ئاشکراکردن16
حه‌وت جامی تووڕه‌یی خودا
1ئینجا لهپهرستگاكهوه گوێم له‌ده‌نگێكی به‌رز بوو به‌حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌ووت: (بڕۆن حه‌وت جامی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژن.)2یه‌كه‌میان ڕۆیشت‌و جامه‌كه‌ی خۆی ڕشت به‌سه‌ر زه‌ویدا، له‌ئه‌نجامدا دومهلێ پیسی پڕ ئازار له‌وكه‌سانه ده‌ركه‌وت كه نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو كڕنووشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.3پاشان فریشته‌ی دووه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕشته ناو ده‌ریاوه‌و ئاوی ده‌ریا وه‌ك خوێنی مردووی لێهات، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ناو ده‌ریا مرد.4فریشته‌ی سێهه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕشته ناو ڕووبارهكانو سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بوون به‌خوێن.5گوێم له‌فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: (تۆ دادپه‌روه‌ری ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه، چونكه تۆ به‌و شێوه‌یه حوكمتداوه.6چونكه ئه‌وانه خوێنی پێغهمبهرانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانیان ڕشتو تۆش له‌پاداشتدا خوێنت پێشكه‌ش كردن تا بیخۆنه‌وه، چونكه ئه‌وان شایانی ئه‌وه‌ن.)7گوێم له‌و فریشته‌یه‌ی قوربانگاكه بوو ده‌یووت: (به‌ڵێ ئه‌ی خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، حوكم دانی تۆ ڕاست‌و دادپه‌روه‌ره.)8پاشان فریشته‌ی چواره‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر خۆرداو ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو خه‌ڵكی به‌ئاگر بسووتێنێ.9خه‌ڵك بهئاگرێكی مه‌زن سووتان، به‌ڵام تۆبه‌یان نه‌كرد تا ستایشی خودا بكه‌ن، به‌ڵكو كفریان به‌ناوی خودا كرد ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه.10پاشان فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژاند به‌سه‌ر ته‌ختی دڕندهكهداو پادشاهێتیهكهی تاریك بوو، دانیشتووانی له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست.11له‌تاو ئازار‌و برین كفریان به‌خودای ئاسمان دهكردو تۆبه‌یان له‌كرده‌وه‌كانیان نه‌كرد.12فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی به‌سه‌ر ڕووباری گه‌وره‌ی فوراتدا ڕشت، له‌ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی ووشكی كرد تاببێته ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پادشایانه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتبوون.13هه‌روه‌ها سێ ڕۆحی گڵاوم بینی وه‌ك بۆق وابوون له‌ده‌می ئهژدیهاكهو له‌ده‌می دڕندهكهو له‌ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه،14ئه‌وانه ڕۆحه شهیتانیهكانن، نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ هه‌موو پادشاكانی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا بۆ جه‌نگی ئه‌و ڕۆژه گه‌وره‌یه كۆیان بكاته‌وه، ڕۆژی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.15[[[مه‌سیح ده‌ڵێ:]] (ئه‌وه‌تا من وه‌كو دزێك دێم، خۆزگهدهخوازرێ به‌وانه‌ی شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن تا پارێزگاری لهجلو به‌رگه‌كانیان بكه‌ن، نه‌وه‌ك خه‌ڵك بیانبینێ به‌ڕووتی بڕۆن.)16ئینجا ڕۆحه‌كان پادشاكانیان له‌و شوێنه‌دا كۆكرده‌وه كه به‌عیبری پێی ده‌ووترێت (هه‌رمه‌گه‌دون).17فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژاند به‌هه‌وادا، ده‌نگێكی به‌رز له‌په‌رستگای ئاسمانه‌وه له‌ته‌ختی خوداوه ووتی: (جێبه‌جێكرا!)18پاشان دهنگو چه‌خماخه‌و هه‌وره تریشقه پهیدابوونو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، به‌شێوه‌یه‌ك شتی‌وا ڕووی نه‌داوه له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر به‌هێزبوو.19شاره گه‌وره‌كه بوو به‌سێ به‌شه‌وه‌و شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش ویران بوون. خودا‌ش شاری گه‌وره‌ی بابلی به‌بیرهاته‌وه تا جامی شه‌رابی توڕه‌یی به‌تینی خۆی پێبدات.20هه‌موو دوورگه‌كان ڕایانكردو چیاكان له‌به‌رچاو نه‌مان.21ته‌رزه‌یه‌كی گه‌وره كه قورساییه‌كه‌ی په‌نجا كیلۆ ده‌بوو له‌ئاسمانه‌وه باری به‌سه‌ر خه‌ڵكی، خه‌ڵكی له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه كفریان بهخوداكرد، چونكه لێدانه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌و ترسناك بوو.Biblica, Inc.