ڕۆما11
ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه؟
1ئینجا پرسیار ده‌كه‌م: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕهتكـردهوه؟ نــهخـێر شتی‌وا نییه! منیش ئیسرائیلیم، له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌تیره‌ی بنیامینم.2خودا گه‌له‌كه‌ی ڕهتنـاكاتهوه كه له‌پێشا ناسیویه‌تی. ئایا نازانن كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێ چی؟ كاتێ شكاتی لهجوولهكهكان كرد له‌لای خودا‌و ووتی:3[[ئه‌ی خوداوه‌ند، جووله‌كه‌كان پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشت، هه‌روه‌ها قوربانگا‌كانی تۆیان ڕووخاند، من به‌ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ بمكوژن.]]4به‌ڵام ده‌نگی خودا چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه؟ [[حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه ئه‌وانه‌ی چۆكیان نه‌داوه بۆ بتی به‌عل.]]5ئێستاش هه‌روایه به‌هۆی به‌ره‌كه‌ته‌وه به‌شێك هه‌ڵبژێرراون تا بمێننه‌وه.6به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه به‌به‌ره‌كه‌ت بووبێ، ئیتر به‌كرداری خۆمان نییه، ئه‌گینا به‌ره‌كه‌ت، به‌ره‌كه‌ت نییه.7كه‌واته دوای ئه‌مه چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو ههڵبژێرراوان دهستیانكهوت، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه دڵیان ڕه‌ق ببوو،8هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[خودا هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆحی سستی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نهبیننو گوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، هه‌تا ئه‌مڕۆش.]]9هه‌روه‌ها داود ده‌ڵێ: [[با خوانه‌كه‌یان ته‌ڵه‌و دا‌و بێت بۆیان، ببێت بهكۆسپو سزا بۆیان.10با به‌رچاویان تاریك بێ تا نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت تاهه‌تایه.]]ڕزگاربوونی ناجوولهكهكان
11بۆیه ده‌پرسم: ئایا جووله‌كه‌كان قاچیان هه‌ڵخلیسكا بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ون؟ نه‌خێر به‌هیچ جۆرێ! به‌ڵكو بهیاخیبوونیان ڕزگاری هاته‌كایه‌وه بۆ میلله‌تان [ناجوولهكهكان]، تاكو حه‌سوودی ئیسرائیل دابگرێ.12جا گه‌ر یاخیبوونیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ بۆ جیهان، كه‌وتنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ میلله‌تان، ئه‌ی ژماره‌ی ته‌واویان چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتر ده‌هێنێ؟13ئێستا من بـهمیللـهتـان ده‌ڵێم: چـونكه من بۆ میلله‌تان نێرراوم، شانازی بهخزمهتهكهم ده‌كه‌م،14تا ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م حه‌سوودی بیانگرێو هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م.15چونكه گه‌ر هاتوو ڕه‌تكردنه‌وه‌یان هه‌لێك بێ بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان، ئایا قه‌بوڵكردنیان له‌لایه‌ن خوداوه وه‌ك زیندووبوونه‌وه نییه له‌مردن؟