بۆ ئاسمان؟]] تا مه‌سیح بهێنێته‌ خواره‌وه‌‏،7یاخود: [[كێ‌ داده‌به‌زێ‌ بۆ ناو بیری بێ‌بن؟]] هه‌تا مه‌سیح له‌ناو مردووان بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.8به‌ڵام چی ده‌ڵێ‌؟ [[ووشه‌ی خودات لێ‌‏نزیكه‌، له‌سه‌ر لێوانته‌و له‌‏دڵتدایه‌]]، ئه‌م ووشه‌یه‌ش ئه‌و ووشه‌ی باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ بڵاوی‎ده‌كه‌ینه‌وه‌.9چونكه‌ گه‌ر به‌ده‌م دانت پیانا عیسا خوداوه‌نده‌، هه‌روه‌ها له‌دڵه‌وه‌ باوه‌ڕت هێنا خودا له‌ناو مردووان زیندووی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وسا ڕزگارت ده‌بێ‌.10چونكه‌ به‌دڵ باوه‌ڕهێنان به‌ره‌و ڕاست‏ودروستیت ده‌بات، دان‏پیانان به‌ده‌م به‌ره‌و ڕزگاربوونت ده‌بات.11چونكه‌ كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌ بهێنێ‌، شه‌رمه‌زار نابێ‌.]]12چونكه‌ جیاوازی نییه‌ له‌نێوان جووله‌كه‌و یۆنانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان خوداوه‌ند بۆ هه‌مووانه‌، ئه‌ویش له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی ده‌ڕژێنێ‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاواری بۆ ده‌به‌ن.13چونكه‌ [[‏هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ بانگ بكات ڕزگاری ده‌بێت.]]
14به‌ڵام چۆن هاواری بۆ ده‌به‌ن گه‌ر باوه‌ڕی پێ‌نه‌كه‌ن؟ هه‌روه‌ها چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌یه‌كێك گه‌ر ناویان نه‌بیستبێ‌، كه‌واته‌ چۆن ناوی ئه‌و ده‌بیستن بێ‌ مزگێنیده‌ر؟15هه‌روه‌ها چۆن مزگێنی ده‌ده‌ن گه‌ر نه‌نێررابن؟ هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی ئه‌وانه‌ی مزگێنیده‌ده‌ن!]]
16به‌ڵام هه‌موویان گوێرایه‌ڵی مزگێنی نه‌بوون. چونكه‌ ئه‌شعیا ده‌ڵێ‌: [[خوداوه‌ند، كێ‌ باوه‌ڕ ده‌كات به‌و هه‌واڵه‌ی له‌ئێمه‌ بیستیان؟]]17كه‌واته‌ باوه‌ڕ به‌هۆی بیستن په‌یدا ده‌بێ‌، بیستنیش له‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌كانی مه‌سیح دێت.18من پرسیار ده‌كه‌م: ئایا ئه‌وان گوێیان لێ‌نه‌بوو؟ بێ‌گومان گوێیان لێ‌بوو، [[ده‌نگیان به‌‏هه‌موو زه‌وی گه‌یشت‏و ووشه‌كانیان به‌‏وپه‌ڕی جیهان.]]19دیسان ده‌پرسم: ئایا نه‌وه‌ی ئیسرائیل تێ‌نه‌گه‌یشتن؟ كه‌ یه‌كه‌م جار موسا ووتی: [[‏من واتان لێ‌ ده‌كه‌م حه‌سوودی ببه‌ن به‌‏وانه‌ی گه‌ل نین، به‌ گه‌لێكی نه‌زان توڕه‌تان ده‌كه‌م.]]20هه‌روه‌ها ئه‌شعیا به‌چاونه‌ترسیه‌وه‌ ده‌ڵێ‌: [[دۆزرامه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی له‌‏منیان نه‌ده‌پرسیه‌وه‌ ده‌ركه‌وتم.]]21به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیســرائـیل ده‌ڵێ‌: [[به‌‏درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخیبووی به‌ربه‌ره‌كانیكه‌ر ڕاكێشا.]]

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9