ڕۆما14
پێشوازی له‌یه‌كتری بكه‌ن
1ئه‌وه‌ی له‌ناوتان باوه‌ڕی لاوازبوو، پێشوازی لێ‌بكه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیروڕا حوكمی به‌سه‌ر بده‌ن.2هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌موو شتێك بخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه‌وات ده‌خوات.3ئه‌وه‌ی ده‌توانێ هه‌موو شتێك بخوات، له‌سه‌ریه‌تی به‌چاوی سووكه‌وه سه‌یری ئه‌وه نه‌كات كه ناخوات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێك ناخوات ئه‌و كه‌سه تاوانبار نه‌كات كه له‌هه‌موو شتێك ده‌خوات، چونكه خودا په‌سه‌ندی كردووه.4تۆ كێی تا حوكم بده‌ی به‌سه‌ر خزمه‌تكاری یه‌كێكی دیكه؟ له‌به‌ر چاوی گه‌وره‌كه‌ی خۆی بكه‌وێ یاخود بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، چونكه خوداوه‌ند توانای مانه‌وه‌ی ئه‌وی هه‌یه.5یه‌كێك هه‌یه ڕۆژێكی له‌ڕۆژێكی تر به پیرۆزتر داده‌نێ، یه‌كێكی تریش هه‌موو ڕۆژه‌كان به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات، كه‌واته با هه‌ر یه‌كه له‌بیروڕای خۆی دڵنیابێت.6چونكه ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌تایبه‌ت دابنێ، به‌تایبه‌تی داده‌نێت وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ند. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌خوات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزه بۆ خوداوه‌ند، چونكه سوپاسی خودا‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێك ناخوات، ناخوات وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ندو سوپاس كردنی خودا.7كه‌سمان له‌پێناوی خۆمان ناژین، كه‌سیشمان بۆ خۆی نامرێ.8گه‌ر بژین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌ژین، گه‌ر بشمرین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌مرین. كه‌واته بژین یاخود بمرین، ئێمه هه‌ر هی خوداوه‌ندین.9چونكه بۆ ئه‌مه مه‌سیح مردو زیندووبووه‌وه تاببێ به‌خوداوه‌ندی زیندووانو مردووان.10ئیتر چۆن براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ ئیتر چۆن ڕقت لهبراكهت ده‌بێته‌وه؟ چونكه ئێمه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بێ له‌به‌رده‌م دادگای خودا ڕاوه‌ستین بۆ لێپرسینه‌وه،11هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[خوداوه‌ند ده‌ڵی: سوێندبێ به‌ژیانم، ده‌بێ هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ من چۆك بدات، ده‌بێ هه‌موو زمانێك دان به‌خودا بنێت.]]12كه‌واته، هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌باره‌ی خۆیه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌رده‌م خودا.لێپرسراوین به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری
13با واز له‌حوكمدانی یه‌كتری بهێنین، به‌ڵكو باشتره بڕیارێك بده‌ین كه‌س نه‌بێته كۆسپ‌و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م براكه‌ی.14من ده‌زانم، هه‌روه‌ها دڵنیام له‌عیسای خوداوه‌ند، هیچ شتێك له‌خۆیدا گڵاو نییه، به‌ڵكو گه‌ر یه‌كێك شتێك به‌گڵاو بزانێ، ئه‌وه له‌به‌ر چاوی خۆی گڵاوه.15گه‌ر هاتوو به‌هۆی خۆراكته‌وه بوویته هۆی دڵته‌نگی براكه‌ت، ئیتر تۆ به‌گوێره‌ی خۆشه‌ویستی ناڕۆیت. جا ئه‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی مردووه بهخۆراكت له‌ناوی مه‌به.16مه‌هێڵه شته باشه‌كانت خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات،17چونكه پادشاهێتی خودا به‌خواردن‌و خواردنه‌وه نییه، بـه‌ڵكـو ڕاستودروستیو ئاشتی‌و خۆشیه له‌ڕۆحی پیرۆز.18جا ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه خزمه‌تی مه‌سیح بكات، له‌لایه‌ن خودا په‌سه‌ندكراوه، جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكیش ده‌بێت.19كه‌واته با تێكۆشین به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشتی‌و بنیادنانی یه‌كترمان ده‌بات.20كاری خودا وێران مه‌كه به‌هۆی خۆراك. ڕاسته هه‌موو خۆراكێك پاكه، به‌ڵام شتێك خراپه بیخۆی گه‌ر ببێته كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت.21ئیتر باشتره گۆشت نهخۆیتو شه‌راب نه‌خۆیته‌وه، هه‌روه‌ها كارێك نه‌كه‌یت ببێته كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت.22ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ته، با له‌نێوان خۆت‌و خودا بێ. خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات كاتێ شتێك ده‌كات به‌چاكی ده‌زانێ.23به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گومانی هه‌بێ له‌وه‌ی ده‌یخوات، حوكمی به‌سه‌ر ده‌درێ، چونكه ئه‌وه ناكات به‌باوه‌ڕه‌وه، بۆیه هه‌ر شتێك به‌باوه‌ڕ نه‌بێ گوناهه.Biblica, Inc.