مەتا8
پاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گولـی
1كاتێ عیسا له‌سه‌ر چیایه‌كه هاته خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتن.2پیاوێك نه‌خۆشی گولـی هه‌بوو، هات كڕنۆشی بۆ برد‌و ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر بته‌وێ، ده‌توانی پاكم بكه‌یته‌وه.)3عیسا ده‌ستی بۆ برد‌و ده‌ستی لـێداو ووتی: (من ده‌مه‌وێ، پاك به‌ره‌وه.) كابرا ده‌ست به‌جێ برینی پێوه نه‌ما.4عیسا پێی ووت: (ئاگاداربه، به‌كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهین بده‌و ئه‌و قوربانیه‌ی مو‌سا فه‌رمانی داوه پێشكهشیبكه، با ئه‌مه ببێته شایه‌تییه‌ك بۆ خه‌ڵكی.)باوه‌ڕی سه‌رپه‌لێك
5كاتێ عیسا چووه شاری كه‌فه‌رناحوم، سهرپهلـێك هات بۆ لای‌و لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی:6(گه‌وره‌م ئیشكهرێكم هه‌یه، ئیفلیج بووه له‌ناو جێ‌دا كه‌وتووه‌و ئازارێكی زۆری هه‌یه؟)7عیسا پێی ووت: (وا له‌گه‌ڵت دێم چاكی ده‌كه‌مه‌وه.)8سه‌رپه‌له‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م من شایانی ئه‌وه نیم خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها ووشـهیهك بڵێ ئیشكهرهكهم چاك ده‌بێته‌وه.9چونكه منیش مرۆڤێكم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌خۆم گه‌وره‌تر، هه‌روه‌ها سه‌ربازیشم هه‌یه له‌ژێر ده‌سـه‌ڵاتی منن، به‌یه‌كێ بڵێم: (بڕۆ)، ده‌ڕوات، به‌وی كه بڵێم: (وه‌ره)، دێت، بهكۆیلهكهشم بڵێم: (ئه‌وه بكه)، ده‌یكات.)10كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه به‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون، ووتی: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، له‌ئیسرائیلدا كه‌سم نه‌دی باوه‌ڕێكی مه‌زنی ئاوای هه‌بێت.11پێتان ده‌ڵێم: خه‌ڵكێكی زۆر لهڕۆژههڵاتو ڕۆژئاواوه دێن‌و له‌گه‌ڵ ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوب له‌ناو پادشاهێتی ئاسمان داده‌نیشن.12به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پادشاهێتی* خۆیان، فڕێ ده‌درێنه تاریكی ده‌ره‌وه جا له‌وێیه گریان‌و چڕكه چڕكی ددان.)13ئینجا عیسا به سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت: (بڕۆ به‌پێی باوه‌ڕت، با بۆت ببێ.) هه‌ر له‌و كاته‌دا له‌وێ ئیشكهرهكهی چاكبوهوه.چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
14كاتێ عیسا بۆ ماڵی په‌ترۆس چوو، خه‌سوی په‌ترۆسی بینی له‌ناو جێ‌دا كه‌وتووه‌و تای لـێهاتووه.15عیسا ده‌ستی گرت، تایه‌كه‌ی نه‌ما. ئیتر ئه‌ویش هه‌ستاو ده‌ستی كرد بهخزمهتكردنیان.16كاتێ ئێواره داهات، خه‌ڵكی ژماره‌یه‌كی زۆر شێتیان بۆ هێنا، چی ڕۆحی پیس هه‌بوو تیایان به ووشه‌یه‌ك ده‌ری كرد. هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌شی چاك كرده‌وه.17تاكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا هاتووه بێته‌دی كه ده‌ڵێ: {ئه‌و ده‌رده‌كانی لابردینو نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵگرتین.}نرخی دوای عیسا كه‌وتن
18كاتێ عیسا بینی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی تا بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه.19یه‌كێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هاته پێشه‌وه‌و ووتی: (مامۆستا بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.)20عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه‌و ووتی: ( ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌كانی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، جێی نییه سه‌ری بخاته سه‌ر.)21هه‌روه‌ها یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م، ڕێگه‌م بده جارێ بچم باوكم بنێژم.)22عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (دوامكهوه، واز له مردووان بهێنه مردووه‌كانیان بنێژن.)عیسا ڕه‌شه‌با هێمن ده‌كات
23ئینجا عیسا سهركـهوته سه‌ر بهلهمێكو قوتابیه‌كانی دوای كه‌وتن.24لـهناكاو ڕهشــهبایهكی به‌هێز هـه‌ڵی كـرده سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو شهپۆڵـی ئاو بهلـهمــهكـه نقووم بكات، به‌ڵام عیسا نووستبوو.25قوتابیه‌كانی خێرا چوونه لای، ههڵیانسـاندو ووتیان: (گه‌وره‌م ڕزگارمان كه وا له‌ناو ده‌چین.)26ئه‌ویــش پـێی ووتن: (ئه‌ی كـه‌م باوهڕیـنه، بۆچی ده‌ترسن؟) ئینجا هه‌ستا فـهرمانیدا به‌ڕه‌شه‌باو دهریاچــهكـه، هێمـنی باڵی كێشا به‌و ناوه‌دا.27هه‌موو سه‌ریان سـوڕماو ووتیان: (ئه‌مه چ مرۆڤێكه، وا ڕه‌شه‌باو ده‌ریا گوێڕایه‌ڵی ده‌كه‌ن؟)ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
28كاتێ عیسا گه‌یشته ئه‌وبه‌ری دهریاچـهكـه، له‌شـاری جـهدهرین دوو پیاوی بینی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، تازه لـه نێوان گۆڕه‌كانی گۆڕستان هاتبوونه ده‌ره‌وه، ئه‌مانه زۆر دڕنده بوون، ته‌نانه‌ت كـه‌س نه‌یده‌توانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بڕوات.29له‌ناكاو هاواریان كرد‌و ووتیان: (چیت لێمان ده‌وێ، ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی خودا؟ هاتووی بۆ ئێره پێش كاتی خۆی، تا ئازارمان بده‌ی؟)30له‌و نزیكانه ڕانه به‌رازێك ده‌له‌وه‌ڕان،31ڕۆحه پیسه‌كانی ناو دوو مرۆڤه‌كه لێیپاڕانهوهو پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره ناو ئه‌و بهرازانهوه.)32ئه‌ویش پێی ووتن: (بڕۆن.) ئه‌وانیش له مرۆڤه‌كان چوونه ده‌ره‌وه‌و چــوونه ناو به‌رازه‌كانه‌وه، ڕانه به‌رازه‌كه له‌قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه ههڵدێرانو له‌ناو ئاوه‌كه خنكان.33شوانه‌كان كـاتێ ئه‌مه‌یان بینی، خێرا ڕایان كرد بۆ ناو شــار، ئه‌وه‌ی بینییان لـه دوو پیاوهكــهی ڕۆحـی پیســـیان تیا بوو و لــهڕانه به‌رازه‌كه، هه‌موویان بۆ خه‌ڵكی شار گێڕایه‌وه.34ئه‌وه‌بوو شـاره‌كه هه‌مووی هــاته ده‌ره‌وه بۆ بینینی عیسا، دوای ئه‌وه‌ی بینییان، داوایان لـێكرد ئاواییهكــهیان بهجــێبهێڵێ.Biblica, Inc.