ئاشکراکردن7
پاراستنی كۆیله‌كانی خودا
1پاش ئه‌مه چوار فریشته‌م بینی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌وی وه‌ستابوون، چوار بایه‌كه‌ی زه‌وییان ڕاگرتبوو تا له‌سه‌ر زهویو له‌سه‌ر ده‌ریاو له‌سه‌ر هیچ دره‌ختێك هه‌ڵنه‌كه‌ن.2هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی ترم بینی له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ركه‌وتبوو مۆری خودای زیندووی پێ‌بوو، به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی چوار فریشته‌كه‌ی تری كرد كه ڕێگایان پێ‌درابوو زیان بهزهویو ده‌ریا بگه‌یه‌نن، ووتی:3(زیان بهزهویو ده‌ریاو دره‌خته‌كان مه‌گه‌یه‌نن تا ئه‌و كاته‌ی نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خودامان مۆر ده‌كه‌ین.)4گوێم له‌ده‌نگی مۆركراوه‌كان بوو كهسهدو چل‌و چوار هه‌زار كه‌س بوون، ئه‌وانه‌ش له‌هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئسیرائیل بوون.5له‌هۆزی یه‌هوزا دوانزه هه‌زار مۆركرابوون، له‌هۆزی ڕائوبین دوانزه هه‌زارو له‌هۆزی گاد دوانزه هه‌زار،6له‌هۆزی ئه‌شیر دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی نه‌فتالی دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی مه‌نسا دوانزه هه‌زار،7له‌هۆزی شه‌معون دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی لاوی دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی یهساكر دوانزه هه‌زار،8له‌هۆزی زه‌بولون دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی یوسف دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی بنیامین دوانزه هه‌زار.خه‌ڵكێك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان
9پاشان سه‌یرمكرد كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی نهژمێردراوم له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میللهتانو هۆزو گهلو زمانێك بینی، هه‌موویان له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودا‌و به‌رخه‌كه ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ربوو لقی دار خورمایان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو،10به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریان دهكردو ده‌یانووت: (ڕزگاربوون ته‌نها له‌لایه‌ن خودای سه‌ر تهختو بهرخهكهوهیه.)11هه‌روه‌ها هه‌موو فریشته‌كانی چوارده‌وری تهختهكهو پیرهكانو چوار زینده‌وه‌ره‌كه وه‌ستابوون، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه به‌ده‌مدا كهوتنو كڕنۆشیان بۆ خودا برد،12ده‌یانووت: (ئامین! باستایشو شكۆمهندیو دانایی‌و سوپاس‌و ڕێز‌و هێزو توانا بۆ خودامان بێت تاهه‌تایه! ئامین.)13دوایی یه‌كێك لهپیرهكان لێی پرسیم (ئه‌و سپی پۆشانه كێن‌و له‌كوێوه هاتوون؟)14له‌وه‌ڵامدا ووتم: (ئه‌ی گه‌وره تۆ ده‌زانیت.) ئه‌ویش پێی ووتم: (ئه‌و سپی پۆشانه ئه‌وانه‌ن كه له‌ته‌نگانه گه‌وره‌كه‌وه هاتوونو جله‌كانیان به‌خوێنی به‌رخه‌كه شۆردووه‌و سپی كردووه.15له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودان‌و شه‌و و ڕۆژ لهپهرستگاكهی خزمه‌تی دهكهنو دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش به‌سێبه‌ری چادره‌كه‌ی دایان ده‌پۆشێ.16ئه‌وانه له‌مه‌ولا نه‌تینوو دهبنو نه‌برسی، نه‌خۆر لییان دهداتو نه‌هه‌ست به‌گه‌رمایی ده‌كه‌ن.17چونكه به‌رخه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه ده‌بێته شوانیان، هه‌روه‌ها به‌ره‌و كانیه‌كانی ئاوی ژیانیان دهباتو خودا‌ش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه.Biblica, Inc.