ڕۆما13

ملكه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران

1پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداران بێ‌. چونكه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ نه‌بێ‌، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ دانراوه‌.2ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌ربه‌ره‌كانی دانراوی خودا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن.3ئه‌وه‌ی چاكه‌ ده‌كات، ناترسێ‌ له‌ لێپرسراوان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خراپه‌ ده‌كات. كه‌واته‌ گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ترسی؟ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بیكه‌، ئه‌وسا ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنی،4چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدار خزمه‌تكاری خودایه‌ تا چاكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام بترسه‌ گه‌ر خراپه‌ت كرد، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدار شمشێر به‌خۆڕایی هه‌ڵناگرێ‌‏، ئه‌و خزمه‌تكاری خودایه‌ تا تووڕه‌یی ئه‌و به‌سه‌ر خراپه‌كاران بهێنێته‌ خواره‌وه‌‏.5بۆیه‌ پێویسته‌ ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات بن، نه‌ك له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌پێناوی ویژدانیش.6هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ باج ده‌ده‌ن، چونكه‌ لێپرسراوان خزمه‌تكاری خودان كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌.7هه‌ر كه‌سێك مافی خۆی بده‌رێ‌: باج به‌‏خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌‏خاوه‌ن سه‌رانه‌، ڕێز به‌خاوه‌ن ڕێز، ئابڕوو به‌خاوه‌ن ئابڕوو.

خۆشه‌ویستی برایانه‌

8با هیچ قه‌رزێكتان به‌سه‌روه‌ نه‌بێ‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆش بوێ‌، ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ‌ ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ته‌واو كردووه‌،9چونكه‌ ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی ده‌ڵێ‌: [[داوێن پیسی‏مه‌كه‌، مه‌كوژه‌، مه‌دزه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌، ئاره‌زووی خراپ مه‌كه‌‏.]] هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌كانی دیكه‌، له‌م ڕاسپارده‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌.]]10ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ‌ خراپه‌ به‌رامبه‌ری ناكات، ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری هه‌موو شه‌ریعه‌ت.11جگه‌ له‌وه‌ش ئێوه‌ ده‌زانن ئێمه‌ له‌‏چ كاتێك داین، كاتی ئه‌وه‌تان هاتووه‌ له‌خه‌و هه‌ستن، ئێستا ڕزگاری لێمان نزیكتره‌ له‌و ڕۆژه‌ی باوه‌ڕمان هێنا.12خه‌ریكه‌ وا شه‌و ته‌واو ده‌بێ‌و ڕۆژ هه‌ڵدێت. با واز له‌كرداری تاریكـی بهێنین‎و چــه‌كی ڕووناكی هه‌ڵگرین.13با به‌‏شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار بكــه‌ین بگـونجێ‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژ، نه‌ك به‌ وورگ پڕ‏كردن‏و سه‌رخۆشی، به‌ڕه‌ڵڵایی‏و خراپه‌كاری، دوژمنایه‌تیو چاو‏پیسی.14به‌ڵكو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌به‌ر بكه‌ن، خۆتان خــه‌ریك مــه‌كــه‌ن به‌‏تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی له‌ش.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9