ئاشکراکردن3
نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌لـَه‌ی ساردس
1هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی ساردس بنووسه: ئه‌وه‌ی كه حه‌وت ڕۆحی خودا‌و حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ی هه‌یه ده‌ڵێت: (من ئاگاداری كاره‌كانتم، تۆ به‌ناو زیندووی، به‌ڵام تۆ مردووی.2ئێشكبگرهو ئه‌وه‌ی ماوه به‌هێزی بكه، ئه‌وه‌ی له‌مردن نزیكبووه‌ته‌وه، چونكه كاره‌كانتم به‌ناته‌واوی بینی له‌به‌رده‌م خودا.3بیربكه‌وه، ئه‌وه‌ی وهرتگرتو گوێت لێ‌بوو كاری پێ‌بكه‌و تۆبه بكه، چونكه گه‌ر بێت‌و ئێشكنهگری ئه‌وا وه‌ك دزێك دێمه سهرتو كاتی هاتنیشم نازانیت.4خه‌ڵكێكی كه‌م له‌ساردسدا هه‌ن جل‌و به‌رگه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه، ئه‌وانه شایانی ئه‌وه‌ن به‌به‌رگی سپییه‌وه له‌گه‌ڵ من ملی ڕێ‌بگرن.5ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت به‌رگی سپی دهپۆشێتو ناوی له‌په‌رتووكی ژیان ناسڕمه‌وه‌و دان به‌ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم له‌به‌رده‌م باوكم‌و فریشته‌كانی.6ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان.)نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌لـَه‌ی فیلاده‌لفیا
7هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی فیلاده‌لفیا بنووسه: ئه‌وه‌ی پیرۆز‌و ڕاسته، كلیله‌كه‌ی داودی له‌ده‌سته، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌و كه‌س نابێ دایبخات، دایدهخاتو كه‌س نابێ بیكاته‌وه، ده‌ڵێت:8(من ئاگاداری كاره‌كانتم، ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت كردووه‌ته‌وه‌و كه‌س ناتوانێ دایبخات. ده‌زانـم تۆ هێزێكی كه‌مت هه‌یه، له‌گـه‌ڵ ئـه‌مــه‌ش تـۆ بــه‌ووشه‌ی مــن كار دهكهیتو ناوی منت ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه.9من ئاوها له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جوولهكهینو ئاواش نین، چونكه ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێده‌كه‌م بێن له‌به‌رده‌م پێیه‌كانت كرنۆش ببهنو بزانن تۆم خۆشویستووه،10چونكه تۆ به‌ووشه‌ی دانبه‌خۆگرتنی من كارده‌كه‌ی، منیش له‌كاتی هاتنی تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌تپارێزم، تا دانیشتووانی زه‌وی تیایدا تاقیبكرێنه‌وه.11ئه‌وه‌تا من به‌خێرایی دێم، ده‌ستبگره به‌وه‌ی هه‌ته، تا كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ‌نه‌ستێنێ.12ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌كه‌ی په‌رستگای خودای خۆم‌و لێی ناچێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی خودای خۆم‌و ناوی شاری خودای خۆم، واته قودسی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودای خۆم له‌ئاسمان دێته‌خواره‌وه له‌سه‌ری ده‌نووسم، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمیشی له‌سه‌ر ده‌نووسم.13ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان.)نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌لـَه‌ی لاودیكییه
14بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی لاودیكییه بنووسه: ئامینو شایه‌تی دڵسۆز‌و سه‌رڕاست كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو دروستكراوه‌كانی خودایه ده‌ڵێت:15(من ئاگام له‌كرده‌وه‌كانته، تۆ نه‌ساردو نه‌گه‌رمی. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووایه‌ی.16چونكه تۆ شله‌تێنی، نه‌ساردیو نه‌گه‌رمی، من نیازم وایه له‌ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه.17چونكه تۆ ده‌ڵێی: من دهوڵهمهندمو پێویستیم به‌كه‌س نییه‌و پێویستیم به‌هیچ شتێك نییه، به‌ڵام بێ‌ئاگای له‌وه‌ی تۆ چه‌قاوه‌سوو و نهگبهتو هه‌ژارو كوێر‌و ڕووتی.18بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی پوخته‌كراو به‌ئاگر له‌من بكڕیت تا ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپی له‌من بكڕه‌و له‌به‌ری بكه، تا شه‌رمه‌زاری ڕووتیت داپۆشی، هه‌روه‌ها مه‌رحه‌م بكڕه بۆ چاوه‌كانت تا ببینی.19ئه‌وانه‌ی خۆشم بوێن سه‌رزه‌نشتیان ده‌كه‌م‌و ته‌مێیان ده‌كه‌م، بۆیه تۆش دڵگهرمبهو تۆبه بكه.20ئه‌وه‌تا من له‌به‌ر ده‌رگا وهستاومو له‌ده‌رگا ده‌ده‌م، گه‌ر یه‌كێك گوێی له‌ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی لێكردمه‌وه، دێمه ژووره‌وه‌و نانی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.21ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ڕێگای پێ‌ده‌ده‌م له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌م له‌گه‌ڵ من دانیشێ، هه‌روه‌ك من سهركهوتمو له‌گه‌ڵ باوكم له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی دانیشتم.22ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان.)Biblica, Inc.