ئاشکراکردن11
دوو شایه‌ته‌كه
1پاشان قامیشێكی وه‌ك ڕاسته‌ی پێوانه‌م پێدرا، پێمووترا: (هه‌سته، په‌رستگای خودا‌و قوربانگا بپێوهو ئه‌وانه‌ی تیایدا كڕنۆش ده‌به‌ن بیانژمێره.2به‌ڵام واز له‌گۆڕه‌پانی په‌رستگا بهێنه‌و مه‌یپێوه، چونكه ئه‌و گۆڕه‌پانه بهناجوولهكان دراوه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چل‌و دوو مانگ شاری پیرۆز پێشێل ده‌كه‌ن.3هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات به‌دوو شایهتهكهی خۆم ده‌ده‌م بۆ ماوه‌ی هه‌زارو دووسه‌دو شه‌ست ڕۆژ به‌به‌رگی ماته‌مه‌وه به‌ووته‌ی خودا بدوێن.)4ئه‌مانه ئه‌و دوو دار زهیتونهو ئه‌و دوو چرادانه‌ن كه له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندی زه‌وی دانراون.5گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت زیانیان پێبگه‌ێنێت، ئاگرێك له‌ده‌میانه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و دوژمنه‌كانیان ده‌خوات، هه‌روه‌ها گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت ئازاریان بدات ده‌بێت ئاوها بكوژرێت.6ئه‌م دووانه ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه له‌ڕۆژانی لێدوانه‌كه‌یان به‌ووته‌ی خودا ڕووی ئاسمان دابخه‌ن تا باران نه‌بارێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ئاو بكه‌ن بهخوێنو به‌هه‌موو جۆره ده‌ردێك له‌زه‌وی بده‌ن، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ.7كاتێك شایه‌تییه‌كه‌یان ته‌واوكرد ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌بیری بێ‌بن دێته‌ده‌ره‌وه، جه‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌رپا دهكاتو به‌سه‌ریاندا زاڵده‌بێت‌و دهیانكوژێتو8ته‌رمه‌كانیان فڕێده‌درێته سه‌ر شه‌قامی ئه‌و شاره گه‌وره‌یه‌ی ناوه ڕۆحییه‌كه‌ی سهدومو میسره، ئه‌و شوێنه‌ی خوداوهندیانی تیادا له‌خاچدرا.9خه‌ڵكی له‌هه‌موو گهلانو هۆزو زمان‌و نه‌ته‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژو نیو سه‌یری ته‌رمه‌كانیان دهكهنو ناهێڵن ته‌رمه‌كانیان بنێژرێن.10دانیشتووانی زه‌وی تانهوتوانجیان لێده‌ده‌ن‌و هاواری خۆشیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دیاری بۆ یه‌كتری ده‌نێرن، چونكه ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره دانیشتووانی سه‌ر زه‌وییان زۆر ئازار دابوو.11به‌ڵام پاش سێ ڕۆژو نیو هه‌ناسه‌یه‌كی ژیان له‌خوداوه ده‌چێته ناو له‌شیان، له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌رپێیان دهوهستنو ترسێكی زۆریش ده‌نیشێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌ماشایان ده‌كردن.12ئینجا ده‌نگێكی به‌رز له‌ئاسمانه‌وه هاته بهرگوییانو ووتی: (بۆ ئێره سه‌ربكه‌ون)، ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنه‌كانیان به‌سواری په‌ڵه هه‌ورێك بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.13له‌و كاته‌دا بوومهلهرزهیهكیگهوره ڕوویداو ده‌یه‌كی شاره‌كه له‌ناوچوو، حه‌وت هه‌زار كه‌س بهبوومهلهرزهكه كوژران. ئه‌وانی تر لهترسو له‌رز، ستایشی خودای ئاسمانیان كرد.14نه‌گبه‌تی دووه‌م به‌سه‌ر چوو، ئه‌وه‌تا نه‌گبه‌تی سێیه‌م وا به‌خێرایی دێ به‌ڕێوه.كه‌ڕه‌نای حه‌وته‌م
15پاشان فریشته‌ی حه‌وته‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێداو ده‌نگێكی به‌رز له‌ئاسماندا ده‌نگی دایه‌وه‌و ده‌یووت: (پادشاهێتی جیهان بوو بهپادشاهێتی خوداوه‌ندمانو مه‌سیحه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات.)16ئه‌و بیست‌و چوار پیره‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، له‌به‌رده‌م خودا خۆیان بهدهمداداو كڕنۆشیان برد، ووتیان:17(سوپاست ده‌كه‌ین ئه‌ی خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه، چونكه تۆ توانای مه‌زنی خۆت وهرگرتو ده‌ستت بهفهرمانڕهواییكرد.18میلله‌تان تووڕه‌بوون، تووڕه‌یی تۆش هات، ئێستا كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووانه، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی به‌نده‌كانت لهپێغهمبهرو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناوت ده‌ترسن به‌گه‌وره‌و بچووكه‌وه بدرێته‌وه، هه‌روه‌ها تا ئه‌وانه له‌ناوببه‌ی كه زه‌وی له‌ناوده‌به‌ن.)19پاشان په‌رستگای خودا له‌ئاسماندا كرایه‌وه‌و سه‌ندوقی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ناو په‌رستگاكه ده‌ركه‌وت، له‌ئه‌نجامدا بووه بروسكه‌و ده‌نگه دهنگو هه‌وره تریشقه‌و بوومه‌له‌رزه‌و ته‌رزه‌ی گه‌وره بارین.Biblica, Inc.