مەتا7

خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن

1(خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن تا تاوانبار نه‌كرێن،2چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵكی تاوانبار ده‌كه‌ن ئێوه‌ش تاوانبار ده‌كرێن، به‌و پێوانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون، بۆتان ده‌پێونه‌وه‌.3بۆچی سه‌رنج له‌پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئاگات له‌ته‌خته‌ داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نییه‌؟4یان چۆن به‌براكه‌ت ده‌ڵێیت: ڕێم بده‌ با ئه‌و پووشه‌ له‌چاوت ده‌ربهێنم، له‌كاتێكدا ته‌خته‌ دارێك له‌چاوی خۆتدایه‌؟5ئه‌ی دووڕوو یه‌كه‌م جار ته‌خته‌ داره‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنه‌، تا باش ببینیت، ئه‌وسا پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنه‌.6شتی پیرۆز مه‌ده‌ن به‌سه‌گ، زێڕیشتان فڕێ‌ مه‌ده‌نه‌ به‌رده‌م به‌راز، نه‌وه‌ك به‌قاچی پێ‌شێلی بكات‏و به‌سه‌رتان هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌تان بكات. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ‌
(
7داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌.8هه‌ر كه‌سێ‌ داوا بكات، وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێت ده‌دۆزێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ده‌رگا ده‌دات، لێیده‌كرێته‌وه‌.9چ مرۆڤێك له‌ئێوه‌ گه‌ر منداڵه‌كه‌ی داوای نانی لـێ‌كرد، به‌ردی ده‌داتێ.10یان داوای ماسی لـێ‌بكات، ماری ده‌داتێ؟11گه‌ر ئێوه‌ی خراپ بزانن شتی باش به‌منداڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا ده‌بێ‌ باوكی ئاسمانیتان چه‌ند شتی باشتر بدات به‌وانه‌ی داوای لـێ‌ده‌كه‌ن.12چۆن ده‌تانه‌وێ‌ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئا ئه‌مه‌یه‌ پوخته‌ی شه‌ریعه‌ت‎و فێركردنی یێغه‌مبه‌ران. ده‌رگای ته‌نگ
(
13له‌ ده‌رگای ته‌نگه‌وه‌ بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات، پانه‌و ڕێگاكه‌ی به‌رینه‌و زۆریش لێیه‌وه‌ ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.14به‌ڵام ته‌نگترین ده‌رگاو ناڕه‌حه‌تترینیان، ده‌رگاو ڕێگای گه‌یشتنه‌ به‌ژیان، ئه‌وانه‌ی ڕێی پێ‌ده‌به‌ن زۆر كه‌من. ناسین به‌ به‌رووبووم
(
15ئاگـاداری پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان بن، ئه‌وان دێن بۆ لاتان، گورگن له‌پێستی مه‌ڕ،16به‌ڵام به‌به‌رووبوومیان بیان ‎ناسن، ئایا دڕك ترێ‌ ده‌گرێ‌ یان حوشترئالووك هه‌نجیر ده‌گرێ‌؟17هه‌موو دارێكی باش به‌رووبوومی باش ده‌دات. داری خراپیش به‌رووبوومی خراپ.18داری باش به‌رووبوومی خراپ نادات، هه‌روه‌ها داری خراپ به‌رووبومی باش نادات.19هه‌ر دارێك به‌رووبوومی باش نه‌دات، ده‌بڕرێته‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ئاگر.20كـه‌واته‌ ده‌توانن به‌ به‌رووبوومیان بیانناسن.21هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند! ناچنه‌ ناو پادشاهێتی ئاسمان، ئه‌وانه‌ نه‌بن‎كه‌ به‌خواستی باوكم ده‌كه‌ن كه‌ له‌ئاسمانه‌.22له‌ڕۆژی لـێ‌ پرسینه‌وه‌دا، زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند، ئایا به‌ناوی تۆ نه‌دواین، به‌ناوی تۆ ڕۆحی پیسمان ده‌رنه‌كرد، به‌ناوی تۆ زۆر كاری سه‌رسوڕهێنه‌رمان نه‌كرد؟23به‌ڵام له‌و كاته‌دا پێیان ده‌ڵێم: من هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌، لێم دووركه‌ونه‌وه‌ ئه‌ی به‌دكاران! داناو گێل
(
24ئه‌وه‌ی گوێی له‌م ووتانه‌م ده‌بێت‎و هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ده‌كات، وه‌ك پیاوێكی دانا وایه‌ كه‌ بناغه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دروست كردبێت.25كاتێ‌ باران باری، لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هات‏و له‌ خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ناڕووخێت، چونكه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین دروستی كردووه‌.26ئه‌وه‌ش كه‌ گوێی له‌م ووتانه‌م ده‌بێت‏و هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ناكات، له‌ كابرایه‌كی گێل ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم دروست كردبێت،27كاتێ‌ باران باریو لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هات‎و له‌ خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ده‌ڕووخێنێ، به‌ڵام ڕووخانێكی چاك.)
28كاتێ‌ عیسا له‌م ووتانه‌ ته‌واو بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌شێوه‌ی فێركردنی زۆر سه‌رسام بوون،29چونكه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێك فێری ده‌كردن، نه‌ك وه‌ك مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9