فیلیپی2
نموونه‌ی ڕۆح سووكی عیسا
1گه‌ر هاندانێك هه‌بێت له‌مه‌سیحدا، یاخود بزوێنه‌رێك هه‌بێ له‌خۆشه‌ویستی، یابه‌شداری كردنێك هه‌بێ له‌ڕۆح، یاههستو سۆز‌و خۆشه‌ویستی،2كه‌واته خۆشیه‌كه‌م ته‌واوكه‌ن به‌وه‌ی یه‌ك بیروڕاو خۆشه‌ویستیتان هه‌بێ، یه‌ك دڵ‌و یه‌ك مه‌به‌ستتان هه‌بێ.3هیچ شتێك به مه‌به‌ستی خۆپه‌رستیو خۆهه‌ڵكێشان مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕۆح سووك بن به شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی كه به باشتر بزانن له‌خۆتان.4ته‌نها بایه‌خ به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان مه‌ده‌ن، به‌ڵكو بایه‌خ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تریش بده‌ن.5ئه‌م بیروڕایه‌تان تیادا بێ، ئه‌وه‌ی له عیسای مه‌سیح دایه:6ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی خودا بوو،نه‌یویست یه‌كسانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودابكات به‌ده‌سكه‌وتێك بۆ خۆی،7
به‌ڵكو خۆی كرده هیچوشێوهی كۆیله‌ی وه‌رگرت،وه‌كو مرۆڤی لێهات،8
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌شێوه‌یمرۆڤ بینرا،خۆی نزم كرده‌وه‌وملكه‌چ بوو تا مردن،مردن له‌سه‌ر خاچ.9
بۆیه خودا به‌رزیكرده‌وه‌وناوێكی دایه كه له‌سه‌رووی هه‌مووناوێكه،10تاكو بۆ ناوی ئه‌و هه‌مووان چۆكدابدهن،له ئاسمان‌و سه‌ر زهویو ژێر زه‌ویش،11
هه‌روه‌ها تا هه‌موو زمانێك دان بنێتكه عیسای مه‌سیح خوداوه‌نده،بۆ شكۆمه‌ندی خودای باوك.
ڕۆڵه‌كانی خودا بێكهموكوڕین
12جا ئه‌ی خۆشه‌ویستانم، چۆن گشت كات گوێڕایه‌ڵ بوون هه‌ر وابن، نه‌ك هه‌ر ئه‌م كاته‌ی لێره‌م، به‌ڵكو زیاتریش دوای من، بۆ ڕزگاربوونتان بهترسو له‌رزه‌وه كار بكه‌ن،13چونكه خودا خۆی له‌ئێوه كار ده‌كات تا ئاره‌زووی كاركردنتان پێ‌ببه‌خشێ بۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆی.14هه‌موو شتێك بكه‌ن بێ بۆڵهبۆڵو شه‌ڕه‌قسه،15تا بێكهموكوڕیو پاكبن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ له‌كه‌ن له‌ناو نه‌وه‌یه‌كی خراپ‌و چهوتو خواردا، ئێوه له‌نێوان ئه‌واندا وه‌ك ڕووناكی جیهان ده‌دره‌وشێنه‌وه.16ده‌ست به‌ووشه‌ی ژیانه‌وه بگرن، تا له‌ڕۆژی مه‌سیح شانازی بكه‌م به‌وه‌ی به‌خۆڕایی تێنهكۆشاومو بێ‌سوود ماندوونه‌بووم.17گه‌ر بمرم‌و خوێنم به‌سه‌ر قوربانی باوه‌ڕتان بڕژێ، ئه‌وا له‌گه‌ڵتان دڵشادو دڵخۆشم.18كه‌واته ئیۆه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵم دڵشادو دڵخۆش بن.
تیمۆساوسو ئه‌پفرۆدیتۆس
19هیوادارم له‌عیسای خوداوه‌ند بتوانم به‌م زووانه تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تا هه‌واڵتان بزانمو پێی دڵخۆش بم.20جگه له‌و كه‌سیترم نییه وا به‌دڵسۆزی بایه‌ختان پێ‌بدات،21چونكه هه‌موو ئه‌وانیتر به‌دوای كاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڕێن، نه‌ك ه‌ی عیسای مه‌سیح.22ئێوه له‌شاره‌زایی تیمۆساوس ئاگادارن، وه‌ك كوڕێك له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم كاریكردووه له‌مزگێنی.23ئه‌و ده‌نێرم بۆ لاتان، هه‌ر كاتێك لێره چاره‌نووسم ده‌ربكه‌وێ.24دڵنیام له‌خوداوه‌ند كه خۆشم به‌م نزیكانه دێم بۆ لاتان.25به‌ڵام به‌پێویستم زانی له‌پێشا ئه‌پفـرۆدیتۆس بنێرمــه‌وه بۆ لاتان، كه برامه‌و له‌گه‌ڵم ئیشكه‌رو ســه‌ربازه، ئـه‌وه‌ی نێرراوی ئێوه‌یه بۆ جێ‌به‌جێ كردنی پێویستیه‌كانم.26ئه‌و بیری هه‌مووتان دهكاتو دڵته‌نگه چونكه هه‌واڵی نه‌ساغی ئه‌وتان بیستووه.27به‌راستی زۆر نه‌ساغ بوو، هـه‌تا خه‌ریك بوو بمرێت، به‌ڵام خـودا به‌زه‌یی پیاهاته‌وه، هه‌روه‌ها به منیش، تا خه‌فه‌ت به‌دوای خه‌فـه‌تم به‌سه‌رنه‌یه‌ت.28به‌مـه‌ش وای لـێكردم خێرا بینێرمه‌وه بۆ لاتان، بۆ ئه‌وه‌ی دڵشادبن كاتێك بینیتان، منیش خه‌فه‌تم كه‌مبێته‌وه.29كه‌واته به‌دڵشادیه‌وه له‌خوداوه‌ند پێشوازی لـێ‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ڕێزیان لێ‌بگرن.30چونكه له‌پێناوی ئیشی مه‌سیح ژیانی خۆی خسته مه‌ترسیه‌وه‌و خه‌ریك بوو بمرێت، تا ئه‌و خزمه‌ته ته‌واو بكات ئه‌وه‌ی ئێوه بۆ من ده‌یكه‌ن.
Biblica, Inc.