ئاشکراکردن17

بابل دایكی داوین پیسانه‌

1دوایی یه‌كێك له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێ‌بوو پێی ووتم: (هه‌سته‌ با سزای ئه‌و ژنه‌ داوێن ‎پیسه‌ گه‌وره‌یه‌ت پیشانده‌م كه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كان دانیشتووه‌و2ئه‌وه‌ی هه‌موو پادشاكانی زه‌وی داوێن پیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و دانیشتووانی زه‌وی به‌شه‌رابی داوێن پیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش‎بوون.)3ئینجا فریشته‌كه‌ له‌ڕۆحدا بردمی بۆ ده‌شت‎وده‌ر، سه‌یرم كرد ژنێك له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی كه‌ پڕبوو له‌ناوی كفر دانیشتووه‌، دڕنده‌كه‌ حه‌وت سه‌رو ده‌ شاخی هه‌بوو.4ژنه‌كه‌ به‌مرواری‎و قرمز به‌رگ پۆش ‎بوو سه‌رتاپاشی به‌زێڕو به‌ردی گرانبه‌هاو مرواری ڕازابۆوه‌و جامێكی زێڕینشیی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو كه‌ پڕبوو له‌پیسیوگڵاوی داوێن ‎پیسییه‌كه‌ی.5له‌سه‌ر ناوچه‌وانیشی ناوێكی نهێنی نووسرابوو: (بابلی گه‌وره‌، دایكی داوێنپیسان‎و گڵاوه‌كانی زه‌وی.)6هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌م بینی به‌خواردنه‌وه‌ی خوێنی خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان‎و خوێنی شه‌هیده‌كانی عیسای مه‌سیح سه‌رخۆش ‎ببوو. به‌بینینی ژنه‌كه‌ سه‌رسووڕمانێكی گه‌وره‌ دایگرتم.
7به‌ڵام فریشته‌كه‌ پێ‌یووتم: (بۆ وا سه‌رت سووڕما؟ من نهێنی ژنه‌كه‌و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌، كه‌ حه‌وت سه‌رو ده‌شاخی هه‌یه‌ بۆت ئاشكرا ده‌كه‌م.8ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌و ئێستا نییه‌، له‌بیری بێ‌بن دێته‌ده‌ره‌وه‌و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتوون، ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای دروستبوونی جیهان ناویان له‌په‌رتووكی ژیان نه‌نووسراوه‌ سه‌ریان‏سووڕ ده‌مێنێ‌ كاتێك ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌و ئێستا نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ دێته‌وه‌ش.9دانایی مێشك لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: حه‌وت سه‌ره‌كه‌ ئه‌و حه‌وت گرده‌ن كه‌ ژنه‌كه‌ له‌سه‌ریان دانیشتووه‌،10هه‌روه‌ها حه‌وت پادشان، پێنجیان كه‌وتن‎و یه‌كێكیان هه‌یه‌و ئه‌وی تریان هێشتا نه‌هاتووه‌، كاتێكیش دێت پێویسته‌ كه‌م بمێنێته‌وه‌.11ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه‌و ئێستا نییه‌ هه‌شته‌مه‌، به‌ڵام له‌حه‌وته‌كه‌یه‌و به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات.12ئه‌و ده‌ شاخه‌ی بینیت ده‌ پادشان تا ئێستا شانشینیان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پادشا وه‌رده‌گرن.13ئه‌وانه‌ یه‌ك ‎مه‌به‌ستیان هه‌یه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه‌ دڕنده‌كه‌.14ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رخه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن‎و به‌رخه‌كه‌ سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریاندا، چونكه‌ به‌رخه‌كه‌ گه‌وره‌ی گه‌وره‌كانه‌و پادشای پادشاكانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگ‎كراو و هه‌ڵبژێرراو و دڵسۆزن.
15پاشان فریشته‌كه‌ پێیووتم: (ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت كه‌ ژنه‌ داوێن‏پیسه‌كه‌ له‌سه‌ری دانیشتبوو، ئه‌وه‌ گه‌ل‎و كۆمه‌ڵ‎و نه‌ته‌وه‌و زمانی جیاجیان.16به‌ڵام دڕنده‌كه‌و ده‌ شاخه‌كه‌ی سه‌ری، ڕق له‌ژنه‌ داوێن‏پیسه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرن‎و ویران‎و ڕووت‏وقووتی ده‌كه‌ن، ئێسك‏و گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن‎و به‌ئاگر ده‌یسوتێنن،17چونكه‌ خودا خستوویه‌تیه‌ دڵیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌و ‎بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێك بكه‌ون‎و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن ‎به‌دڕنده‌كه‌ تا ووشه‌كانی خودا بێته‌دی.18ئه‌و ژنه‌ش كه‌ بینیت ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو پادشاكانی زه‌ویدا هه‌یه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9