یەهوزا1
1لهیههوزای به‌نده‌ی عیسای مهسیحو برای یاقوب، بۆ بانگ كراوه خۆشه‌ویسته‌كانی خودای باوك‌و پارێزراوه‌كان بۆ عیسای مه‌سیح:2بهزهییو ئاشتی‌و خۆشه‌ویستیتان به‌سه‌ردا بڕژێت.
تێكۆشان له‌پێناوی باوه‌ڕ
3خۆشه‌ویستانم له‌كاتێكدا زۆر به‌په‌رۆشم له‌باره‌ی ئه‌و ڕزگاربوونه‌ی ئێوه هاوبه‌شمانن تیایدا، بۆتان بنووسم، ناچار ئێستا ده‌رباره‌ی تێكۆشان له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جارێك بهخوشكو برا پیرۆزه‌كان دراوه ده‌نووسم.4چونكه كه‌سانێك به‌دزیه‌وه هاتوونه ناوتان، بێگومان تووشی ئه‌و سزایه ده‌بن كه له‌كۆنه‌وه بۆیان نووسراوه، ئه‌وانه خوانهناسنو به‌ره‌كه‌تی خودا ده‌گۆڕن بۆ بهڕهلڵایی، ته‌نانه‌ت نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌گه‌وره‌و خوداوه‌ندمان كه عیسای مه‌سیحه.سزای مامۆستا درۆزنه‌كان
5جا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه، كه خۆتان ده‌یزانن، پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند گه‌لی له‌خاكی میسر ڕزگاركرد، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون لـهناویبردن.6هه‌روه‌ها ئه‌و فریشـتانهی شـوێنهكـانی خـۆیان نهپاراسـتو به‌جێیانهێشت، خودا بهكۆتی هـهتاهـهتایی تا ڕۆژی مه‌زنی لێپرسینه‌وه لـهقووڵایی تاریكی‌دا ده‌یانهێڵێته‌وه،7هه‌روه‌ها شاری سهدومو عهمورهو شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگای ئه‌وان داوێنپیسییان كرد‌و دوای هه‌وه‌سبازی له‌ش كه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی، جا بهئاگرێكی هه‌تاهه‌تایی سزادران‌و بوون به‌په‌ند.8به‌هه‌مان شێوه خهیاڵخاوهكان له‌ش گڵاو دهكهنو ده‌سه‌ڵاتی خودا ڕه‌ت دهكـهنهوهو بوختان بۆ شكۆداره ئاسمانیه‌كان هه‌ڵده‌به‌ستن.9به‌ڵام میكائیلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێك دژایه‌تی شه‌یتانی كرد سه‌باره‌ت به ته‌رمه‌كه‌ی مو‌سا، نه‌یوێرا به‌ووته‌ی ناشرین وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌ڵكو ووتی: (با خوداوه‌ند سه‌رزه‌نشتت بكات!)10به‌ڵام ئه‌وانه به‌سووكی ناوی شتێك ده‌به‌ن كه نایزانن، بهبێعهقڵی وه‌كو ئاژه‌ڵ دوای ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنیان.11خاكبهسهر ئه‌وانه، چونكه ئه‌وانه ڕێگای قابیلیان گرتووه‌و له‌پێناوی بڕێك ده‌سكه‌وت خۆیان داوه‌ته ده‌ست گومڕایی بهلعامهوهو* له‌یاخی بوونه‌كه‌ی قوڕهح* له‌ناوده‌چن.12ئه‌وانه نیشانه‌ی شه‌رمه‌زارین لهداوهتهكانی خۆشه‌ویستی، بهچاونهترسی نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، ته‌نها خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌وری بێئاون به با دێن‌و ده‌چن، داری بێبه‌ری پایزانن، دوو جار مردوون‌و ڕه‌گیان هه‌ڵكه‌نراوه،13شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون بهكهفی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وونبوون كه تاهه‌تایه له‌تاریكیدا ده‌مێننه‌وه.14ئهخـنوخی نه‌وه‌ی حه‌وته‌م لهئادهمـهوه، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه پێشبینی كرد: (ئه‌وه‌تا خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌زاران لهپیرۆزكـراوهكـان دێت،15تا حوكم به‌سه‌ر هه‌مووان بدات‌و هه‌موو خوانهناسهكان سه‌رزه‌نشت بكات، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و كرداره خوانهناسیانهی كردوویانه له‌ڕێبازی خوانهناسیو ئه‌و قسه ڕه‌قانه‌ی دژی خودا ووتویانه ئه‌و خوانه‌ناسانه.)16ئه‌وانه بۆڵهبۆڵكهرو گلهییكهرنو دوای ئاره‌زووه خراپه‌كانی له‌شیان كهوتوونو خۆ به‌گه‌وره دهزاننو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دووڕوویی بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.خۆتان بنیاد بنێن
17به‌ڵام ئێوه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی نێرراوانی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح بهێننه‌وه یاد.18ئه‌وانه بهئێوهیان ووت: (له‌كۆتایی زه‌مان، هه‌ندێ گاڵته‌جاڕ په‌یدا دهبنو دوای مه‌به‌سته خوانهناسهكانیان ده‌كه‌ون.)19ئه‌وانه دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كه‌ن، خۆشیان خه‌ڵكی دونیاینو ڕۆحیان تیادا نییه.20به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستانم خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن‌و له‌رۆحی پیرۆزدا نوێژ بكه‌ن،21له‌ناو خۆشه‌ویستی خودا خۆتان بپارێزن‌و چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بكه‌ن بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.22به‌زه‌ییتان به‌و كه‌سانه بێته‌وه كه گومان ده‌كه‌ن.23هه‌ندێكیش له‌ئاگر بڕفێننو ڕزگاریان بكه‌ن، بۆ هه‌ندێكیشیان به‌ترسه‌وه به‌زه‌یی بنوێنن، ته‌نانه‌ت ڕقیشتان له‌و به‌رگانه بێ كه به له‌ش گڵاو بوون.24ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه بتانپارێزێ لهكهوتن، هه‌روه‌ها لـه‌بـه‌رده‌م شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی ڕاتان بگرێ بهخۆشیو به‌بێ كه‌موكوڕی،25بۆ تاكه خودای ڕزگاركه‌رمان، شكۆمهندیو مهزنیو هێزو ده‌سه‌ڵات بـه‌هۆی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح، له‌پێش زه‌مانه‌و ئێستا‌و تاهه‌تایه. ئامین.Biblica, Inc.