مەتا4
تاقیكردنه‌وه‌ی عیسا
1عیسا به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه برایه ده‌شتوده‌ر، تاكو شه‌یتان* تاقی بكاته‌وه.2دوای ئه‌وه‌ی چل ڕۆژو چل شه‌و به‌ڕۆژوو بوو، برسی بوو.3تاقیكه‌ره‌وه هاته پێشه‌وه، پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای* به‌و به‌ردانه بڵێ ببن به نان.)4عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: {مرۆڤ ته‌نها به نان ناژی، به‌ڵكو به‌هه‌موو ووشه‌یه‌ك كه له‌ده‌می خوداوه دێته‌ده‌ر.})5ئینجا له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه به‌ره‌و شاری پیرۆز برا، له‌قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگا* ڕایگرتو6پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه خۆت هه‌ڵده خواره‌وه. چونكه نووسراوه: {فه‌رمان ده‌دات به‌فریشته‌كانی ئاگادارت بن‌و له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتگرن نه‌وه‌ك پێت به‌ر به‌ردێ بكه‌وێ.})7عیسا پێی ووت: (هه‌روه‌ها نووسراوه: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه.})8دیسان له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه برایه سه‌ر لووتكه‌ی شاخێكی زۆر به‌رزو هه‌موو مهزنێتیو پادشاهێتی جیهانی پیشانداو9پێی ووت (هه‌موو ئه‌مانه‌ت پێده‌ده‌م گه‌ر سهردانوێنیو كڕنۆشم بۆ به‌ری.)10لێره‌دا عیسا پێی ووت: (ئه‌ی شه‌یتان لێم دووركه‌وه، چونكه نووسراوه: {بۆ خوداوه‌ند خودات كڕنوش به‌ره‌و ته‌نها ئه‌و بپهرسته})11دوای ئه‌مه شه‌یتان وازی لـێهێنا، ئینجا چه‌ند فریشته‌یه‌ك هاتن بۆ لای‌و ده‌ستیان كرد به‌خزمه‌تكردنی.مزگێنیدان له‌ناوچه‌ی جه‌لیل
12كاتێ عیسا بیستی یه‌حیا گیراوه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل.13له‌وێ شاری ناسیره‌ی بهجێهێشتو له‌شاری كه‌فه‌رناحوم كه كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریاچه له‌سنووری زهبولونو نه‌فتالیم نیشته‌جێ بوو،14تا ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا بێته‌دی كه ده‌ڵێ:15{ئه‌ی ناوچه‌ی زهبولونو نه‌فتالیم ، ئه‌ی ناوچه‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌و پشتی ڕووباری ئوردن، ئه‌ی ناوچه‌ی جه‌لیلی ناجوولهكه،16ئه‌و گه‌له‌ی له‌تاریكی دانیشتوون، ڕووناكییه‌كی مه‌زنیان بینی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری مردنا دانیشتوون ڕووناكییان لـێههڵهات.}17لــه‌و كــاتهدا عیـسا دهســتیكــرد بـه مـزگێنیدانو ده‌یووت: (تـۆبه بكـه‌ن، چـونكه پادشـاهێتی ئاسـمان نزیك بۆته‌وه.)عیسا قوتابیه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێ
18كاتێ عیسا بهكـهناری ده‌ریاچـه‌ی جه‌لیلدا* ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شـهمــعـون كــه پێی ده‌ووترا په‌ترۆس لـه‌گـه‌ڵ ئه‌ندراوس، تۆڕیان فڕێ ده‌دایه ناو ده‌ریا، ئیشیان ڕاوه ماسی بوو.19پێی ووتن: (وه‌رن دوام كه‌ون، ده‌تانكه‌م بهڕاوكهری مرۆڤ.)20ده‌ست به‌جێ تۆڕه‌كانیان بهجێهیشتو دوای كه‌وتن.21كه له‌وێ تێپه‌ڕی، دوو برای تری بینی، یاقوبی كوڕی زهبدیو یۆحه‌ننای برای، لهبهلهمێكـدا لــه‌گــه‌ڵ زهبـدی باوكـیان تۆڕهكـانیان چــاك دهكـردوه، ئه‌وانیشی بانگكـرد.22ده‌ست به‌جێ به‌له‌مه‌كه‌و باوكیان بهجێهێشتو دوای كه‌وتن.عیسا خه‌ڵكی فێر ده‌كات
23عیسا به‌هه‌موو ناوچه‌ی جه‌لیلدا ده‌گه‌ڕا، لهكهنیشتهكانیان فێری ده‌كردن‌و مزگێنی پادشاهێتی دهدانێو هه‌موو نهخۆشیو ده‌ردێكی له‌ناو خه‌ڵكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرد.24به‌مه دهنگوباسی عیسا گه‌یشته هه‌موو سوریا. چی نهخۆشو ده‌ردی گران هه‌بوو، به‌جۆره‌ها ئازاره‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، هه‌روه‌ها فێدارهكانو شهلو گۆجهكان هه‌موویان بۆ لای هێناو چاكیكردنهوه.25هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر كه له‌ناوچه‌ی جهلیلو ده شاره‌كه*و قودس‌و ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و پشت ئوردنه‌وه هاتبوون هه‌موو دوای كه‌وتن.Biblica, Inc.