فیلیپی4
دڵشادبن به‌خوداوه‌ند
1له‌به‌رئه‌وه برایانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی زۆر بیرتان ده‌كه‌م، ئێوه خۆشی‌و تاجی سه‌ری منن، با باوه‌ڕتان چه‌سپاو بێت به‌خوداوه‌ند.2له‌خوشكان ئه‌فودیه‌و سینتخی ده‌پاڕێمه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێكبكه‌ون له‌خوداوه‌ند.3تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لـێ‌ده‌كه‌م یارمه‌تی ئه‌و دوو ئافره‌ته بده‌یت، چونكه هه‌ر دووكیان له‌گه‌ڵم له‌مزگێنی تێكۆشاون، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئهكلیمندوسو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم ئیش ده‌كه‌ن ناویان له‌په‌رتووكی ژیان نووسراوه.4هه‌میشه دڵشادبن به‌خوداوه‌ند، جارێكی‌تر پێتان ده‌ڵێم، دڵشادبن.5با ڕووخۆشیتان دیار بێت لای هه‌موو خه‌ڵك. هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند نزیكه.6ده‌رباره‌ی هیچ شتێك دڵه‌ڕاوكێ نه‌تانگرێ، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك داواكاریه‌كانتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن به نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و سوپاس.7ئاشتی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له‌سنووری بیری مرۆڤ، دڵ‌و بیرتان ده‌پارێزێت له‌عیسای مه‌سیح.8ئه‌ی برایان له‌كۆتاییدا پێتان ده‌ڵێم: ئه‌و شتانه‌ی ڕاست‌و ڕێزداره، دادپه‌روه‌رو پاكه، مایه‌ی خۆشه‌ویستیه‌و په‌سه‌ندكراوه، ناوبانگی به چاكه ده‌ركردووه، ڕه‌وشــت به‌رزو شایانی ستایشه، بیری لێبكه‌نه‌وه.9به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن هه‌روه‌ك له‌من فێربوون‌و وهرتانگرتو بیستتانو بینیتان، ئینجا خودای ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.
سوپاس بۆ به‌خشینتان
10من زۆر دڵشادم به‌خوداوه‌ند، كه‌وا ئێستا ئێوه دوای ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ سه‌رله‌نوێ بایه‌خم پێ‌ده‌ده‌ن، به‌ڵێ له ڕابوردووشدا ئێوه ئه‌م بایه‌خ پێ‌دانه‌تان هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌تان بۆ ڕێكنه‌كه‌وتووه.11من ئه‌مه ناڵێم تا ده‌ریخه‌م لـێ‌قه‌وماوم، چونكه فێربووم به هه‌موو بارودۆخێكی ژیانم ڕازی بم.12من ده‌زانم چۆن له هه‌بوونیو نه‌بوونیدا بژیم، هه‌موو بارودۆخێكم تاقی كردۆته‌وه، له‌تێریو برسێتیدا،13توانام هه‌یه هه‌موو شتێك به‌هۆی مه‌سیح بكه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزم ده‌كات.14له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی چاكتان كردووه كه به‌شداری ته‌نگانه‌م ده‌كه‌ن.15ئه‌ی باوه‌ڕدارانی فیلیپی ئێــوه‌ش ده‌زانــن، لهســهرهتای كارم كــه بــڵاوكردنـه‌وه‌ی مزگێنی بوو، له‌و كاته‌ی له‌ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاوه ده‌رچووم، هیچ كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدار بـه‌شداری جــێبــهجــێكــردنــی پێویستیه‌كانی نه‌كردووم جگه له‌ئێوه.16ته‌نانه‌ت كاتێك له‌شاری ته‌سالۆنیكی بووم، ئه‌وه‌ی پێویستم پێی بوو چه‌ند جارێك بۆتان ناردم.17مه‌به‌ستی من داواكردنی به‌خشین نییه جارێكی‌تر، به‌ڵكو داواكردنی به‌رووبوومی زیاتره بۆ تۆماركردن له‌لای خودا.18هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس لای ئێوه بۆی هێنام پێمگه‌یشت، ئێستا هــه‌رچیه‌كـم پێویسته هه‌مه، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر، دیارییه‌كانی ئێوه قوربانییه دڵی خودا خـۆش دهكــاتو لای ئه‌و بۆنخۆش‌و په‌سه‌ندكراون.19خودا له سامانی بێ‌ئه‌ندازه‌ی خۆی، به‌هۆی شكۆمه‌ندی عیسای مه‌سیح هه‌موو پێویستیه‌كانتان دابین ده‌كات. 20شكۆ و مه‌زنی بۆ خودای باوكمانه تاهه‌تایه. ئامین.
سڵاوی كۆتایی
21سڵاو بكه‌ن له‌هه‌موو خوشك‌و برایانی پیرۆز له‌عیسای مه‌سیح. هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن.22ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی لێره‌ن سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دهستو پێوه‌ندی قه‌یسه‌رن.23بابهرهكهتی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت.
Biblica, Inc.