مەتا5
ووتاری سه‌ر چیا
1عیسا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی بینی، چووه سه‌ر چیا، كه دانیشت قوتابیه‌كانی لێی نزیك بوونه‌وه.2ده‌ستی كرد بهفێركردنیانو ووتی: (3خۆزگهدهخوازرێ به‌وانه‌ی هه‌ژارن له‌رۆح، چونكه پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئه‌وانه.4خۆزگهدهخوازرێ به لێوبهبارهكان، چونكه دڵنه‌وایی ده‌كرێن.5خۆزگهدهخوازرێ به دڵنهرمـهكـان، چـونكــه زه‌وی بۆ ئه‌وان به‌میرات ده‌مێنێته‌وه.6خۆزگهدهخوازرێ بهبرسیو تینوه‌كان بۆ ڕاستودروستی، چونكه تێر ده‌بن.7خۆزگهدهخوازرێ به دڵ پڕ لهبهزهییهكان، چونكه به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون.8خۆزگهدهخوازرێ به دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن.9خۆزگهدهخوازرێ به‌ئاشتی خوازان، چونكه به‌ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێن.10خۆزگهدهخوازرێ بهچهوسێنراوان له‌پێناوی ڕاستودروستی* چونكه پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئه‌وانه.11خۆزگهدهخوازرێ پێتان، كاتێ خه‌ڵكی جنێوتان پێدهدهنو ده‌تانچه‌وسێننه‌وه، له‌پێناوی من قسه‌ی خراپتان ده‌خه‌نه پاڵ.12دڵخۆش‌و شادومان بن، چونكه پاداشتتان مه‌زنه له‌ئاسمان. ئاواش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه چه‌وساندۆته‌وه!خوێی زهویو ڕووناكی جیهان
13(ئێوه خوێی زه‌وین، به‌ڵام گه‌ر خوێ سوێریهكهی له‌ده‌ستدا، چۆن تامه سوێره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ئه‌وه نه‌بێ فڕێ بدرێته ده‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن.14ئێوه‌ن ڕووناكی جیهان، شارێك له‌سه‌ر شاخ دروستكرا ناتوانرێ بشاردرێته‌وه.15هه‌روه‌ها خه‌ڵكی چرا هه‌ڵناكه‌ن تا بیخه‌نه ژێر جامو ته‌شته‌وه، به‌ڵكو له‌شوێنێكی بڵند دایده‌نێن، تاكو ڕووناكی بدات به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌دان.16به‌هه‌مان شێوه با ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵكی بدره‌وشێته‌وه، هه‌تا ئیشه باشه‌كانتان ببینن‌و ستایشی باوكتان بكه‌ن كه له‌ئاسمانه. ته‌واوكردنی شه‌ریعه‌ت(17وابیرنهكهنهوه من هاتووم شه‌ریعه‌ت* یان ووته‌ی پێغه‌مبه‌ران* لابه‌رم، من نه‌هاتووم لایبه‌رم، به‌ڵكو تهواوكهرم بۆی.18ڕاستیتان پێده‌ڵێم: هه‌تا زهویو ئاسمان له‌ئارادابێ، ووشه‌یه‌ك یان خاڵێكی شه‌ریعه‌ت لــهناو ناچێ، تاههمووی دێته‌دی.19ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی خاڵێكی بچووكی ئه‌م ڕاسپاردانه‌ی كرد‌و خه‌ڵكی فێركرد وابكه‌ن. لهپادشاهێتی ئاسمان به‌بچووكترین ناوده‌برێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیشی پێده‌كات‌و خه‌ڵكی فێر ده‌كات، لهپادشاهێتی ئاسمان به‌مه‌زن ناوده‌برێ.20من پێتان ده‌ڵێم: گه‌ر ڕاستیودروستیتان له‌مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان زیاتر نه‌بێت، به هیچ جۆرێك ناچنه ناو پادشاهێتی ئاسمان. تووڕه‌بوون
(21بیستوتانه له‌كۆندا به‌خه‌ڵكی ووتراوه: {خه‌ڵكی مه‌كوژن، ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردانه.}22به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێ به‌ناڕه‌وا له‌براكه‌ی تووڕه بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی به‌براكه‌ی ده‌ڵێ هیچوپوچ شایانی ڕاوه‌ستانه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای جووله‌كه*، ئه‌وه‌ش به‌براكه‌ی ده‌ڵێ بێمێشك شایانی دۆزه‌خه.23ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كه‌ت هێنا بۆ قوربانگه، له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه براكه‌ت شتێكی به‌سه‌رته‌وه‌یه،24قوربانیه‌كه‌ت له‌به‌رده‌م قوربانگهدا