ئاشکراکردن8
مۆری حه‌وته‌م
1كاتێك به‌رخه‌كه مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه بێده‌نگییه‌ك نیو كاژێر بالێ به‌سه‌ر ئاسماندا كێشا.2حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێ‌درابوو.3فریشته‌یه‌كی تر هاتو له‌به‌رده‌م قوربانگاكهدا وه‌ستا. فریشته‌كه بخوردانێكی زێڕینی پێ‌بوو بخوورێكی زۆریشی پێدرا بوو تا له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان پێشكه‌شی بكات له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌ختی خودا،4پاشان له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان دووكهلێ بخوور له‌ده‌ستی فریشته‌كه له‌به‌رده‌م خودا به‌رز بووه‌وه.5پاشان فریشته‌كه بخووردانه‌كه‌ی برد‌و لهقوربانگاكه پڕیكرد له‌ئاگرو فرێیدایه سه‌ر زه‌وی، ئینجا بوو بهههورهتریشقهو ده‌نگی چه‌خماخه‌و بروسكه‌و بوومه‌له‌رزه.حه‌وت كهڕهناكان
6له‌وكاته‌دا حه‌وت فریشته‌كه‌ی كه‌ڕه‌نایان پێ‌بوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد.7فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌و ئاگری تێكه‌ڵ به‌خوێنیان لێپه‌یدابوو، ئاگرو ته‌رزه‌كه فڕێدرانه سه‌رزه‌وی له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی زه‌وی سووتاو سێیه‌كی دره‌خته‌كانیش سووتان‌و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وزی سووتاند.8فریشته‌ی دووه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێداو له‌ئه‌نجامدا چیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ئاگر سوور هه‌ڵگه‌ڕاو فڕێدرایه ناو ده‌ریاوه، ده‌ریاكه‌ش سێیه‌كی بوو به‌خوێن،9له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی زینده‌وه‌ره‌كانی ده‌ریا مردن‌و سێیه‌كی كه‌شتییه‌كانیش تێك شكێنران.10فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، له‌ئه‌نجامدا له‌ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگدار وه‌ك چرا كه‌وته خواره‌وه بۆ سه‌ر سێیه‌كی ڕووبارهكانو سه‌رچاوه‌كانی ئاو.11ئه‌ستێره‌كه‌ش ناوی (تاڵاو) بوو، له‌به‌رئه‌وه سێیه‌كی ئاو تاڵبوو، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌به‌ر تاڵی ئاوه‌كه مردن.12پاشان فریشته‌ی چواره‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی خۆر‌و سێیه‌كی مانگ‌و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، سێیه‌كی ڕۆژ ڕووناكی لێبڕاو شه‌ویش به‌هه‌مان شێوه.13پاشان ته‌ماشام كرد داڵێكی ههڵفڕیوم له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا بینی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری دهكردو ده‌یووت: (قوڕبه‌سه‌رتان، قوڕبه‌سه‌رتان، ئه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، كاتێ ئه‌و سێ فریشته‌یه‌ی تر كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ده‌ن چی به‌سه‌ر زه‌وی ده‌هێنن!)Biblica, Inc.