ئاشکراکردن20
ده‌ستگیركردنی شه‌یتان
1فریشته‌یه‌كی ترم بینی له‌ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه‌و كلیلی بیری بێ‌بنی پێ‌بوو، هه‌روه‌ها زنجیرێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.2فریشته‌كه ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیركرد، كه ماره دێرینه‌كه‌یه، كه شهیتانو ئیبلیسه، هه‌زار ساڵ بهستییهوهو3فڕێی دایه بیری بێبنو ده‌رگای له‌سه‌ر داخست‌و مۆرێكی لێدا تا ئیتر میلله‌تان گومڕا نه‌كات تاماوه‌ی هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌كات. پاش ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێ ئازاد بكرێت.حوكمی هه‌زار ساڵه‌ی مه‌سیح
4چه‌ند ته‌ختێكم بینی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوون ده‌سه‌ڵاتی دادگاییكردنیان پێ‌درابوو. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی شایه‌تی عیسا‌و ووشه‌ی خودا سه‌ربڕابوون، ئه‌وانه‌ش كه ڕازی نه‌بوون كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه یاخود وێنه‌كه‌ی ببهنو ڕازیش نه‌بوون نیشانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان یاخود له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان بده‌ن، ئه‌وانه هاتنه‌وه ژیان‌و بۆ هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیح ده‌سه‌ڵاتیان پێدرا.5به‌ڵام مردووه‌كانی تر تا هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو نه‌بوو نه‌ژیان. ئه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه.6ئه‌وه‌ی له‌هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت پیرۆزه‌و خۆزگه‌ی پێدهخوازرێت. ئه‌وانه مردنی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ریاندا، چونكه ده‌بنه كاهینی خودا‌و مه‌سیح، له‌گه‌ڵ مه‌سیحیش هه‌زار ساڵ حوكمڕانی ده‌كه‌ن.كه‌وتنی شه‌یتان
7هه‌روه‌ها پاش ته‌واو بوونی هه‌زار ساڵه‌كه شه‌یتان له‌زیندان ئازاد ده‌كرێت.8دێته ده‌ره‌وه تا نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی گومڕا بكات، ئه‌مه‌ش جوجو ماجوجه بۆ ئه‌وه‌ی كۆیان بكاته‌وه بۆ جه‌نگ، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان هێنده‌ی لمی ده‌ریایه.9سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر پانتایی زهویو شاره خۆشهویستهكهو ئۆردوگای خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانیان گه‌مارۆدا، له‌ئه‌نجامدا ئاگرێك له‌لایه‌ن خوداوه هاته‌خواره‌وه‌و خواردنی.10هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌یتانه‌ی گومڕای كردبوون فڕێ درایه ناو ده‌ریاچه‌ی ئاگرو گۆگردهكه بۆ هه‌مان شوێنی دڕندهكهو پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه. ئه‌وانه شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه ئازار ده‌درێن.تاوانباركردنی مردووان
11پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو ئاسمان‌و زه‌وی له‌به‌ر ڕووی ههڵاتبوونو شوێنی تریان نه‌دۆزیه‌وه بۆ خۆیان.12مردووه‌كانم بینی به‌گه‌وره‌و بچووكه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه وهستابوونو چه‌ند په‌رتووكێك كرابوونه‌وه، په‌رتووكێكی تریش كه په‌رتووكی ژیانبوو كرابووه‌وه مردووه‌كان به‌پێی كرده‌وه‌كانیان ئه‌وه‌ی لهپهرتووكهكان نووسرابوو حوكمدران.13ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ده‌ركرد، هه‌روه‌ها مردن‌و دونیای مردووان مردووه‌كانی خۆیان دایهدهستو هه‌ریه‌ك به‌پێی كاره‌كانی خۆیان حوكمدران.14ئینجا مردن‌و دونیای مردووان فڕێدرانه ناو ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه. ئه‌مه مردنی دووه‌مه،15هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ناوی له‌په‌رتووكی ژیاندا نه‌نووسرابوو، فڕێدرایه ناو ده‌ریاچه ئاگره‌كه‌وه.Biblica, Inc.