ڕۆما6
ئازادبوون له‌گوناه
1باشه چی بڵێین؟ به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر گوناه كردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودا زیاد بێت؟2نه‌خێر! ئێمه كه گوناه تیاماندا مردووه، ئیتر چۆن تیایدا ده‌ژین؟3ئایا نازانن كاتێ ئێمه هه‌موومان له‌ئاوهه‌ڵكێشراین له‌عیسای مه‌سیح، ئه‌و لهئاوههڵكێشانه له‌مردنی ئه‌ودا بوو؟4جا له‌به‌رئه‌مه به لهئاوههڵكێشانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌مردن نێژراین، تا چۆن باوك بهشكۆمهندیهوه مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه، ئاوا ئێمه‌ش له‌سه‌ر ژیانێكی تازه ده‌ڕۆین.5گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌مردنی یه‌كمان گرتبێ، ئه‌وا بێگومان لهزیندووبوونهوهشی ده‌بێ له‌گه‌ڵی یه‌ك بگرین.6ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه تیاماندا له‌خاچدرا له‌گه‌ڵ مه‌سیح، تا له‌شی گوناهبارمان نهمێنێو ئیتر به‌كۆیله‌یی گوناه نه‌مێنینه‌وه.7چونكه ئه‌وه‌ی مرد له‌گوناه ئازادبوو.8جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین.9چونكه ئێمه دڵنیاین مه‌سیح له‌ناو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه نامرێته‌وه. ئیتر مردن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نییه.10چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، بۆ گوناه مرد یه‌كجار، به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژی بۆ خودا ده‌ژی.11ئیتر ئێوه‌ش، خۆتان به‌مردوو دابنێن سه‌باره‌ت به‌گوناه، هه‌روه‌ها به‌زیندوو بۆ خودا له‌عیسای مه‌سیحدا.12كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تا ملكه‌چی ئاره‌زووه‌كانی بن.13ئه‌ندامانی له‌شتان پێشكه‌ش مه‌كه‌ن بۆ گوناه، تا ببێت بهئامێرێك بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، چونكه ئێوه‌ی له‌مردنه‌وه بۆ ژیان هێناوه، ئه‌ندامانی له‌شتان بۆ خودا دانێن وه‌ك ئامێرێك بۆ ڕاستودروستی.14له‌مه‌ولا گوناه هیچ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتان نه‌ماوه، چونكه ئێوه له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت نین، به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی به‌ره‌كه‌تن.كۆیله‌كانی چاكه
15كه‌واته چی؟ ئایا هه‌ڵه بكه‌ین چونكه ئێمه له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت نین به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی بهرهكهتین؟ نه‌خێر!16ئایا نازانن ئێوه كاتێ خۆتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك كۆیله‌ی ملكه‌چ، ده‌بن به‌كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی، جا یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مردنتان ده‌بات، یاخود بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و ڕاستودروستیتان ده‌بات؟17به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، به‌هه‌موو دڵتان ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه وهرتانگرتبوو.18ئێوه سه‌ربه‌ستبوون له‌گوناه، بوون به‌كۆیله‌ی ڕاستودروستی.19لێره وه‌ك مرۆڤێك قسه ده‌كه‌م به‌هۆی لاوازی له‌شتان. ئیتر چۆن له‌پێشا له‌شتان پێشكه‌ش كرد وه‌ك كۆیله‌ی گڵاویو خراپه‌كاری، به‌هه‌مان شێوه ئێستا له‌شتان پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك خزمه‌تكاری ڕاستودروستی بۆ پاك‌و پیرۆزی.20كاتێ ئێوه كۆیله‌ی گوناه بوون، سه‌ربه‌ست بوون سه‌باره‌ت بهڕاستودروستی.21ئه‌و كاته چیتان ده‌سكه‌وت له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمی لێده‌كه‌ن، كه كۆتاییه‌كه‌ی مردنه؟22به‌ڵام ئێستا ئازاد بوون سه‌باره‌ت به‌گوناه، بوون به‌كۆیله‌ی خودا، جا ئێوه له‌به‌رهه‌می پاك‌و پیرۆزی ده‌چننه‌وه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تاییه.23چونكه كرێی گوناه مردنه، به‌ڵام دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه له‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.Biblica, Inc.