ئاشکراکردن15

1ئینجا شتێكی تری گه‌وره‌و سه‌رسووڕهێنه‌رم له‌ئاسماندا بینی، حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی كۆتاییان پێ‌بوو چونكه‌ به‌وانه‌ تووڕه‌یی خودا ته‌واو ده‌بێت.
2پاشان ئاوێك وه‌ك ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ئاگرم بینیو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر دڕنده‌كه‌و وێنه‌كه‌یو ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت‎بوون له‌كه‌نار ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون‎و چه‌ند قیساره‌یه‌كی خودایان پێ‌بوو،3سروودی موسای به‌نده‌ی خوداو سروودی به‌رخه‌كه‌یان ده‌چڕیو ده‌یانووت: (مه‌زن‏و سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ كاره‌كانت ئه‌ی خوداوه‌ند، خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ڕێگاكانت ڕاست‎و دادپه‌وه‌ره‌ ئه‌ی پادشای ملله‌تان.4كێ‌ له‌تۆ ناترسێت‏و ستایشی ناوت ناكات ئه‌ی خوداوه‌ند؟ چونكه‌ به‌ته‌نها خۆت پاك‎وپیرۆزیت، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن‎و كڕنووشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ حوكمه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون.)
5پاش ‎ئه‌وه‌ سه‌یرم‎كرد بینیم په‌رستگای چادری شایه‌تی له‌ئاسمان كرایه‌وه‌.6حه‌وت فریشته‌كه‌ له‌په‌رستگاكه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێ‌بوو، حه‌وت فریشته‌كه‌ به‌جلی كه‌تانی پاك‎و پرشنگدار به‌رگ ‎پۆش كرابوون‎و چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیشیان له‌سنگ ‎بوو.7یه‌كێك له‌چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دا به‌حه‌وت فریشته‌كه‌و جامه‌كانیش به‌توڕه‌یی خودا ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌ پڕكرابوون،8په‌رستگاكه‌ به‌دووكه‌لێ شكۆمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خودا پڕبوو و هه‌تا حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه‌ش ته‌واو نه‌بوو كه‌س نه‌یتوانی بچێته‌ ناو په‌رستگاكه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9