ئاشکراکردن9
1پاشان فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ئاسمانه‌وه كه‌وته سه‌ر زه‌ویو ئه‌ستێره‌كه كلیلی بیری بێ‌بنی پێ‌درابوو.2بیری بێ‌بنی كرده‌وه‌و دووكه‌ڵێك وه‌ك دووكه‌لێ كووره‌یه‌كی گه‌وره لێی به‌رزبووه‌وه‌و دووكه‌ڵه‌كه ئاسمان‌و خۆری تاریككرد.3له‌دووكه‌ڵه‌كه‌وه كولله‌یه‌كی زۆر هاتنه سه‌ر زه‌ویو توانایه‌كی وه‌ك دووپشكی زه‌وییان پێ‌درابوو.4كولله‌كان فرمانیان پێ‌درابوو زیان به‌گیای سه‌ر زه‌ویو هیچ شتێكیسه‌وزو هیچ دره‌ختێك نه‌گه‌ێنن، ته‌نها زیان به‌و كه‌سانه بگه‌ێنن كه مۆری خودایان به‌نێوچه‌وانه‌وه نییه،5ڕێیان پێ نه‌درابوو بیانكوژن، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ ئازاریان بده‌ن، به‌ئازارێك وه‌ك ئازاری دووپشك كاتێ به‌مرۆڤه‌وه ده‌دات.6له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌ڵك داوای مردن ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ستیان ناكه‌وێت، حه‌ز له‌مردن ده‌كه‌ن به‌ڵام مردن ڕاده‌كات له‌ده‌ستیان.7شێوه‌ی كولله‌كانیش وه‌ك ئه‌سپێك وان خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كردبێت، له‌سه‌ر سه‌ریان شتێكی وه‌ك تاجی زێڕینیان له‌سه‌رناوه‌و ده‌موچاویان وه‌ك ده‌موچاوی مرۆڤ وایه.8قژیان وه‌ك قژی ئافره‌ت وایه‌و ددانه‌كانیان وه‌ك ددانی شێرن.9سپه‌ره‌كانیان وه‌ك سپه‌ری ئاسنین وایــه، ده‌نگی باڵه‌كانیان له‌هه‌راو ده‌نگــی ئــه‌و عـه‌ره‌بانه‌و ئه‌سپانه ده‌چێ كه له‌مه‌یدانی جه‌نگدا هێرش ده‌به‌ن.10هه‌روه‌ها چه‌ند كلكێكی چزووداری وه‌ك دووپشكیان هه‌بوو، له‌كلكه‌كانیشیان توانایان پێ‌درابوو بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ خه‌ڵك ئازار بده‌ن.11هه‌روه‌ها ئه‌و فریشته به‌دكاره‌ی بیری بێ‌بن كه به‌عیبری پێی ده‌ووترێت (ئه‌به‌دون)و به‌یۆنانی پێی ده‌ووترێت (ئه‌پۆلیۆن) پادشا بوو له‌سه‌ریان.12ئه‌وه‌تا نه‌گبه‌تی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوو و دوو نه‌گبه‌تی تریش ماون، دوای ئه‌مه دێن.13پاشان فریشته‌ی شه‌شه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێداو ده‌نگێك له‌چوار شاخه‌كه‌ی قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م خوداوه هاته به‌رگوێم،14به‌فریشته‌ی شه‌شه‌می ده‌ووت كه كه‌ڕه‌ناكه‌ی پێ‌بوو: (چوار فریشته باڵ به‌ستراوه‌كه‌ی ته‌نیشت ڕووباری مه‌زنی فورات ئازاد بكه.)15چوار فریشته‌كه‌ی ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌و كاژێرو ڕۆژو مانگ‌و ساڵه، ئازادكران تاسێیه‌كی مرۆڤ بكوژن.16ژماره‌ی سه‌ربازه سوارچاكه‌كان دووسه‌د ملیۆن بوون‌و من گوێم له‌ژماره‌كه‌یان بوو.17به‌م شێوه‌یه ئه‌سپه‌كانم له‌بینینێكدا به‌دیكردو سواره‌كانیان سپه‌ری ئاگرینو مرواریدارو گۆگردیان له‌به‌ربوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كانیش وه‌ك سه‌ری شێر وابوونو له‌ده‌میانه‌وه ئاگرو دووكه‌ڵ‌و گۆگرد ده‌رده‌چوو.18به‌و سێ ده‌رده سێیه‌كی مرۆڤ كوژران واته به‌ئاگرو دووكه‌ڵ‌و گۆگرد.19چونكه هێزی ئه‌سپه‌كان لهدهمو كلكیان بوو، كلكیشیان وه‌ك مار سه‌ری هه‌بوو، به‌مه‌ش خه‌ڵكیان ئازار ده‌دا.20به‌ڵام پاشماوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و لێدانانه نه‌كوژران، تۆبه‌یان نه‌كردو كرنۆشیان بۆ ڕۆحه پیسهكانو بته‌كان كه له‌زێڕو زیوو مس‌و به‌ردو دار دروستكراون ده‌برد، ئه‌وانه‌ی ناتوانن نهببیستنو نهببیننو نه‌بڕۆن.21هه‌روه‌ها له‌كوشتن‌و فاڵچێتیو داوێنپیسی‌و دزیكردن تۆبه‌یان نه‌كرد.
Biblica, Inc.