ڕۆما16

سڵاوی تایبه‌تی

1ڕاتان ده‌سپێرم سه‌باره‌ت به‌ فیبی خوشكمان، كه‌وا خزمه‌تكاره‌ له‌‏كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی كه‌نخه‌ریا،2به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ پێشوازی لێ‌بكه‌ن، پێشوازی‏یه‌ك كه‌‏شایانی خوشك‏و برای پیرۆز بێ‌، هه‌ر شتێكی پێویست بوو له‌‏ئێوه‌ بیده‌نێ‌، چونكه‌ ئه‌و یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س بووه‌، هه‌روه‌ها هی منیش.
3سڵاو له‌‏پریسكلاو ئه‌كیلا بكه‌ن، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین له‌‏عیسای مه‌سیح،4ئه‌وانه‌ی ملی خۆیان بۆ سه‌ربڕین دانا له‌پێناوی ژیانم، جا من به‌ته‌نها سوپاسیان ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی میلله‌تانیش.5هه‌روه‌ها سڵاو له‌وانه‌ بكه‌ن كه‌‏سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵه‌ن‏و له‌‏ماڵه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه‌. سڵاو له‌‏ئپینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن ئه‌وه‌ی نۆبه‌ره‌ی باوه‌ڕ بوو به‌‏مه‌سیح له‌‏ناوچه‌ی ئاسیا.6سڵاو له‌‏مریه‌م بكه‌ن‏، زۆر خۆی ماندووكرد له‌‏خزمه‌ت كردنمان له‌به‌ر ئێوه‌.7سڵاو له‌‏ئه‌ندرونیكوس‏و یونیاس بكه‌ن، ئه‌و دوو خزمانه‌م كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ندكرابوون، ئه‌وان به‌ناوبانگ بوون له‌ناو نێرراوان، پێش من له‌مه‌سیحدا بوون.8هه‌روه‌ها سڵاو له‌ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن، خۆشه‌ویستم له‌خوداوه‌ند.9سڵاو له‌‏ئوربانوس بكه‌ن پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین له‌‏مه‌سیح، هه‌روه‌ها ئیستاخیسی خۆشه‌ویستم.10سڵاو له‌‏ئه‌پیله‌س بكه‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌لمێنه‌ری ڕاستی خۆیه‌تی له‌‏مه‌سیح. سڵاو له‌‏خێزانی ئه‌رستوبولوس بكه‌ن.11سڵاو له‌‏هیرودیونی خزمم بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی له‌خوداوه‌ندن له‌‏خێزانی نه‌ركیسوس.12سڵاو له‌خوشكان ته‌ریفیناو ته‌ریفۆسا بكه‌ن ئه‌وانه‌ی زۆر ماندوو ده‌بن له‌‏خوداوه‌ند. سڵاو له‌‏خوشكه‌ په‌رسیسی خۆشه‌ویست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خۆی زۆر ماندووكرد له‌‏خزمه‌تكردنی خوداوه‌ند.13سڵاو له‌‏روفسی بكه‌ن هه‌ڵبژێرراوه‌ له‌‏خوداوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌‏دایكی وه‌ك دایكمه‌.14سڵاو له‌‏ئه‌سینكریتس‏و فه‌لیگۆن‏و هه‌رمس‏و په‌تروباس‏و هه‌رماس‏و ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون بكه‌ن.15سڵاو بكه‌ن له‌‏فیلولوگۆس‏و خوشكه‌ جولیاو نیریوس‏و خوشكه‌كه‌ی‏و ئولومپاس‏و هه‌موو ئه‌و خوشك‏و برا پیرۆزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون.16سڵاو له‌‏یه‌كتری بكه‌ن به‌‏ماچی پیرۆز. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێ‌ ده‌كه‌ن.
17به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، ئاگاتان له‌‏دروستكه‌ری ناكۆكی‏و كۆسپ بێ‌، لێیان دووركه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌رچوون له‌‏ڕێگای ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون.18جا ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ن، خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌تی سكیان ده‌كه‌ن، به‌‏قسه‌ی خۆش‏و زمان لووسی ساكاره‌كان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.19هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان بۆ خودا به‌‏هه‌مووان گه‌یشتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێتان دڵخۆشم‏، به‌ڵام ده‌مه‌وێ‌ له‌چاكه‌ داناو له‌‏خراپه‌ بێ‌به‌ری بن.20ئه‌وسا خێرا خودای ئاشتی شه‌یتان له‌ژێر پێتان ده‌پلیشێنێته‌وه‌. با‏به‌ره‌كه‌تی* عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان‏بێ‌.21تیمۆساوس ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم كار ده‌كات سڵاوتان لێ‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیوس‏و یاسون‏و سوسیپاته‌ری خزمانم.
22‏منیش كه‌‏ناوم ته‌رتیوسه‌و نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌م، سڵاوتان لێ‌ ده‌كه‌م به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌.
23غایۆس كه‌میوانداری من‏و هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌كات سڵاوتان لێ‌ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاراستسی خه‌زنه‌داری شار سڵاوتان لێ‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ كوارتسی برامان. [24با ‏به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێ‌. ئامین.]

ستایشی خودا

25بۆ ئه‌و خودایه‌ی ده‌توانێ‌ به‌هێزتان بكات به‌گوێره‌ی مزگێنییه‌كه‌م‏و ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌‏شاراوه‌یی ما‏بووه‌وه‌، ‏26به‌ڵام ئێستا ئاشكرا بووه‌ به‌هۆی نووسراوی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی تا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان باوه‌ڕی پێ‌بهێنن‏و گوێڕایه‌ڵی بن،27شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه‌ بۆ تاقه‌ خودای دانا، به‌ناوی عیسای مه‌سیح! ئامین.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9