ئاشکراکردن18
كه‌وتنی بابل
1پاش ئه‌وه فریشته‌یه‌كی ترم بینی له‌ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌پڕشنگداری ئه‌و زه‌وی ڕووناكبووه‌وه.2فریشته‌كه به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكردو ووتی: (كه‌وته‌خواره‌وه! كه‌وته‌خواره‌وه بابلی گه‌وره! بووه جێنشینی جنۆكهكانو ماڵی هه‌موو ڕۆحه پیسهكانو ماڵی هه‌موو باڵنده‌یه‌كی پیسی نه‌فره‌ت لێكراو.3چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌شه‌رابی داوێنپیسی ژنه‌كه‌یان خواردۆته‌وه‌و پادشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و هه‌موو بازرگانه‌كانی زه‌وی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌نازو نعمه‌تی ئه‌و.4پاشان گوێم له‌ده‌نگێكی تر بوو له‌ئاسمانه‌وه ده‌یووت: (لێی وه‌رنه‌ده‌ره‌وه ئه‌ی گه‌له‌كه‌م تابه‌شداری نه‌كه‌ن له‌گوناهه‌كانیو ده‌رده‌كانی نه‌گرن.5چونكه گوناهه‌كانی تا ئاسمان به‌رزبوونه‌وه‌و به‌بیری خودا هاتوونه‌ته‌وه.6سزای بده‌ن به‌پێی ڕه‌فتاره‌كانیو دوو هێنده‌ی كرداره‌كانی بده‌نه‌وه، له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كردبوو دوو هێنده‌ی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه.7هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شكۆی به‌خۆی داوه‌و له‌نازونعمه‌ت ژیاوه، ئازار‌و غه‌می بده‌نێ، چونكه له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵێ: (من وه‌ك شاژن دانیشتووم، قه‌د نابم بهبێوهژنو غه‌میش نابینم،8له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ده‌رده‌كانی له‌یه‌ك ڕۆژدا دێن، مردن‌و برسێتی‌و غه‌م، هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌ئاگر بسووتێت، چونكه به‌هێزه خوداوه‌ند خودا ئه‌وه‌ی تاوانباری ده‌كات.9هه‌موو پادشاكانی زه‌وی بۆی دهگرینو شیوه‌نی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی داوێن پیسییان كردووه‌و ڕایان بواردووه، كاتێك سه‌یری دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن،10له‌ترسی ئازاردانه‌كه‌ی له‌دووره‌وه دهوهستنو ده‌ڵێن: (قوڕت به‌سه‌ر، قوڕت به‌سه‌ر شاری بابلی مه‌زن! شاره به‌هێزه‌كه! له‌یه‌ك كاژێردا سزادانت هات.)11بازرگانه‌كانی زه‌وی دهگرینو شیوه‌نی بۆ ده‌كه‌ن چونكه ئیتر كه‌س كه‌لوپه‌لیان لێناكڕێت،12كه‌لوپه‌لی وه‌ك زێڕو زیو و به‌ردی گرانبه‌هاو مرواریو كهتانو ئهرجهوانو حه‌ریرو قرمزو هه‌موو دارێكی بۆندارو هه‌موو قاپێكی له‌عاج دروستكراو و هه‌موو قاپێكی دروستكراو له‌گرانبه‌هاترین ته‌خته‌و مس‌و ئاسن‌و مه‌ڕمه‌ڕو13دارچینو بخوورو شیرنه‌مه‌نیو شهرابو ڕۆن‌و ئاردو گهنمو مه‌ڕو ماڵات‌و ئهسپو عه‌ره‌بانه‌و لهشو گیانی مرۆڤ.14بازرگانه‌كان ده‌ڵێن: (هه‌موو ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی حه‌زت لێی بوو له‌ده‌ستت چوو، هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیو سه‌ڵته‌نه‌تت لێسه‌ندرایه‌وه‌و ئیتر نایاندۆزیته‌وه.)15بازرگانه‌كانی ئه‌م شتانه ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌ترسی ئازاردانه‌كه‌ی له‌دووره‌وه ده‌وه‌ستن، دهگرینو شیوه‌ن دهگێڕنو ده‌ڵێن: (16خاك به‌سه‌رت، خاك به‌سه‌رت ئه‌ی شاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌ی بهقوماشو قرمزو كه‌تان پۆشرابووی، به‌زێڕو به‌ردی گرانبه‌هاو مرواری ڕازابوویه‌وه.17چونكه له‌یه‌ك كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوها وێرانبوو.)هه‌موو كهشتیوانو هه‌موو گهشتكهرانو هه‌موو كرێكارانی كه‌شتیو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ریا كار ده‌كه‌ن له‌دووره‌وه وه‌ستان.18كاتێك چاویان به‌دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریانكردو ووتیان: (چ شارێك وه‌ك شاره مه‌زنه‌كه وابوو؟)19خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا كرد‌و بهگریانو شیوه‌نه‌وه هاواریان كرد‌و ووتیان: ( خاكبهسهر! خاكبهسهر شاره گه‌وره‌كه! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا سوودمه‌ند بوون له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و! چونكه له‌یه‌ك كاژێردا شاره‌كه وێرانبوو.)20دڵشادبه ئه‌ی ئاسمان به‌وێرانی ئه‌و، ئه‌ی نێرراو و خوشكوبرا پیرۆزه‌كان‌و پێغه‌مبه‌ران، چونكه خودا ئه‌وی سزادا به‌و شێوه‌یه‌ی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ كردن.21ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی به‌رزكرده‌وه وه‌ك به‌ردی ئاش وابوو، به‌رده‌كه‌ی فڕێ‌دایه ناو ده‌ریاو ووتی: (به‌مشێوه‌یه به‌یه‌ك پاڵ شاری بابلی مه‌زن فڕێ ده‌درێ‌و ئاسه‌واری نامێنێ‌و22ده‌نگی ئه‌وانه‌ی قیساره دهژهننو گۆرانی دهڵێنو بلوێرو زوڕنا لێده‌ده‌ن ئیتر له‌شاره‌كه‌وه نابیسترێت، هه‌روه‌ها وه‌ستای هیچ پیشه‌سازییه‌كی تیایدا نابێت‌و ئیتر ده‌نگی به‌ردی ئاشی تیادا نابیسترێت.23هیچ چرایه‌ك تیایدا ههڵناكرێتو ئیتر ده‌نگی بووك‌و زاوا تیایدا نابیسترێت، چونكه بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زهویبوونو به‌سیحری تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان گومڕابوون.24له‌ناو شاره‌كه‌دا خوێنی پێغهمبهرانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كوژران بینراوه.
Biblica, Inc.