ڕۆما2
حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا
1كه‌واته هیچ بیانویهكت نییه ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، چونكه كاتێ حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت.2به‌ڵام ئێمه ده‌زانین حوكمی خودا ڕاسته به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره شتانه ده‌كه‌ن.3ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی حوكم به‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌ده‌یت كه ئه‌م جۆره شتانه دهكهنو خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، ئایا وا ده‌زانی تۆ ڕزگارت ده‌بێ له‌حوكمی خودا؟4یاخود به‌چاوی سووك سه‌یری ده‌وڵه‌مه‌ندی نهرمونیانیو دانبهخۆگرتنو ئارامی خودا ده‌كه‌یت؟ ئایا تۆ نازانی نه‌رمونیانی خودا هانت ده‌دا بۆ تۆبه‌كردن؟5به‌ڵام تۆ له‌به‌ر دڵڕهقیو تۆبه نه‌كردنت، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه بۆ ڕۆژی تووڕه‌بوون، ئه‌و ڕۆژه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خودای تیا ده‌رده‌كه‌وێ.6ئه‌وسا هه‌ر مرۆڤێك پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێ به‌پێی كرداری.7ژیانی هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ شكۆمهندیو ڕێزگرتن‌و نه‌مری به به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر كرداری چاك،8به‌ڵام تووڕهییو ڕق بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆویستی دهدهنو ملكه‌چی ڕاستی نابن به‌ڵام بۆ گوناه مل شۆڕ ده‌كه‌ن.9هه‌روه‌ها ناخۆشی‌و ته‌نگانه بۆ هه‌موو مرۆڤێكه كه ڕه‌فتاری خراپ ده‌كات، یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه ئینجا بۆ یۆنانی.10شكۆمهندیو ڕێز‌و ئاشتی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاكه ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه ئینجا یۆنانی،11چونكه خودا لایه‌نگیری كه‌س ناكات.12هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه‌و هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌بێ شه‌ریعه‌ت له‌ناوده‌چن. ئه‌وانه‌ش كه شه‌ریعه‌تیان هه‌یه‌و هه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و شه‌ریعه‌ته تاوانبار ده‌كرێن.13ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان بیستووه بێ‌تاوان نین له‌به‌رامبه‌ر خودا، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه كاری پێده‌كه‌ن، ئه‌وانه بێ‌تاوان ده‌بن.14جا كاتێ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین، واته ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه، ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌ت داوای ده‌كات، هه‌روه‌ك شتێكی سروشتی له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، ئه‌وانه شه‌ریعه‌تن بۆ خۆیان، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌و شهریعهتهیان نییه.15ده‌ریده‌خه‌ن ناوه‌ڕۆكی شه‌ریعه‌ت له‌دڵیان نووسراوه، ویژدان‌و بیریشیان له‌ناوه‌وه شایه‌تی بۆ ئه‌مه ده‌دات، ئه‌مه‌ش جارێك تاوانباریان ده‌كات، جارێكی دیكه به‌رگرییان لێده‌كات.16هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێ، كاتێ خودا حوكم به‌سه‌ر نهێنی خه‌ڵكی ده‌دات به‌هۆی عیسای مه‌سیح، به‌پێی مزگێنیم.جووله‌كه‌و شه‌ریعه‌ت
17به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی خۆت به‌جووله‌كه ده‌به‌یت، پشت به‌شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستی، شانازی به‌خودا ده‌كه‌یت،18خواستی ئه‌و دهزانیتو چی باشه جیای ده‌كه‌یته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت فێری بووی،19ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه تۆ ڕێنیشانده‌ری كوێرانیو ڕووناكی بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان،20هه‌روه‌ها فێركه‌ری نهزانهكانو مامۆستای منداڵانی، چونكه تۆ شێوه‌ی زانیاری‌و ڕاستیت هه‌یه له‌شه‌ریعه‌ت،21كه‌واته تۆ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێرناكهی؟ له‌كاتێكدا ئامۆژگاری ده‌كه‌یت :دزی مه‌كه‌ن، كه‌چی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟22ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێیت داوێنپیسی مه‌كه‌ن، كه‌چی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕقت له‌بت ده‌بێته‌وه، كه‌چی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌ی؟23ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شانازی به‌شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت، كه‌چی ده‌ته‌وێ سووكایه‌تی به‌خودا بكه‌یت به‌وه‌ی سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت؟24له‌به‌ر ئه‌مه له‌كتێبدا نووسراوه: [[به‌هۆی ئێوه‌وه له‌ناو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین كفر به‌ناوی خودا ده‌كرێ.]]25جا خه‌ته‌نه‌كردن كاتێ سوودی هه‌یه به‌پێی شه‌ریعه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر تۆ به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت ڕه‌فتار بكه‌یت، ئه‌و كاته خهتهنهكردنهكهت وه‌ك بێ خه‌ته‌نه‌ی لێدێت.26جا گه‌ر هاتوو خه‌ته‌نه نه‌كراوان به‌پێی شه‌ریعه‌ت ڕه‌فتاریان كرد، ئایا وه‌ك خه‌ته‌نه‌كراوان دایان نانێن؟27ئیتر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌ت خهتهنهنهكراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت ده‌ڕوا، ئایا حوكم نادا به‌سه‌ر تۆی جووله‌كه ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت هه‌رچه‌نده خاوه‌نی كتێبیتو خه‌ته‌نه‌كراوی؟28جووله‌كه ئه‌وه نییه به‌ڕواڵه‌ت جووله‌كه‌یه، خهتهنهكراویش ئه‌وه نییه له‌شی خه‌ته‌نه‌كراوه،29به‌ڵام جووله‌كه‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه له‌دڵ جووله‌كه‌یه، خه‌ته‌نه‌كردنیش خه‌ته‌نه‌كردنی دڵه كه به‌ڕۆح ده‌بێ نه‌ك به‌نووسراوی شه‌ریعه‌ت. جا ئه‌مه ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ستایشی خودا به‌ده‌ست ده‌هێنێ نه‌ك هی ئاده‌میزاد.
Biblica, Inc.