مەتا6
خێركردن
1(نه‌كه‌ن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كاری چاكه بكه‌ن، به‌نیازی ئه‌وه‌ی بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه لای باوكی ئاسمانیتان.2گه‌ر خێرهكت كرد، زوڕنا لـێمهده، وه‌ك دووڕووه‌كان لهكهنیشتو سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یكه‌ن، تاخه‌ڵكی بیانبیننو بهشانو باهویان هه‌ڵبده‌ن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: به‌مه ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت.3به‌ڵام تۆ كه خێرێكت له‌گه‌ڵ یه‌كێ كرد، نه‌یه‌ڵیت ده‌ستی ڕاستت بهچهپت بزانێ.4با خێره‌كه‌ت نه‌بینراو بێت ئه‌و باوكهت كه‌هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه. نوێژ كردن(5كاتێ نوێژ* ده‌كه‌ن وه‌ك دووڕووه‌كان مه‌بن كه حه‌زده‌كه‌ن به پێوه لهكهنیشتهكانو سووچی شه‌قامه‌كان نۆیژ بكه‌ن تاخه‌ڵكی بیان بینن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: به‌مه ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت.6به‌ڵام تۆ كه نوێژ ده‌كه‌ی، ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت داخه، نوێژ بكه بۆ باوكی نه‌بینراوت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه.7كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، ووشه‌كان ئه‌وه‌نده دووباره مه‌كه‌نه‌وه، وه‌ك بت په‌رسته‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وان وابیر ده‌كه‌نه‌وه بهدووبارهكردنهوه، وه‌ڵام به‌ده‌ست ده‌هێنن.8وه‌ك ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێ پێویستیتان به‌چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لـێبكهن.9ده‌توانن ئاوه‌ها نوێژ بكه‌ن: (ئه‌ی باوكمان له‌ئاسمان با ناوت پیرۆز* بێت،10با پادشاهی تۆ بێت، باخواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌و بكرێ وه‌ك له ئاسمان.11نانی ڕۆژانه‌مان ئه‌مڕۆش بده‌رێ.12له گوناهمان خۆش به، وه‌ك چۆن ئێمه له‌گوناهی ئه‌وانه خۆش ده‌بین، كه خراپه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.13مهمان خه‌ره تاقیكردنه‌وه به‌ڵكو ڕزگارمانكه له‌شه‌یتان.)14گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش بوون، ئه‌وا باوكی ئاسمانیتان لهههڵهكانتان خۆش ده‌بێت.15ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش نه‌بوون، ئه‌وا باوكیشتان لهههڵهكانتان خۆش نابێت. ڕۆژووگرتن
(16كاتێ به‌ڕۆژوو* ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ك دووڕووه‌كان كه ڕووگرژ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌رخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه.17به‌ڵام تۆ كه ڕۆژوو ده‌گری، دهمو چاوت بشۆ، بۆنی خۆش له‌سه‌رت بده،18هه‌تا بۆ خه‌ڵكی ده‌رنه‌كه‌وێ كه به‌ڕۆژوویت، بۆ باوكی نه‌بینراوت نه‌بێت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه. گه‌نجینه‌ی ڕاسته‌قینه
(19له‌سه‌ر زه‌وی سامان كۆمه‌كه‌نه‌وه، كه مۆریانه و ژه‌نگ خراپی دهكهنو دز به‌شوێنی دهگهڕێو ده‌یدزێ.20سامانتان له ئاسمان كۆبكه‌نه‌وه، كه مۆریانهو ژه‌نگ خراپی ناكاو دزیش به‌شوێنی ناگهڕێو نایدزێ.21چونكه سامانت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت.
(22چاو چرای له‌شه، گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه،23ئه‌گه‌ر چاوت خراپ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی لهتاریكیدایه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه تاریك بێ، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ك بێت.24كه‌س ناتوانێ كۆیله‌ی دوو گه‌وره بێت، یان ڕقی له‌یه‌كێكیان دهبێتو ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆش ده‌وێت یان دڵسۆزی یه‌كێكیان دهبێتو ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ئێوه‌ش ناتوانن كۆیله‌ی پاره‌و خودا بن به‌یه‌كه‌وه. خودا خه‌ممان ده‌خوات
(25بۆیه پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده خه‌می خواردن‌و خواردنه‌وه‌و له‌به‌ركردن مه‌خۆن. ئایا ژیان له خواردن زیاتر نییه؟ ئایا له‌شتان له جلوبه‌رگ گرنگتر نییه؟26سه‌یری باڵنده‌ی ئاسمان بكه‌ن. ناڕوێنێ، دروێنه ناكات، شت له‌عه‌مبار كۆناكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باوكی ئاسمانیتان به‌خێوی ده‌كات. ئایا ئێوه له‌و باڵندانه زیاترنین؟27كێ له‌ئێوه گه‌ر خه‌می ئه‌مانه‌ی خوارد، ده‌توانێ یه‌ك كاژێر له‌ژیانی زیاتر بكات.28بۆچی خه‌می بهرگتانه؟ سه‌یری گوڵی كێڵگه بكه‌ن چۆن گه‌وره ده‌بێت، بێئه‌وه‌ی هیلاك بێت‌و بڕێسێت،29با پێتان بڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانی داناش له‌وپه‌ڕی مه‌زنیدا وه‌ك ئه‌و گوڵانه‌ی له‌به‌رنه‌كردووه.30گه‌ر بێت‌و خودا گیای ده‌شت ئاوها بپۆشێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ههنو به‌یانی ته‌نوریان پێ داده‌خرێت، ئایا ئێوه ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، له‌وان زیاتر نین تا پۆشته‌تان بكات؟31خه‌م مه‌خۆن بڵێن: چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه؟ یان چی له‌به‌ر بكه‌ین؟32ئه‌م شتانه هه‌مووی بت په‌رستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. باوكی ئاسمانیتان ده‌زانێ پێویستیتان به‌مانه هه‌مووی هه‌یه.33ئێوه یه‌كه‌مجار داوای پادشاهێتیو ڕاستودروستی خودا بكه‌ن، ئه‌وانی دیكه‌تان هه‌مووی بۆ جێبه‌جێ ده‌بێ.34ئه‌وه‌نده خه‌می به‌یانی مه‌خۆن، چونكه به‌یانی خه‌می خۆی دهخواتو هه‌ر ڕۆژێك به‌شی خۆی گیروگرفتی هه‌یه.
Biblica, Inc.