ئاشکراکردن10
فریشته‌و په‌رتووكێكی بچووك
1پاشان فریشته‌یه‌كی تری به‌هێزم بینی له‌ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه‌و به‌په‌ڵه هه‌ورێك خۆی پۆشیبوو، په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك له‌سه‌رسه‌ری بوو، دهمو چاویشی وه‌ك خۆر وابوو، قاچه‌كانیشی وه‌ك دوو ستوونی ئاگرین وابوون.2نووسراوێكی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. قاچی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریاو قاچی چه‌پی له‌سه‌ر ووشكایی دانا.3به ده‌نگێكی به‌رز وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر هاواری كرد، پاش ئه‌وه‌ی هاواری كرد، حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان هاتنه دوان،4پاش ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه هاتنه دوان، نیازم وابوو ده‌ست بكه‌م به‌نووسین، به‌ڵام ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه هاته بهرگوێمو پێی ووتم: (ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه ووتیان مۆری بكه، به‌ڵام مه‌یان نووسه.)5ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ووشكاییو ده‌ریا ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی ڕاستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌و6سوێندی به‌زیندووی هه‌میشه‌یی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان‌و زه‌ویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه دروستیكردووه، كه هیچ ده‌رفه‌تێكی تر نه‌دات،7به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی خۆی لێده‌داو ده‌نگی لێدێت، نهێنی خودا پێویسته بێته‌دی، وه‌ك چۆن خودا بۆ پێغهمبهرهكانو خزمه‌تكاره‌كانی خۆی ڕاگه‌یاندووه.8هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ئاسمانه‌وه هاته به‌رگوێم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم‌و پێی‌گوتم: (بڕۆ نووسراوه بچووكه‌كه له‌و فریشته‌یه وه‌ربگره ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریاو له‌سه‌ر ووشكایی وه‌ستاوه.)9بۆ لای فریشته‌كه چووم‌و پێمووت نووسراوه بچووكه‌كه‌م بده‌رێ، فریشته‌كه پێی ووتم: (وه‌ری بگره‌و بیخۆ، گه‌ده‌ت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام لهدهمتدا وه‌ك هه‌نگوین شیرین ده‌بێت.)10نووسراوه بچووكه‌كه‌م له‌ده‌ستی فریشته‌كه وهرگرتو خواردم، له‌ده‌ممدا وه‌ك هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خواردم گه‌ده‌ی تاڵكردم.11هه‌روه‌ها فریشته‌كه پێی ووتم: (پێویسته به‌ووته‌ی خودا بدوێی ده‌رباره‌ی میللهتانو نهتهوانو زمانهكانو پادشاكان.)Biblica, Inc.