ئاشکراکردن2
نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فه‌سۆس
1بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی ئه‌فه‌سۆس بنووسه: ئه‌وه‌ی حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌و به‌ناو حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه هاتووچۆ ده‌كات،2ده‌ڵێت: (من ئاگام له‌كردارو ماندووێتیو ئارامگرتنته، هه‌روه‌ها چۆن له‌تواناتدایه خراپه‌كاران ڕهتبكهیتهوه، تــۆ ئه‌وانه‌ت تاقیكرده‌وه كه ده‌یانووت: (ئێمه نێرراوین)، نێرراویش نه‌بوون، پاشان به‌درۆزن ده‌رچوون،3تۆ ئارامتگرتو دانتبهخۆت گرت، مانــدوونــه‌نــاســانــه له‌پێناوی ناوی من تێده‌كۆشای.4به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌م، تۆ وازت له‌خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی جاران هێناوه.5به‌بیرت بێته‌وه له‌چ پایه‌كی به‌رز كه‌وتیت! تۆبه بكه‌و كاره‌كانی یه‌كه‌مجارت ئه‌نجام بده‌وه. گه‌ر بێت‌و تۆبه نه‌كه‌ی، به‌م زووانه دێمه لات‌و چرادانه‌كه‌ت له‌شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.6بـه‌ڵام تۆ شتێكت هه‌یه، وه‌ك من ڕقت له‌كرده‌وه‌كانی نیقۆلاوییه‌كان ده‌بێته‌وه.7ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان: ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت من ڕێگای پێ‌ده‌ده‌م له‌به‌ری دره‌ختی ژیان بخوات ئه‌و دره‌خته‌ی له‌ناو به‌هه‌شتی خودا دایه.)نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ی سمیرنا
8بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی سمیرنا بنووسه: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاو كۆتاییه، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ده‌ڵێت:9(من ئاگام له‌ته‌نگانه‌و هه‌ژاریته، به‌ڵام تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی، هه‌روه‌ها ئاگام له‌بوختانی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جوولهكهینو جووله‌كه‌نین، ئه‌وانه كه‌نیشتی شه‌یتانن.10هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی بۆت دێت. شه‌یتان خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه تا تاقیبكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ دووچاری ئه‌شكه‌بخه ده‌بنه‌وه. تا مردن دڵسۆزبه، منیش تاجی ژیانت پێ‌ده‌به‌خشم.11ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان: ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، مردنی دووه‌م ئازاری نادات.)نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ی پرگامۆس
12بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی پرگامۆس بنووسه: ئه‌وه‌ی شمشێره دووده‌مه‌كه‌ی هه‌یه ده‌ڵێت:13(من ئاگادارم تۆ له‌و ناوچه‌یه ده‌ژی كه ته‌ختی شه‌یتانی تیادایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان به‌ناوی من دهنێتو باوه‌ڕی منت ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپاسی شایه‌تی دڵسۆزم لاتان شه‌هیدكرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان تیایدا نیشته‌جێیه.14به‌ڵام گله‌ییه‌كی بچووكم لێت هه‌یه: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌ناوچه‌كه‌ت هه‌ن پابه‌ندن به‌ڕێنمایی به‌لعامه‌وه، ئه‌وه‌ی بالاقی فێرده‌كرد به‌ردی كۆسپ له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌كانی ئسیرائیل دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه بخۆن كه بۆ بته‌كان سه‌ر بڕابوونو داوێن پیسی بكه‌ن.15به‌هه‌مان شێوه لای تۆش هه‌ندێك هه‌ن پابه‌نده‌ن به فێركردنه‌كانی نیقۆلاوییه‌كان.16بۆیه تۆبه بكه، ئه‌گینا به‌م زووانه دێمه‌وه‌و به‌شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیاندا ده‌جه‌نگم.17ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان: ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ڕێگای پێ‌ده‌ده‌م له‌مه‌نی شاراوه بخوات، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی پێ‌ده‌ده‌م كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه جگه له‌و كه‌سه‌ی پێی ده‌به‌خشرێ كه‌س نازانێ چییه.)نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌لـَه‌ی سیاتیرا
18بۆ فریشته‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی سیاتیرا بنووسه: ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی دوو چاوی هه‌یه وه‌ك گڕی ئاگره‌و پێیه‌كانی وه‌ك مسی بریقه‌داره، ده‌ڵێت:19(من ئاگاداری كار‌و خۆشه‌ویستیو خزمهتو باوه‌ڕو دانبهخۆگرتنتم. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مجارت زیاترن.20به‌ڵام ئه‌م گله‌ییه‌م لێت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ناوی ئیزابیله‌و بانگێشته‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كات، تا به‌نده‌كانی من فێر بكات‌و چه‌واشه‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی داوێن پیسی بكهنو له‌و خواردنانه بخۆن كه كراون به قوربانی بۆ بته‌كان.21من ماوه‌م پێدابوو تا تۆبه له‌خراپه‌كاری بكات، به‌ڵام نه‌یویست.22ئه‌وه‌تا تووشی نه‌خۆشی ده‌كه‌م‌و فڕێی ده‌ده‌مه ناو پێخه‌فه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی داوێن پیسییان له‌گه‌ڵ كردووه له‌ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دان، گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن له‌كرداریان.23هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌مردن له‌ناوده‌به‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران بزانن من پشكێنه‌ری مێشك‌و دڵهكانمو هه‌ر كه‌س به‌پێی كاره‌كانی خۆی پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه.24به‌ڵام به‌ئێوه‌و به‌وانی دیكه‌ی سیاتیرا ده‌ڵێم، ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێنماییه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌قوڵایی نهێنیه‌كانی شه‌یتانیان نه‌زانیوه، وه‌ك وا ده‌ڵێن. من قورساییه‌كی تر ناخه‌مه سه‌رشانتان.25ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تا ده‌گه‌مه لاتان.26ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت‌و كاره‌كانی من تاكۆتایی جێ‌به‌جێ بكات ده‌سه‌ڵاتی پێ‌ده‌ده‌م به‌سه‌ر میلله‌تان.27[[هه‌روه‌ها به‌گۆپاڵێكی ئاسنین سه‌رپه‌رشتی میلله‌تان ده‌كات، وه‌ك گۆزه‌یه‌ك ده‌یانشكێنێت،]] ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه من له‌لایه‌ن باوكمه‌وه پێم به‌خشراوه.28منیش ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یانی ده‌ده‌مێ.29ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، باگوێ له‌ووته‌ی ڕۆح بگرێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كان.)Biblica, Inc.