ئاشکراکردن5
پهرتووكو به‌رخه سه‌ربڕاوه‌كه
1له‌لای ده‌سته ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه په‌رتووكێكم بینی كه له‌ناوه‌و له‌پشتییه‌وه نووسرا بوو و به‌حه‌وت مۆر مۆركرابوو.2هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد: (كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه‌و مۆره‌كانی بكاته‌وه؟)3كه‌س نه‌بوو نه لهئاسمانو نه له‌سه‌ر زه‌ویو نه له‌ژێر زه‌وی بتوانێ په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات.4له‌به‌رئه‌وه ده‌ستم به‌گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات.5یه‌كێك له‌پیره‌كان پێی‌ووتم: (مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی سه‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی له‌هۆزی یه‌هوزایه‌و له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوده، په‌رتووكه‌كه ده‌كاته‌وه‌و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.6سه‌یرمكرد له‌نێوان ته‌خته‌كه‌و چوار زینده‌وه‌ره‌كه، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، به‌رخێكم بینی ڕاوه‌ستا بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر بڕابێت، به‌رخه‌كه حه‌وت شاخ‌و حه‌وت چاوی هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش حه‌وت ڕۆحی خودان كه بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.7به‌رخه‌كه چوو، په‌رتووكه‌كه‌ی له‌ده‌سته ڕاستی دانیشتووی سه‌رته‌خته‌كه وه‌رگرت.8كاتێ به‌رخه‌كه په‌رتووكه‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌و بیست‌و چوار پیره‌كه له‌به‌رده‌م بـه‌رخــه‌كـه‌دا كه‌وتنه سه‌ر چۆك، هه‌ر یه‌كه‌یان قیساره‌و جامی زێڕینی پڕ بخوریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نۆیژكردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانه،9هه‌روه‌ها سروودێكی نوێیان ده‌ووت: (تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه ببهیتو مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ر بڕایتو مرۆڤی سه‌ر بهخێڵو زمان‌و نه‌ته‌وه‌و میلله‌تی جیاجیای جیهانت بۆ خودا به‌خوێنی خۆت كڕییه‌وه،10هه‌روه‌ها له‌وان كاهینو پادشاهێتیت بۆ خودامان دروستكرد، ئه‌وانیش حوكمڕانی زه‌وی ده‌كه‌ن.)11ئینجا ته‌ماشام كرد‌و گوێم له‌ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌و زیندهوهرهكانو پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زارو ده‌هه‌زار ده‌هه‌زار ده‌بوو،12فریشته‌كان به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یانووت: (به‌رخه سه‌ربڕاوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندیو دانایی‌و توانا‌و ڕێز‌و شكۆداری‌و ستایشه.)13له‌وكاته‌دا هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی ئاسمان‌و زه‌ویو ژێر زه‌ویو ناو ده‌ریاش هه‌موویان ده‌یانووت: (با ستایش‌و ڕێز‌و شكۆمه‌ندیو توانا، بۆ دانیشتووی سه‌ر تهختو به‌رخه‌كه بێت تاهه‌تایه.)14چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: (ئامین)، بیست‌و چوار پیره‌كه‌ش كه‌وتنه سهرچۆكو كرنۆشیان برد.Biblica, Inc.