ئاشکراکردن1
پێشه‌كی
1ئه‌مه ئه‌و بینینه‌یه كه خودا به‌عیسای مه‌سیحی داوه تا بۆ به‌نده‌كانی ئاشكرا بكات، ئه‌و ڕووداوانه‌ی ده‌بێ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕووبده‌ن، به‌فریشته‌یه‌كی خۆی بۆ یۆحه‌ننای به‌نده‌ی خۆی نارد.2یۆحه‌ننا گه‌واهی له‌سه‌ر ووشه‌ی خودا‌و شایه‌تی عیسای مهسیحو هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه ده‌دات كه به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی.3خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی ووشه‌كانی ئه‌م پێشبینییه ده‌خوێننه‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه دهیبیستنو ڕه‌چاوی ده‌كه‌ن، چونكه كاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.سڵاو بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان
4له‌یۆحه‌نناوه، بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی هه‌رێمی ئاسیا: به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌و دێت، هه‌روه‌ها له‌و حه‌وت ڕۆحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان.5هه‌روه‌ها له‌عیسای مه‌سیحی شایه‌تی دڵسۆزه‌وه، كه یه‌كه‌م كه‌سه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێته‌وه، سه‌رۆكی پادشاكانی سه‌ر زه‌ویه.ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشدهوێو به‌خوێنی خۆی ئازادی كردین لهگوناههكانمانو6ئێمه‌ی كرده پادشا‌و كاهینی خودای باوكی، بۆ ئه‌وه شكۆ‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایی! ئامین.7ئه‌وه‌تا ئه‌و به‌سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كانه‌وه دێت‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌خاچیاندا، هه‌روه‌ها هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌وی شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. ئامین.8خوداوه‌ند خودا ده‌ڵێ: (من ئهلفو ێم، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌و دێت، توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.)
بینینی مه‌سیحی زیندوو
9من یۆحه‌ننای براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ته‌نگانه‌و پادشاهێتیو دانگرتنی عیسا، له‌پێناو ووشه‌ی خودا‌و شایه‌تی عیسا له‌دوورگه‌یه‌ك بووم به‌په‌تمۆس ناوده‌برا.10من له‌ڕۆژی خوداوه‌ند له‌ڕۆحدا بووم‌و له‌پشتمه‌وه گوێم له‌ده‌نگێكی گه‌وره بوو له‌ده‌نگی كه‌ڕه‌نا ده‌چوو،11ده‌یووت: (ئه‌وه‌ی ده‌یبینی له‌په‌رتووكێك بینووسه‌و بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه ڕه‌وانه‌ی بكه، بۆ ئهفهسۆسو سمیرناو پرگامۆسو سیاتیراو ساردسو فیلاده‌لفیاو لاودیكییه.)12ئاوڕمدایه‌وه تاسه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه ببینم، كاتێك ئاوڕمدایه‌وه حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی،13له‌ناوه‌ڕاستیان یه‌كێكی وه‌ك ڕۆڵه‌ی مر‌ۆڤم بینی، جلێكی له‌به‌ردا بوو تاهه‌ردوو پێی شۆڕبووبۆوه‌و پشتێنێكی زێڕینی له‌سینگی به‌ستبوو،14سه‌رو قژی وه‌ك خوری‌و به‌فر سپیبوونو چاوه‌كانی وه‌ك گڕی ئاگر وابوون.15قاچه‌كانی وه‌ك مسێكی بریقه‌دار ئه‌وه‌ی له‌كوره‌یه‌كی داخ پوخته كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ك هاژه‌ی تاڤگه وابوو،16له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی ڕاستی حه‌وت ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵگرتبوو، شمشێرێكی دووده‌میش له‌ده‌میه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، ڕووخساری وه‌ك تیشكی به‌تینی ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه.17كاتێك بینیم وه‌ك مردوو له‌به‌رده‌م هه‌ردوو پێیدا كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سهرمو ووتی: (مه‌ترسه، من سه‌ره‌تاو كۆتایم،18من ئه‌وه‌م كه زیندووم، من مردووبووم، به‌ڵام ئێستا تاهه‌تایه به‌زیندوویی ده‌مێنمه‌وه. كلیله‌كانی مردن‌و دونیای مردووان له‌ده‌ست منن.19له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی بینیت بینووسه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پاش ئه‌ویش ده‌بێت.20نهێنی ئه‌و حه‌وت ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستم بینیتو نهێنی حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه ئه‌مه‌یه: حه‌وت ئه‌ستێره‌كه فریشته‌ی حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ن، حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت كۆمه‌ڵه‌كه‌ن.Biblica, Inc.