به‌جێبهێڵه‌و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت بكه‌ره‌وه، ئینجا وه‌ره قوربانیه‌كه‌ت پێشكه‌ش بكه.25هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ناكۆكه له‌گه‌ڵت، خێرا ئاشت به‌ره‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌ی به‌ڕێگاوه‌ن بۆ دادگا، نه‌وه‌ك بتداته ده‌ست دادپرسو دادپرسیش بتداته ده‌ست پۆلیس، پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ت بكات.26ڕاستیت پێده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچی تا دوا پوول نه‌ده‌یته‌وه. داوێن پیسی
(27بیستوتانه ووتراوه: {داوێن پیسی مه‌كه}،28به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به هه‌وه‌سبازی سه‌یری ئافره‌تێكی كرد، ئه‌وا له‌دڵی خۆی داوێنپیسی له‌گه‌ڵ كردووه.29ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت توشی گوناهیكردی ده‌ری بهێنه‌و فڕێیبده، چاكتر وایه ئه‌ندامێكی له‌شت نه‌مێنێ، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه.30ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت تووشی گوناهی كردی، بیبڕهوهو فڕێیبده، چاكتر وایه ئه‌ندامێكی له‌شت نه‌مێنێ، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه.
ته‌ڵاق
31(دیسان ووتراوه: {ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات، با ته‌ڵاقنامه‌ی بداته ده‌ست.}32به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات بێهۆی داوێن پیسی وای لـێدهكات داوێن پیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاق دراوێك بهێنێت، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.سوێند خواردن
33(بیستوتانه له‌كۆندا ووتراوه: {پێچه‌وانه‌ی سوێنده‌كانت مه‌جوڵێره‌وه، به‌ڵكو په‌یمانت له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند به‌ره‌سه‌ر}،34به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه به‌ئاسمان، چونكه ته‌ختی شاهانه‌ی خودایه،35نه به‌زه‌وی، چونكه جێی پێدانانێتی، نه به‌قودس چونكه شاری پادشای مه‌زنه،36نه به‌سه‌ری خۆت، چونكه توانای ئه‌وه‌ت نییه، تاڵێكی ڕه‌ش یا سپی بكه‌یت.37با قسه‌تان: به به‌ڵێ بێت گه‌ر وابوو، به نه‌خێر بێت گه‌ر وانه‌بوو، له‌مه زیاتر له‌شه‌یتانه‌وه‌یه. تۆڵه‌سه‌ندن(38بیستوتانه ووتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان}.39به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ربه‌ره‌كانی خراپه مه‌كه‌ن به‌خراپه، ئه‌وه‌ی كێشای به ڕوومه‌تی ڕاستت، ئه‌وی كه‌شی بۆ ڕاگره.40ئه‌وه‌ی ویستی كراسه‌كه‌ت ببات، چاكهتهكهشی بده‌رێ.41ئه‌وه‌ی ناچاری كردی یه‌ك میل له‌گه‌ڵی بڕۆیت، دوو میل له‌گه‌ڵی بڕۆ.42ئه‌وه‌ی داوای شتێكی لـێكردیت، بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی داوای قه‌رزت لـێدهكات مه‌یگه‌ڕێنه‌وه. خۆشه‌ویستی دوژمنان
(43بیستوتانه ووتراوه: {ئه‌وه‌ی لێت نزیكه خۆشت بوێ، ئه‌وه‌ی دوژمنته ڕقت لێی بێت}،44به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ‌و نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه45به‌مه ده‌بنه ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه له‌ئاسمانه، ئه‌و خۆری خۆی به‌سه‌ر چاك‌و خراپ‌دا ههڵدێنێو بارانی خۆی به‌سه‌ر دادپهروهرو زۆرداریش ده‌بارێنێ.46ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆش‌ویست كه ئێوه‌یان خۆش ده‌وێ، چ پاداشتێ وه‌رده‌گرن؟ ئایا باجگرانیش* ئه‌مه ناكه‌ن؟47ئه‌گه‌ر ته‌نها پێشوازیتان لهبراكانتان كرد، چ شتێكی مه‌زنتان كردووه ئایا بت پهرستهكانیش ئه‌مه ناكه‌ن؟48بۆیه ڕاست‌و ته‌واو بن، هه‌روه‌ك باوكی ئاسمانیتان ڕاست‌و ته‌واوه.
Biblica, Inc.