مەتا3
حه‌زره‌تی یه‌حیا
1هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، له‌ده‌شتی یه‌هودیا دهركهوتو مزگێنی ووشه‌ی خودای ده‌دا،2ده‌یووت: (تۆبه* بكه‌ن، چونكه پادشاهێتی ئاسمان نزیك بۆته‌وه.)3ئه‌م یه‌حیایه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا* ده‌رباره‌ی ووتراوه: {ده‌نگێك له‌ده‌شتوده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێ‌ڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.}4به‌رگی یه‌حیا له‌تووكی ووشتر چنرا بوو، ناوقه‌دی به‌پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی بریتی بوو له‌كولله‌و هه‌نگوینی كێوی.5خه‌ڵكی قودس‌و ناوچه‌ی یه‌هودیاو دێیه‌كانی نزیك ئوردن ده‌هاتن بۆ لای‌و6له‌سه‌ر ده‌ستی دانیان به‌گوناهه‌كانیان ده‌ناو له‌ڕووباری ئوردن له‌ئاو هه‌ڵده‌كێشران.7یه‌حیا كه بینی زۆر له فه‌ریسیه‌كان*و سه‌دوقیه‌كان دێن بۆ له‌ئاوهه‌ڵكیشان، پێی ووتن: (ئه‌ی بێچوه ماران، كێ ئاگاداریكردن له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟8با به‌رووبوومتان هه‌بێ شایانی تۆبه‌كردن بێ.9به‌خۆتان مه‌ڵێن: ئیبراهیم باوكمانه، پێتان بڵێم خودا توانای هه‌یه له‌م به‌ردانه نه‌وه بۆ ئیبراهیم دروست بكات.10ئه‌وه‌تا ته‌ور خراوه‌ته سه‌ر قه‌دی دار‌و هه‌ر دارێك به‌رووبوومی چاك نه‌دات، ده‌بڕێته‌وه‌و فڕێ ده‌درێته ناو ئاگر.11من بۆ تۆبه‌كردن له‌ئاوهه‌ڵتانده‌كێشم*، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌من به‌تواناتره، من شایانی ئه‌وه نیم ته‌نانه‌ت پێڵاوه‌كانیشی بۆ هه‌ڵگرم. ئه‌و له‌ڕۆحی پیرۆز‌و له‌ئاگر هه‌ڵتانده‌كێشێت.12شه‌نی خۆی به‌ده‌سته‌وه دهگرێتو كاو دانه‌وێڵه له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، دانه‌وێڵه له‌عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌و كایه‌كه‌ش به ئاگرێ ده‌سوتێنێ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه.له‌ئاوهه‌ڵكێشانی عیسا
13ئینجا عیسا له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه بۆ سه‌ر ڕووباری ئوردن هات، تاله‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێت.14به‌ڵام یه‌حیا به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ڕاوه‌ستاو ووتی: (من پێویستیم به‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟)15عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (با ئێستا ئه‌مه ببێت، تاهه‌موو ڕاستودروستیهك بێته‌دی.) ئینجا یه‌حیا قبوڵیكرد.16كاتێ عیسا له‌ئاوهه‌ڵكێشراو له‌ئاوه‌كه به‌رزبووه‌وه، ئاسمان كرایه‌وه‌و ڕۆحی خودا له‌شێوه‌ی كۆترێك هاته‌خواره‌وه بۆی‌و له‌سه‌ری نیشته‌وه،17ئینجا ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه هات، ووتی: (ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمه ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم.)Biblica, Inc.