ئاشکراکردن6
حه‌وت مۆره‌كه
1ته‌ماشام كرد كاتێك به‌رخه‌كه مۆرێكی له‌حه‌وت مۆره‌كه كرده‌وه، گوێم لێ‌بوو یه‌كێك له‌چوار زینده‌وه‌ره‌كه به‌ده‌نگێكی وه‌ك هه‌وره تریشقه ووتی: (وه‌ره!)2سه‌یرم كرد ئه‌سپێكی سپیم بینی سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه بوو و تاجێكی پێ‌درابوو، به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌رچوو بوو تاسه‌ر بكه‌وێت.3كاتێك مۆری دووه‌می كرده‌وه، گوێم له‌زینده‌وه‌ری دووه‌م بوو ووتی: (وه‌ره!)4سه‌یرمكرد ئه‌سپێكی تر، سووری دره‌وشاوه بوو، هاته ده‌ره‌وه. سواره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدرا بوو تا ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی ههڵگرێتو وا له‌خه‌ڵكی بكات له‌ناو خۆیان یه‌كتری بكوژن. هه‌روه‌ها سواره‌كه شمشێرێكی گه‌وره‌ی پێ درابوو.5كاتێك مۆری سێیه‌می كرده‌وه، زینده‌وه‌ری سێیه‌م ووتی: (وه‌ره!) سه‌یرمكرد ئه‌سپێكی ڕه‌شم بینی سواره‌كه‌ی ته‌رازوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو.6ده‌نگێك له‌ناوه‌ڕاستی چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌وه ده‌یووت: (یه‌ك ڕبه گه‌نم به‌ڕۆژانه‌ی كرێكارێك، سێ ڕبه جۆ به‌هه‌مان نرخ، به‌ڵام ڕۆن‌و مه‌یه‌كه زیانیان پێ‌مه‌گه‌یه‌نه.)7كاتێك مۆری چواره‌می كرده‌وه، گوێم له‌ده‌نگی زینده‌وه‌ری چواره‌م بوو ووتی: (وه‌ره!)8سه‌یرم كرد ئه‌سپێكی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوم بینی سواره‌كه‌ی ناوی مردنبوو. دونیای مردووان دوای كه‌وتبوو، هه‌ردووكیان ده‌سه‌ڵاتیان پێ‌درابوو چاره‌كی دانیشتوانی زه‌وی بكوژن به‌شمشێرو برسێتی‌و نه‌خۆشی كوشنده، هه‌روه‌ها به‌دڕنده كێویه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی.9كاتێك مۆری پێنجه‌می كرده‌وه، له‌ژێر قوربانگه‌دا ڕۆحی ئه‌و كه‌سانه‌م بینی كه له‌پێناو ووشه‌ی خودا‌و له‌پێناو ئه‌و شایه‌تییه‌ی دابوویان كوژرا بوون.10به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد‌و ووتیان: (هه‌تا كه‌ی ئه‌ی خوداوه‌ندی پاكوپیرۆزو ڕاست، تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه له‌دانیشتووانی زه‌وی ناسێنیتو حوكمیان به‌سه‌ردا ناده‌یت؟)11ئینجا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدراو پێیان ووترا تا ماوه‌یه‌ك بحه‌وێنه‌وه تا ژماره‌ی به‌نده هاوهڵهكانو براو خوشكه‌كانیان كه وه‌ك ئه‌وان ده‌كوژرێن، ته‌واو ده‌بێت.12كاتێك به‌رخه‌كه، مۆری شه‌شه‌می كرده‌وه. سه‌یرمكرد بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویداو خۆر وه‌ك جلی ماته‌مدار ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، مانگیش وه‌ك خوێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا،13ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی وه‌ك به‌ری دار هه‌نجیر كاتێك بایه‌كی توند ده‌یهاژێنێ‌و به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه.14ئاسمان وه‌ك په‌ڕه‌یه‌ك لوولكرا، هیچ چیا‌و دوورگه‌یه‌ك له‌شوێنی خۆی نه‌ما.15پادشاكانی زه‌ویو گه‌وره پیاوان‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و دهسهڵاتدارهكانو هه‌موو كوێله‌و ئازادێك، خۆیان له‌ناو ئهشكهوتو به‌رده گه‌وره‌كانی چیا حه‌شاردا،16به‌چیاو به‌رده‌كانیان ده‌ووت: (بكه‌ون به‌سه‌رماندا تا له‌ڕووی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه‌و له‌تووڕه‌یی به‌رخه‌كه بمانشارنه‌وه،17چونكه ڕۆژی تووڕه بوونه گه‌وره‌كه هاتووه‌و كێ ده‌توانێ خۆی له‌به‌رامبه‌ری ڕابگرێت؟)Biblica, Inc.