ئاشکراکردن21
ئاسمانێكی نوێ‌و زه‌ویه‌كی نوێ
1پاشان ئاسمانێكی نوێ‌و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه ئاسمانی یهكهمو زه‌وی یه‌كه‌م به‌سه‌ر چوون‌و ده‌ریاش ئیتر ئاسه‌واری نه‌ما.2هه‌روه‌ها شاره پیرۆزه‌كه، قودسی نوێم بینی له‌ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه هاته‌خواره‌وه‌و وه‌ك بووكێكی ڕازاوه كه خۆی بۆ زاواكه‌ی ئاماده بكات.3گوێم له‌ده‌نگێكی گه‌وره بوو له‌ئاسمانه‌وه ووتی: (ئه‌وه چادری خودایه له‌ناو خهڵكداو خودا له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ دهبێتو ئه‌وان ده‌بن به‌گه‌لی خودا، خودا‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.4خودا هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌و مردن ئیتر نامێنێت، ئیتر غهمو هاوارو ئازار نامێنن، چونكه شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون.)5دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ووتی: (ئه‌وه‌تا من هه‌موو شتێك نوێ ده‌كه‌مه‌وه.) هه‌روه‌ها پێی ووتم: (بنووسه، چونكه ئه‌م ووتانه ڕاسته‌و مایه‌ی متمانه‌ن.)6پاشان پێی ووتم: (ئه‌وا هاته‌دی، من ئهلفو ێم، من سه‌ره‌تاو كۆتاییم، من له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژیان به‌خۆڕایی ئاو به تینوو ده‌ده‌م.7ئه‌وه‌ی سه‌ر بكه‌وێت ئه‌و میراته‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌و من ده‌بم به‌خودای ئه‌و، ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌ی من.8به‌ڵام ترسنۆكهكانو گڵاوهكانو بێ باوه‌ڕه‌كان‌و داوێن پیسهكانو بكوژهكانو جادوكهرهكانو بتپهرستهكانو هه‌موو درۆزنه‌كان، پاداشتیان فڕێدانه بۆ ناو ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ی به‌ئاگرو گۆگرد داگیرساوه، ئه‌وه‌ی مردنی دووه‌مه.قودسی نوێ
9پاشان فریشته‌یه‌ك له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی ئه‌و حه‌وت جامه‌یان پێیه كه به‌حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی كۆتایی پڕ كراون بۆ لام هاتو له‌گه‌ڵم دوا، ووتی: (با بووكه‌كه، ژنی بهرخهكهت پێ نیشان بده‌م.)10پاشان به‌ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ سه‌ر چیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رزو شاره گه‌وره‌كه قودسی پیرۆزی نیشاندام، ئه‌و شاره‌ی له‌ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خودا دههاتهخوارهوهو11شكۆمه‌ندی خودای هه‌بوو، شاره‌كه وه‌ك به‌ردی گرانبه‌ها ده‌دره‌وشایه‌وه، وه‌ك یه‌شب بوو، ڕوون بوو وه‌ك كریستال.12شاره‌كه شووره‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رزی هه‌بوو و دوانزه ده‌رگای هه‌بوو له‌سه‌ر دهرگاگان دوانزه فریشته ههبوونو له‌سه‌ر ده‌رگاكان ناوی دوانزه هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل نووسرابوو.13له‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه سێ ده‌رگاو له‌لای باكوره‌وه سێ ده‌رگاو له‌لای باشوره‌وه سێ ده‌رگاو له‌لای ڕۆژئاواوه سێ ده‌رگا.14شووره‌ی شاره‌كه دوانزه بناغه‌ی هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بناغانه ناوی دوانزه نێرراوه‌كه‌ی به‌رخه‌كه نووسرابوو.15ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌دوا دارێكی پێوانی زێڕینی پێ‌بوو تا شاره‌كه‌و دهرگاكانیو سنوره‌كه‌ی پێ بپێوێت.16شاره‌كه به‌چوار گۆشه‌یی دانرابوو، درێژیه‌كه‌ی هێنده‌ی پانیه‌كه‌ی بوو، فریشته‌كه شاره‌كه‌ی بهدارهكه پێوا، بینی هه‌ر لایه‌كی دوانزه هه‌زار ستادیهیه ، درێژیهكهیو پانیهكهیو به‌رزیه‌كه‌ی هێنده‌ی یه‌كتر بوون.17پاشان فریشته‌كه شووره‌ی شاره‌كه‌ی پێوا ده‌رچوو سه‌دو چل‌و چوار قۆڵ بوو به‌قۆڵی مرۆڤ، ئه‌و پێوانه‌ی فریشته‌كه به‌كاریهێنا.18شووره‌كه له‌به‌ردی یه‌شب دروست كرابوو، شاره‌كه‌ش له‌زێڕی پوخته‌كراو دروستكرابوو وه‌ك شووشه ڕووناكو پاك بوو.19بناغه‌كانی شووره‌ی شاره‌كه به‌هه‌موو گه‌وهه‌رێكی گرانبه‌ها ڕازاندرابووه‌وه. بناغه‌ی یه‌كه‌م بهیهشبو دووه‌م یاقووتی شین‌و سێهه‌م یاقووتی سپی‌و چواره‌م زومرودو20پێنجه‌م شیلانه‌ی ڕه‌نگین‌و شه‌شه‌م یاقووتی سوور‌و حه‌وته‌م زه‌به‌رجه‌دو هه‌شته‌م زمرودی سه‌وزو نۆهه‌م یاقووتی زه‌ردو ده‌یه‌م یاقووتی سه‌وزو یانزه‌هه‌م فهیروزو دوانزه‌هه‌م جه‌مشت.21هه‌روه‌ها دوانزه ده‌رگای شاره‌كه‌ش دوانزه مرواریبوو، هه‌ریه‌ك له‌و ده‌رگایانه له‌یه‌ك ده‌نكه مرواری دروستكرابوو، شه‌قامی گشتی شاره‌كه‌ش له‌زێڕی پوخته‌ی وه‌ك شووشه‌ی ته‌نك دروستكرابوو.22به‌ڵام له‌ناو شاره‌كه هیچ په‌رستگام بهرچاونهكهوت، چونكه خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، له‌گه‌ڵ به‌رخه‌كه په‌رستگای شاره‌كه بوون.23هه‌روه‌ها شاره‌كه پێویستی بهخۆرو مانگ نه‌بوو به‌سه‌ریدا بدره‌وشێته‌وه، چونكه شكۆمه‌ندی خودا ڕووناكیهكهیهتیو به‌رخه‌كه‌ش چراكهیهتی.24میلله‌تان به‌هۆی ڕووناكی ئه‌وه‌وه به‌ڕێگادا دهڕۆنو پادشاكانی زه‌ویش شكۆمه‌ندی خۆیانی بۆ ده‌هێنن،25ده‌رگاكانی شاره‌كه به‌ڕۆژ داناخرێنو شاره‌كه شه‌وی به‌سه‌ردا نایه‌ت،26شكۆمهندیو ڕێزی میللهتانیشی بۆ ده‌هێنن.27به‌ڵام نه‌هیچ شتێكی پیس‌و نه‌هیچ كه‌سێكی داوێن پیس‌و درۆزن ناچنه ناو شاره‌كه، ته‌نها ئه‌وانه ده‌چنه ناو شاره‌كه كه ناویان له‌په‌رتووكی ژیانی به‌رخه‌كه نووسراوه.Biblica, Inc.