ئاشکراکردن13
ده‌ركه‌وتنی دڕنده‌یه‌ك له‌ده‌ریا
1ئینجا دڕنده‌یه‌كم بینی له‌ده‌ریاكه ده‌هاته ده‌ره‌وه، حه‌وت سه‌رو ده شاخی هه‌بوو، ده تاجیش له‌سه‌ر شاخه‌كانی بوو، له‌سه‌ر هه‌ر سه‌رێك ناوی كفركردن نووسرابوو.2ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیم لهپڵنگ ده‌چوو له‌پی پێیه‌كانی له‌له‌پی پێی وورچ ده‌چوو ده‌میشی وه‌ك ده‌می شێر وابوو. ئه‌ژدیهاكه‌ش توانا‌و تهختو ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی خۆی دا بهدڕندهكه.3سه‌رێك له‌سه‌ره‌كانی دڕندهكهم بینی، له‌وه ده‌چوو برینێكی كوشنده‌ی پێوه‌بووبێت، به‌ڵام برینه كوشنده‌كه چاك بووبۆوه. هه‌موو زه‌ویش به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه دوای دڕنده‌كه كه‌وتن.4خه‌ڵكی كڕنوشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه ده‌برد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بهدڕندهكه به‌خشیبوو، هه‌روه‌ها كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد‌و ووتیان: (كێ وه‌كو دڕنده‌كه وایه؟ كێ ده‌توانێت دژی بجه‌نگێت؟)5دڕنده‌كه ده‌مێكی پێ‌درابوو، بهلهخۆباییو كفر ده‌دوا، بۆ ماوه‌ی چل‌و دوو مانگ ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات.6دڕنده‌كه ده‌می كرده‌وه‌و كه‌وته كفركردن به‌خوداو جنێوی به‌ناوی خودا‌و ماڵه‌كه‌ی‌و دانیشتووانی ئاسماندهدا.7هه‌روه‌ها ڕێگای پێ‌درابوو دژی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانی زه‌وی جه‌نگ به‌رپا بكات‌و سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ریان، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌و هۆزو زمان‌و میلله‌تێكدا پێ‌درابوو.8له‌به‌رئه‌وه ته‌واوی دانیشتووانی زه‌وی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌وه‌تای دروستبوونی جیهانه‌وه له‌په‌رتووكی ژیانی به‌رخه سه‌ربڕاوه‌كه نه‌نووسراوه.9ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه باگوێ بگرێت:10گه‌ر یه‌كێك خه‌ڵك به‌دیلی ڕاپێچ بكات، ئه‌وا خۆشی ڕاپێچ ده‌كرێ. هه‌روه‌ها گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكی تر به‌شمشێر بكوژێت پێویسته به‌شمشێر بكوژرێته‌وه. ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ دانبهخۆگرتنو باوه‌ڕی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان.ده‌ركه‌وتنی دڕنده‌یه‌ك له‌زه‌وی
11پاشان دڕنده‌یه‌كی ترم بینی له‌زه‌وییه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه، دوو شاخی وه‌ك شاخی به‌رخی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ژدیها ده‌دوا.12هێنده‌ی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، وای له‌دانیشتوانی زه‌وی ده‌كرد كرنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن كه برینه كوشنده‌كه‌ی چاك ببۆوه.13نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری گه‌وره‌شی ده‌كرد به‌و ڕاده‌یه‌ی ئاگری له‌ئاسمانه‌وه دههێنایهخوارهوه بۆ سه‌ر زه‌وی له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی.14هه‌روه‌ها به‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه ڕێگای پێ‌درابوو له‌به‌رده‌م دڕنده‌ی یه‌كه‌مدا بیكات خه‌ڵكی دانیشتووی زه‌وی گومڕا دهكردو به‌خه‌ڵكی زه‌وی ده‌ووت وێنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دڕنده‌یه دروست بكه‌ن كه به‌شمشێر برینداركراو هه‌ر بهزیندووش مایه‌وه.15هه‌روه‌ها توانای پێ‌درابوو هه‌ناسه‌یه‌ك بداته وێنه‌ی دڕنده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دڕنده‌كه قسه بكات‌و وابكات ئه‌وانه‌ی كرنۆش بۆ وێنه‌ی دڕنده‌كه نابه‌ن بكوژرێن.16واشی له‌هه‌مووان ده‌كرد به‌گه‌وره‌و بچووك‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژارو ئازاد‌و كوێلهوه نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستیان یاخود له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان دروست بكرێت،17بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بكڕێت‌و بفرۆشێت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه نیشانه‌كه‌یان پێوه‌یه، نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌یه‌تی.18دانایی لێره‌یه: ئه‌وه‌ی توانای تێگه‌یشتنی هه‌یه باژمارهی دڕنده‌كان بژمێرێت، چونكه ئه‌وه ژماره‌ی مرۆڤه كه ژماره‌كه‌ی شهسسهدو شهستو شه‌شه.Biblica, Inc.