ئاشکراکردن22
ڕووباری ژیان
1پاشان فریشته‌كه ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار بوو وه‌ك كریستال، له‌ته‌ختی خودا‌و به‌رخه‌كه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا2به‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه دره‌ختی ژیان ڕووا بوو كه دوانزه جۆر به‌ری ده‌گرت، هه‌موو مانگێك به‌ره‌كه‌ی پێدهگهیشتو گه‌ڵاكانی دره‌خته‌كه وه‌ك ده‌رمان به‌كارده‌هێنران بۆ چاكبوونه‌وه‌ی گه‌لان.3ئیتر نه‌فره‌ت لێ‌كردن نامێنێت‌و ته‌ختی خودا‌و به‌رخه‌كه له‌ناو شاره‌كه‌دا دهبنو به‌نده‌كانی خزمه‌تی ده‌كه‌ن.4به‌نده‌كان ته‌ماشای ده‌موچاوی به‌رخه‌كه دهكهنو ناوی به‌رخه‌كه له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسراوه.5له‌وێ شه‌و دانایهتو خه‌ڵكیش پێویستییان به‌چراو خۆر نابێت، چونكه خوداوه‌ند خودا به‌سه‌ریان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ئه‌وانه تاهه‌تایه حوكمڕانی ده‌كه‌ن.6پاشان فریشته‌كه پێی ووتم: (ئه‌م ووشانه جێی متمانه‌یه‌و ڕاستن، خوداوه‌ند ئه‌و خودایه‌ی ڕۆحی به‌پێغه‌مبه‌ره‌كان داوه، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه پێویسته به‌م زووانه ڕووبده‌ن.)من به‌په‌له دێم
7(ئه‌وه‌تا من به‌په‌له دێم! خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی ووشه‌كانی پێشبینی ئه‌م په‌رتووكه‌یان لایه.)8من یۆحه‌ننام، ئه‌م شتانه‌م بینی‌و بیستم. كاتێك بینیمو بیستم، كه‌وتمه سه‌رچۆك تا كرنۆش بۆ فریشته‌كه ببه‌م، ئه‌و فریشته‌یه‌ی ئه‌م شتانه‌ی پیشان ده‌دام،9فریشته‌كه پێی ووتم: (وامه‌كه! چونكه منیش وه‌كو تۆ به‌نده‌م له‌گه‌ڵ برا پێغهمبهرهكانو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌كانی ئه‌م په‌رتووكه كار ده‌كه‌ن. كرنۆش بۆ خودا ببه!)10هه‌روه‌ها پێی ووتم: (مۆر له ووشه‌كانی پێشبینی ئه‌م په‌رتووكه مه‌ده، چونكه كات نزیكبووه‌ته‌وه.11ئیتر ئه‌وه‌ی سته‌مكاره بابه‌رده‌وام بێت له‌سته‌مكاری خۆی‌و ئه‌وه‌ی گڵاوه بابه‌رده‌وام بێت له‌گڵاوی خۆی، ئه‌وه‌ی ڕاستودروسته بابه‌رده‌وام بێت لهڕاستودروستی خۆی‌و ئه‌وه‌ی پاكوپیرۆزه بابه‌رده‌وام بێت لهپاكوپیرۆزی خۆی.)12(ئه‌وه‌تا من به‌په‌له دێم! پاداشتی خۆم پێیه، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر كه‌سێك به‌پێی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه.13من ئهلفو ێم، یهكهمو دوایی، سه‌ره‌تاو كۆتاییم.14خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی جله‌كانیان پاككردووه‌ته‌وه، تا مافیان له‌دره‌ختی ژیان ههبێتو له‌ده‌رگاكانه‌وه بچنه ناو شاره‌كه.15به‌ڵام سهگهكانو جادووكهرهكانو داوێنپیسهكانو بكوژهكانو بتپهرستهكانو هه‌موو درۆزنهكانو ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌درۆ ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ده‌بن.16من عیسام، فریشته‌كه‌ی خۆم بۆتان نارد تا له‌باره‌ی ئه‌م شتانه بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان شایه‌تیم بۆ بدا. من لهڕهچهڵهكو پشتی داودم، ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یانی پرشنگدارم.)17ڕۆحی پیرۆز‌و بووك ده‌ڵێن: (وه‌ره!) ئه‌وه‌ی گوێی لێیه بابڵێ (وه‌ره!) ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی بابێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بائاوی ژیان به‌خۆڕایی ببات.18من ئاگاداری ئه‌وانه ده‌كه‌مه‌وه كه گوێیان له‌ووشه‌كانی پێشبینی ئه‌م په‌رتووكه ده‌بێ، هه‌ر كه‌سێك ووشه‌یه‌ك بۆ ئه‌م پێشبینییه زیاد بكات خودا ئه‌و ده‌ردانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات كه له‌م په‌رتووكه باسكراوه،19ئه‌وه‌ش ووشه‌یه‌ك له‌ووشه‌كانی پێشبینییه‌كه‌ی ئه‌م په‌رتووكه لابدات خودا بێ‌به‌شی ده‌كات له‌داری ژیان‌و له‌شاره پیرۆزه‌كه ئه‌وه‌ی له‌م په‌رتووكه‌دا باسكراوه.20شایه‌تی ئه‌م شتانه ده‌ڵێ: (به‌ڵێ من به‌په‌له دێم.)ئامین! وه‌ره، ئه‌ی عیسای خوداوه‌ند.21به‌ره‌كه‌تی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح له‌گه‌ڵ هه‌موو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان بێت. ئامین.
Biblica, Inc.