16گه‌ر به‌شی یه‌كه‌می هه‌ویر پیرۆز بێ، ئه‌وسا هه‌موو هه‌ویره‌كه پیرۆز ده‌بێ. هه‌روه‌ها گه‌ر ڕه‌گی دره‌خت پیرۆز بێ، ئه‌وسا لقه‌كانیش پیرۆزن.17گه‌ر هاتوو هه‌ندێ لقی دار زه‌یتونێك بڕایه‌وه، تۆش وه‌ك زه‌یتونێكی كێوی تیایدا موتوربه كرای، ئه‌وسا به‌مه به‌شداری ده‌كه‌ی لهڕهگو پیت‌و به‌ره‌كه‌تی،18شانازی مه‌كه به‌سه‌ر لقه بڕاوه‌كان. گه‌ر هاتوو شانازیت كرد به‌خۆته‌وه، ئه‌وسا ده‌بێ بزانی كه تۆ ڕه‌گی درهختهكهت هه‌ڵ نه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌وه تۆی هه‌ڵگرتووه.19گه‌ر بڵێی: (ئه‌و لقانه بڕاونه‌ته‌وه تاكو من موتوربه بكرێم.)20ئه‌مه ڕاسته. ئه‌وان بڕانه‌وه به‌هۆی بێباوه‌ڕییان، به‌ڵام تۆ به‌هۆی باوه‌ڕ جێگیر بووی. له‌خۆبایی مه‌به، به‌ڵكو بترسه.21گه‌ر خودا لقی بنه‌ڕه‌تی دره‌خته‌كه نه‌هێلێته‌وه ئه‌وسا تۆش ناهێڵێته‌وه.22بۆیه دڵنهرمیو توندی خودا له‌به‌رچاو بگره: توندییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كه‌وتن، به‌ڵام دڵنهرمییهكهی بۆ تۆیه، ئه‌گه‌ر لهدڵنهرمی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش وه‌ك ئه‌و لقانه دهبڕێیتهوه.23دیسان جووله‌كه‌كانیش، گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بن له‌سه‌ر بێباوهرییان، موتوربه ده‌كرێن، چونكه خودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی كه موتوربه‌یان بكات.24چونكه گه‌ر تۆ له‌دار زه‌یتونێكی كێوی بڕابیته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی سروشته‌وه له‌دار زه‌یتونێكی چاك موتوربه كرای، ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند ئاسانتر بێ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌ر به‌دار زه‌یتونه چاكهكهن هه‌تا تیایدا موتوربه بكرێن.به‌زه‌یی خودا بۆ هه‌مووانه
25ئه‌ی برایان، من نامه‌وێ ئێوه ئه‌و نهێنییه نه‌زانن، هه‌تا خۆتان به‌دانا نه‌زانن لهبۆچوونتان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌ئیسرائیل دڵیان ڕه‌ق بوو، تا ته‌واوی ژماره‌ی میلله‌تان دێن،26ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئیسرائیل ڕزگاری ده‌بێ، به‌پێی ئه‌وه‌ی له كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[له‌شاری داوده‌وه ڕزگاركه‌ر دێت، خوانه‌ناسی ناهێڵێ له ناو یاقوب.27ئه‌مه‌ش پهیمانمه له‌گه‌ڵیان، كاتێ گوناهه‌كانیان ده‌سڕمه‌وه.]]28جووله‌كه‌كان به‌گوێره‌ی مزگێنی دوژمنن له‌پێناوی ئێوه‌دا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن خۆشه‌ویستن له‌پێناوی باوباپیران،29چونكه خودا هه‌رگیز لهبهخشینو بانگ كردنی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه.30جا چۆن ئێوه له‌پێشا له‌خودا یاخیبوون‌و ئێستا خودا به‌زه‌یی پێتانهاتهوه به‌هۆی یاخیبوونی ئه‌وان،31به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش ئێستا له‌خودا یاخیبوون، تا به‌زه‌یی پێیان بێته‌وه وه‌ك به‌زه‌یی به‌ئێوه هاته‌وه.32چونكه خودا هه‌موو مرۆڤی له یاخیبووندا به‌ندكرد هه‌تا به‌زه‌یی به هه‌موویان بێته‌وه.33ئای چه‌ند قووڵه دهوڵهمهندیو دانایی‌و زانیاری خودا! هه‌روه‌ها چه‌ند دووره پشكنینی حوكمهكانیو تێگه‌یشتنی ڕێگاكانی!34[[چونكه كێ لهبیروڕای خوداوه‌ندی زانی؟ یاخود كێ تهگبیركهریبوو؟]]35[[یاخود كێ شتێكی پێبه‌خشیوه هه‌تا بیداته‌وه؟]]36چونكه هه‌موو شتێك لهئهوهو به‌هۆی ئه‌وه‌و بۆ ئه‌و ده‌بێ. بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه. ئامین.Biblica, Inc.