ڕۆما4

نموونه‌ی ئیبراهیم

1بۆیه‌ چی بڵێین له‌باره‌ی ئیبراهیم كه‌ به‌پێی گۆشت‏و خوێن باوكمانه‌، چی دۆزییه‌وه‌؟2ئه‌گه‌ر ئیبراهیم به‌پێی كردار بێ‌تاوان بووه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو شانازی بكات، به‌ڵام نه‌ك به‌رامبه‌ر خودا.3كتێبی پیرۆز چی ده‌ڵێ‌؟ :‏[[ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به‌ ڕاست‎ودروستی بۆی دانرا.]]
4ئه‌وه‌ی كار ده‌كات‏، كرێیه‌كه‌ی به‌ به‌ره‌كه‌ت بۆ دانانرێ‌، به‌ڵكو مافی خۆیه‌تی.5ئه‌وه‌ش كار ناكات، به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ خودا خوانه‌ناس بێ‌تاوان ده‌كات، ئه‌وا به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ڕاست‏ودروست داده‌نرێ‌.6هه‌روه‌ك چۆن داود باس له‌پیرۆزی ئه‌و مرۆڤه‌ ده‌كات، كه‌ خودا به‌ڕاست‏ودروست دایده‌نێت بێ‌ هیچ كردارێك، كاتێ‌ ده‌ڵێ‌:7[[خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی گوناهه‌كانیان به‌خشراوه‌و هه‌ڵه‌كانیان داپۆشراوه‌!8خۆزگه‌‏ده‌خوازرێ‌ به‌و كه‌سه‌ی خودا‏وه‌ند گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێ‌!]]
9جا ئایا ئه‌م خۆزگه‌یه‌ ته‌نها بۆ خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ یاخود بۆ ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌نه‌كراون؟ چونكه‌ باسمان‏كرد به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌ ئیبراهیم به‌ ڕاست‏ودروست دانرا.10به‌ڵام چۆن ئه‌مه‌ی بۆ دانرا؟ دوای خه‌ته‌نه‌‏كردن یا پێش خه‌ته‌نه‌كردن؟ بێ‌گومان ئه‌مه‌ دوای خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بوو، به‌ڵكو پێشی بوو.11ئیتر ئیبراهیم نیشانه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی وه‌رگرت وه‌ك مۆری ڕاست‏ودروستی به‌هۆی باوه‌ڕ، كاتێ‌ هێشتا خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابوو، تا ئیبراهیم بوو به‌باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراون‏، به‌ ڕاست‏ودروستی بۆیان دابنرێ‌،12هه‌روه‌ها بوو به‌‏باوك بۆ ئه‌و خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ی نه‌ك ته‌نها خه‌ته‌نه‌كراون، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێگای ئه‌و باوه‌ڕه‌دا ده‌ڕۆن كه‌ هی ئیبراهیمی باوكمانه‌، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ بكرێ‌.
13له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌‏ئیبراهیم‏و نه‌‏وه‌كانی درا، تاكو ببێ‌ به‌‏میراتگری جیهان، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ بوو كه‌ به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌یه‌.14گه‌ر خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته‌كان ته‌نها میراتگر بوونایه‌، ئه‌و كاته‌ باوه‌ڕ بێ‌ سوود ده‌بوو‏، به‌ڵێنی خوداش ده‌شكێنرا،15چونكه‌ شه‌ریعه‌ت ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌یی خودا، گه‌ر شه‌ریعه‌ت نه‌بووایه‌ سه‌رپێچی ده‌رنه‌ده‌كه‌وت.16بۆیه‌ به‌ڵێن به‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌و به‌پێی به‌ره‌كه‌ته‌، تاكو مسۆگه‌ر بێ‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیبراهیم، نه‌ك ته‌نها بۆ خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته‌كان، به‌ڵكو بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ش كه‌ باوه‌ڕی ئیبراهیمیان هه‌یه‌، ئه‌و باوكی هه‌مووانه‌.17هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[من تۆم كرد به‌‏باوكی زۆر له‌‏میلله‌تان.]] ئه‌و باوكی ئێمه‌یه‌ له‌به‌رچاوی ئه‌و خودایه‌ی ئیبراهیم باوه‌ڕی پێ‌هێنا، ئه‌و خودایه‌ی مردووان زیندووده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ بانگ ده‌كات كه‌ بوونیان نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بوونیان هه‌بێ‌.
‏
18هه‌رچه‌نده‌ هیواش بڕابوو، ئیبراهیم به‌ ئومێده‌وه‌ باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێ‌ به‌ باوكی زۆر له‌‏میلله‌تان، به‌پێی ئه‌وه‌ی پێی ووترا بوو: [[نه‌وه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێ‌.]]19له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌شی وه‌ك مردوو بوو، چونكه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها سارای ژنی منداڵدانی مرد‏بوو، هێشتا هه‌ر باوه‌ڕی لاواز نه‌ببوو،20گومانی نه‌بوو له‌‏به‌ڵێنی خودا، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌هێزی كردبوو، به‌مه‌ش شكۆمه‌ندی بۆ خودا دانا،21به‌‏ته‌واوی باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ‌داوه‌ ده‌توانێ‌ بیكات،22له‌به‌ر ئه‌مه‌ بوو [[به‌ڕاست‏ودروستی بۆی دانرا.]]23ئه‌وه‌ی نووسراوه‌: [[بۆی دانرا]] ته‌نها له‌پێناوی ئه‌و نه‌بوو،24به‌ڵكو له‌پێناوی ئێمه‌ش بوو، جا ئێمه‌‏ش بۆمان دانرا به‌هۆی باوه‌ڕمان به‌‏خودا ئه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه‌،25خودا ئه‌وی دایه‌ده‌ست مردن له‌پێناوی گوناهه‌كانمان، ئینجا هه‌ڵیسانده‌وه‌ له‌پێناوی بێ‌تاوان‏كردنمان.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9