ئاشکراکردن14
به‌رخه‌كه‌و گۆرانی جه‌ماوه‌ر
1پاشان ته‌ماشامكرد به‌رخێك له‌سه‌ر چیای شاری داود ڕاوه‌ستابوو، سه‌دو چل‌و چوار هه‌زار كه‌سی لهگهڵبوو، هه‌موویان ناوی به‌رخه‌كه‌و ناوی باوكی به‌رخه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان نووسرابوو.2هه‌روه‌ها له‌ئاسمانه‌وه ده‌نگێك وه‌ك ده‌نگی خوڕه‌ی ئاوێكی زۆر‌و ده‌نگی چه‌خماخه‌یه‌كی گه‌وره هاتنه به‌رگوێم، هه‌روه‌ها ده‌نگی قیساره ده‌هاته به‌رگوێم كه مۆسیقاژه‌نه‌كان لییانده‌دا.3له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودا‌و چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌و بیستوچوار پیره‌كه سروودێكی نوێیان ده‌ووت. جگه له‌و سه‌دو چل‌و چوار هه‌زار كه‌سه‌ی به‌خوێن له‌زه‌وی كڕابوونه‌وه كه‌س نه‌یده‌توانی ئه‌و سرووده فێربێ.4ئه‌و كه‌سانه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاكن، له‌گه‌ڵ ئافره‌ت داوێنپیسییان نه‌كردووه، ئه‌وانه شوێن به‌رخه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ك پێشه‌به‌ره بۆ خودا‌و به‌رخه‌كه، له‌نێو خه‌ڵك به‌خوێن كڕاون.5هه‌روه‌ها درۆ له‌ده‌می ئه‌وان نییه، ئه‌وانه بێ له‌كه‌ن.سێ فریشته‌كه
6ئینجا له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیوم بینی، مزگێنییه‌كی هه‌تاهه‌تایی پێ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مزگێنی به‌دانیشتووانی زه‌ویو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و هۆزو زمان‌و میلله‌تێك بدات.7فریشته‌كه به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: (له‌خودا بترسن‌و شكۆمه‌ندی پێ‌ببه‌خشن، چونكه كاتی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی هاتووه، هه‌روه‌ها كڕنوش بۆ دروستكه‌ری ئاسمان‌و زه‌ویو ده‌ریاو سه‌رچاوه‌كانی ئاو ببه‌ن.8فریشته‌یه‌كی تریش به‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌یووت: (كه‌وت، بابلی مه‌زن كه‌وت، ئه‌وه‌ی وای كرد هه‌موو میلله‌تان له‌شه‌رابی ئاره‌زووه گڵاوه‌كانی بخۆنه‌وه.)9فریشته‌یسێهه‌م به‌دوای ئه‌مانه‌وه به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: (گه‌ر یه‌كێك كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه یاخود وێنه‌كه‌ی ببات‌و ڕازیبێت نیشانه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌ستی یاخود نێوچه‌وانی بدات،10ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه شه‌رابی توڕه‌یی خودا بخواته‌وه، ئه‌و شه‌رابه‌ی بێ‌خه‌ڵته‌یه‌و له‌جامی تووڕه‌یی خودا كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه له‌به‌رده‌م فریشته پیرۆزه‌كان‌و به‌رخه‌كه‌دا به‌ئاگرو گۆگرد ئازار ده‌درێت.11دووكه‌لێ ئازاریان بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رزده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه یاخود وێنه‌كه‌ی دهبهنو ئه‌وانه‌ی ڕازی ده‌بن نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگرن شه‌و و ڕۆژ حه‌وانه‌وه‌یان لێهه‌ڵده‌گیرێت.12ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ دانبه‌خۆگرتنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا‌و باوه‌ڕی عیسای مه‌سیح ده‌پارێزن.13دوای ئه‌وه له‌ئاسمانه‌وه گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێ‌یووتم: (ئه‌مه بنووسه: خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و مردووانه‌ی له‌ئێستاوه له‌به‌ر خوداوه‌ند ده‌مرن!)ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ: (به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێن پێیان ده‌كه‌ون.)
دروێنه‌ی زه‌وی
14پاشان ته‌ماشامكرد په‌ڵه هه‌ورێكی سپیم بینی‌و له‌سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه یه‌كێك له‌شێوه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتبوو، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ری نابوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو.15فریشته‌یه‌كیتر له‌په‌رستگاكه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه‌و به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه‌ی كرد: (داسه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بدرووه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه‌و خه‌رمانی زه‌وی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه.)16له‌به‌رئه‌وه دانیشتووی سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی به‌سه‌ر زه‌وی وه‌شاندو زه‌وی دروێنه‌كرا.17فریشته‌یه‌كی تر له‌په‌رستگاكه‌ی ئاسمانه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو.18ئینجا فریشته‌یه‌كی تر له‌قوربانگه‌كه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد بۆ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێیه‌و ووتی: (داسه تیژه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و هێشووه ترێی ڕه‌زه‌كانی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێ‌كه‌ی پێگه‌یشتووه.)19ئه‌ویش داسه تیژه‌كه‌ی وه‌شانده سه‌ر زه‌ویو هێشووه ترێ‌كانی زه‌وی كۆكرده‌وه، هێشووه ترێ‌كانی فڕێدایه ناو گوشه‌ری گه‌وره‌ی تووڕه‌یی خودا.20گوشه‌ره‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گوشرا، به‌به‌رزی تا لغاوی ئه‌سپ بۆ ماوه‌ی هه‌زارو شه‌ش سه‌د ستادیه ، خوێنی لێهاته‌ده‌ره‌وه.گۆرانی مو‌سا
Biblica, Inc.