ڕۆما12
قوربانیه‌كی زیندوو
1بۆیه ئه‌ی برایان، له‌به‌ر به‌زه‌یی خودا، داواتان لێده‌كه‌م له‌شتان پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك قوربانیه‌كی زیندوو، پاكوپیرۆز، په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن خوداوه، ئه‌مه‌ش په‌رستنی ڕاست‌و ڕۆحی ئێوه‌یه.2خۆتان له‌گه‌ڵ جیهان ڕامههێنن، به‌ڵكو بگۆڕێن بهتازهكردنهوهی بیرتان، تا بتوانن خواستی خودا تێبگه‌ن، كه باش‌و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.3به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا داویه‌تی بهمن به‌هه‌ر یه‌كێكتان ده‌ڵێم: كه‌ستان زیاتر نرخ بۆ خۆی دانه‌نێ له‌وه‌ی بۆی دانراوه، به‌ڵكو ووریا بن، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌شه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یهكێكتانی داناوه نرخ بۆ خۆتان دابنێن.4هه‌روه‌ك له له‌شمان چه‌ند ئه‌ندامێك هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئه‌ندامانه یه‌ك كاریان نییه،5به‌هه‌مان شێوه ئێمه هه‌موومان یه‌ك له‌شین له‌مه‌سیح، ئیتر هه‌موومان ئه‌ندامی یه‌كترین.6به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه به‌پێی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێمان دراوه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردنه به‌ووشه‌ی خودا، با به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی باوه‌ڕ بێ،7هه‌روه‌ها كێ خزمه‌تكردنی هه‌یه با خزمه‌ت بكات، یا كێ فێركردنی هه‌یه، با فێر بكات،8یان كێ هاندانی هه‌یه، با هانبدات، یان به‌خشینی هه‌یه، با به‌دڵفراوانی ببه‌خشێ، یان ڕابه‌رایه‌تیكردنی هه‌یه با به‌دڵگه‌رمی بێ، یا به‌زه‌یی هه‌یه بابهدڵخۆشی بیكات.9با خۆشه‌ویستیتان به دووڕوویی نه‌بێ. ڕقتان له‌خراپه بێ‌و لایه‌نی چاكه بگرن.10یه‌كتریتان خۆشبوێ بهخۆشهویستیهكی خوشك‌و برایانه، به‌په‌رۆشبن بۆ ڕێزگرتن له‌یه‌كتری.11سست مه‌بن له‌چالاكی، دڵگه‌رم بن له‌ڕۆح، خزمه‌تی خوداوه‌ند بكه‌ن.12دڵشادبن له‌هیوا، دانبگرن به‌خۆتان له‌ته‌نگانه، به‌رده‌وام بن له‌نوێژكردن،13به‌شداری بكه‌ن له‌پێویستی برا پیرۆزه‌كان، میوانداری خوشك‌و برا نامۆكان بكه‌ن.14داوای پیرۆزی بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه. داوای پیرۆزی بكهنو نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن.15دڵشادبن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دڵیان خۆشه، بگرین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گرین.16له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك بكه‌ون، شانازی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی پایهنزمهكان بن. لووتبه‌رز مه‌بن.17پاداشتی خراپه‌ی یه‌كێك مه‌ده‌نه‌وه به‌خراپه، هه‌وڵبده‌ن چی چاكه ئه‌وه بكه‌ن له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵك.18گه‌ر ببێ به‌پێی تواناتان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك به ئاشتی بژین.19خۆتان تۆڵهمهستێنن ئه‌ی خۆشه‌ویستان، به‌ڵكو ڕێبده‌ن به‌تووڕه‌یی خودا، چونكه نووسراوه: [[خوداوه‌ند ده‌ڵێ، تۆڵه‌سه‌ندن هی منه، منم پاداشت ده‌ده‌مه‌وه.]]20به‌ڵام: [[گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت برسیبوو نانی بده‌رێ، گه‌ر تینووی بوو ئاوی بده‌رێ. جا تۆ به‌م كاره پشكۆی داگیرساو له‌سه‌ری كۆده‌كه‌یته‌وه.]]21ئیتر مه‌هێڵه خراپه به‌سه‌رتدا زاڵ‌بێت، به‌ڵكو به‌چاكه سه‌ركه‌وه به‌سه‌ر خراپه.
Biblica, Inc.