ئاشکراکردن12
ژن‌و ئه‌ژدیها
1دوا به‌دوای ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌یر له‌ئاسمانه‌وه ده‌ركه‌وت، ئافره‌تێكی خۆر پۆش، مانگ له‌ژێر پێیداو تاجێكیش له‌سه‌ر سه‌ری بوو له‌دوانزه ئه‌ستێره پێكهاتبوو،2ئافره‌ته‌كه سك پڕبوو و به‌ده‌ست ژانی منداڵ بوونه‌وه ده‌یناڵاند.3نیشانه‌یه‌كی تری سه‌یر له‌ئاسماندا ده‌ركه‌وت، ئه‌ژدیهایه‌كی گه‌وره‌ی سووربوو، حه‌وت سه‌رو ده شاخی هه‌بوو، هه‌روه‌ها حه‌وت تاجی له‌سه‌ر سه‌ر بوو.4كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشاو ئه‌ستێره‌كانی به‌زه‌ویدا دا، ئه‌ژدیهاكه له‌به‌رده‌م ئافره‌ته‌كه وه‌ستا، تا كاتێ مندالێ ده‌بێت منداڵه‌كه بخوات.5ئافره‌ته‌كه منداڵێكی نێرینه‌ی به‌هێزیبوو، ئه‌وه‌ی به‌گۆپاڵێكی ئاسنین فه‌رمــانــڕه‌وایی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات. به‌ڵام منداڵه‌كه بۆ لای خودا‌و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا.6ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ره‌و ده‌شتوده‌ر ڕایكرد بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه بۆی ئاماده‌كراوه، تا بۆ هه‌زارو دووسه‌دو شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.7پاشان له‌ئاسماندا شه‌ڕێك به‌رپابوو میكائیلو فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه جه‌نگان، ئه‌ژدیهاكه‌و فریشته به‌دكاره‌كانیشی دژی ئه‌وان،8به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ئاسمان نه‌ماو9ئه‌ژدیها گه‌وره‌كه فڕێدرایه خواره‌وه، كه هه‌مان ماره دێرینه‌كه‌یه، به‌ئیبلیس*و شه‌یتان ناودهبرێتو هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی فڕێدرایه زه‌وی.10ئینجا گوێم له‌ده‌نگێكی به‌رزبوو له‌ئاسمانه‌وه ووتی: (ئێستا ڕزگاری‌و هێزو پادشاهێتی خودامانو ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاته‌كایه‌وه، چونكه ئه‌و شكاتكه‌ره‌ی شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خودامان شكاتی لهخوشكو براكانمان ده‌كرد، درا به‌زه‌ویدا.11ئه‌وان به‌خوێنی به‌رخه‌كه‌و به‌ووشه‌ی شایه‌تییان به‌سه‌ریدا زاڵبوونو تا مردنیش ژیانی خۆیان خۆش نه‌ده‌ویست.12له‌به‌رئه‌مه ئه‌ی ئاسمان‌و ئه‌وانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن، دڵخۆش‌و شادومان بن، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر دانیشتووانی زه‌ویو ده‌ریا، چونكه شه‌یتان هاتۆته خواره‌وه بۆ ئێوه‌و تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه، چونكه كاتێكی كورتی به‌ده‌سته‌وه ماوه.13كاتێك ئه‌ژدیهاكه خۆی بینی دراوه به‌زه‌ویدا، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ڕاونا كه منداڵه نێرینه‌كه‌ی لێ‌بوو.14له‌به‌رئه‌وه ئافره‌ته‌كه دوو باڵی داڵه گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تا بۆ شۆینه دیاری كراوه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌شتوده‌ر بفڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیویتر دوور له‌ماره‌كه به‌خێوبكرێت.15ماره‌كه له‌پشت ئافره‌ته‌كه له‌ده‌میه‌وه ئاوێكی وه‌ك ڕووباری هه‌ڵدا، تا ئافره‌ته‌كه به‌لافاو ڕاماڵ بكات.16زه‌وی یارمه‌تی ئافره‌ته‌كه‌یدا، ده‌می كرده‌وه‌و ئه‌و ڕووباره‌ی قووتدا كه ئه‌ژدیهاكه له‌ده‌میه‌وه فڕێی دایه ده‌ره‌وه.17ئه‌ژدیهاكه له‌ئافره‌ته‌كه توڕه‌بوو، ده‌ستیكرد به دژایه‌تیكردنی پاشماوه‌ی وه‌چه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی كار به‌ڕاسپارده‌كانی خودا دهكهنو ده‌ستیان به‌شایه‌تی عیسا گرتووه.18جا ئه‌ژدیهاكه له‌سه‌ر لمی ده‌ریا وه‌ستا،Biblica, Inc.